بۆ یه‌کی ئایاری ئه‌م ساڵ

Friday, 30/04/2010, 12:00
















هێنده‌ په‌یمانی سیاسی
ناومه‌یدانم گوی لێ بووه‌
من ئیره‌ی به‌که‌ڕ ده‌به‌م
،،،،،،،
ئه‌مڕۆ یه‌کی مانگی مایه‌
له‌م مه‌یدانه‌ پڕ ئاڵایه‌
له‌م مه‌یدانه‌ سورفله‌دا
هه‌رقسه‌یه‌و به‌باده‌کرێ
هه‌روتافه‌ ده‌کێشرێت و
له‌گه‌ڵ ئاپوره‌ی خه‌ڵکدا
تێکه‌ڵ ده‌بێت ،،،،
ببوره‌ لێم کارل مارکس
پڕۆلیتاریا ،، چاوبازی ده‌که‌ن
له‌گه‌ڵ بلاو بونه‌وه‌ی
ئاپوره‌ی خه‌ڵکدا
له‌م مه‌یدانه‌ سیلاویه‌دا
هه‌زاران بوتڵی به‌تاڵ و
نوسراوی بێ ناوه‌ڕۆک و
سه‌دان که‌له‌سه‌ری
مارکس لێنین ،، گیڤارا
گوڵی سوری بێبۆن
وه‌ک قه‌وانی گوله‌ی ته‌قی و
جێ ده‌مێنێ ،،،،
که‌سم نه‌دی ئاره‌ق به‌لاجه‌نگیا بێته‌خوارێ
ده‌ستی کرێکارانی ئێره‌ش
له‌ده‌ستی ئاغاکانی
لای خۆمان ده‌چن
سه‌د مخابن
ببوره‌لێم کارل مارکس




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە