لە تورکییەوە: ئێنئێنئێسرۆژڕێکەوت ٢ی ئاگۆست/ئەیلوولی ١٩٩٠ە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە داگیرکرانی کوەیت لە لایەن سەددام حوسێن، دیکتاتۆری پێشووی عێڕاقەوە شێواوە. ئەمریکا مەزنترین هێزی سەربازی وڵاتەکەی پاش شەڕی ڤیەتنام، لە ماوەیەکی زۆر کورتدا لە کەنداو کۆکردەوە. ئەم بشێوییە، بە تایبەت بەهۆی بنکەی سەربازیی ئینجەریک، قیمەتی تورکیای لای ئەمریکییەکان بردە سەر. ماوەیەک بەر لەم ئاڵۆزییە، دیواری بەرلین تێکڕووخابوو، کۆمۆنیسم لەناوچووبوو و بە کۆتایی هاتنی شەڕی سارد، چاودێران بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە تورکیا نرخی...