کودەتاى سەربازى بۆچى؟
Wednesday, 18/11/2015, 22:16
دیارەبارودۆخى هەرێمى کوردستانى عیراق ئەمڕۆبەبارودۆخێکى زۆرهەستیارداتێپەڕدەبێت ئەویش بەهۆى ئەوسیاسەتە هەڵەیەى کەپارتى بەناودیموکراتى کوردستان لەکوردستاندا پیادەى دەکات وەک دروست کردنى وەهمى داعش وقەیرانى دارایى کەچەندین مانگەو بەرەوچوارمانگ دەڕۆین موچەخۆران موچەکانیان وەرنەگرتوە وزۆربەى موچەخۆران بەزۆرى سەرچاوەى داهاتى تریان نیەو موچە تاکەسەرچاوەى بژێوى ژیانیانە ,وەخەڵکى هۆشیارى کوردستان باش دەزانن کەبەردەوام نەوت دەفرۆشرێت وداهاتەکەى نادیارەو کەس نازانێت بۆکوێ دەڕوات لەدەرەنجامى ئەمانەدابۆیە پارتى کودەتاى سەربازى میلیشیایى بەسەرپڕۆسەى دیموکراسى داکرد تاوەکو :
1-سەرلەخەڵکى کوردستان تێکبدات وچى ترباسى پارەى نەوت نەکەن .
2-وەک باس دەکرێت زیاتر لەدووملیار دۆلاردراوەبە هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردنى حزبەکەى اردۆغان لەتورکیا وەهەرلەدواى تەواوبونى هەڵبژاردنەکە وەزیرى دەرەوەى تورکیاسەردانى پارتى کردوو سوپاسى ئەوپاڵپشتیەى کرد .
3-خەڵکى لەپەناى نەبونى موچەوخزمەت گوزارى وگەندەڵى لەڕادەبەدەرەوە داواى خۆپیشاندانى جەماوەرى دەکردوسرودى دەمى ڕاپەڕینەیان دەوتەوەزۆرى نەمابو جەماوەرى بەشەرەفى هەولێرى پایتەختیش بجوڵێن .
4-بنەماڵەى بەرزانى لەوەتەى دروست بون هەرخەریکى خیانەت ونیشتیمان فرۆش ى وکوردستانیان توشى هەڵدێرونەهامەتى گەورەکردوە.
5-لەوەتەى سەرۆکى هەرێم وسەرۆکایەتى هەرێم دروست بون هیچ سودێکى بۆخەڵکى کوردستان نەبوەو ناشی بێت چونکەبۆخەڵکى دەرکەوت کەلەوماوەدرێژەى حکوم ڕانى سەرۆکى هەرێم دائەوهەموو قەیرانەکەڵەکەبوەکواسەرۆکى هەرێم ؟
6-ئەم بنەماڵەیەخۆیان لەسەروى هەموو شتێکەوەدەبینن ویاسایان ئەتک کردوەبەتایبەتى ئێستاکاربەیاساى دارستان دەکەن کەتەنهامانەوەى خۆیان مەبەستە.
7-ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان کەهەمان دەزگاى مەترسی دارى پاراستنى جارانە کەدەستى سورەبەخوێنى سەردەشت وسۆران وعبدالستارو چەندینى دیکەش ڕاوێژکارى ئەم ئەنجومەنە پلەکەى وەزیرەوبەڵام بەشدارى ناکات لەکۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیران ئەمەلەکاتێکداکە سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران هەم بەرزانیەوهەم ئامۆزاى خۆشیەتى بەڵکو ڕاستەوخۆبەستراوەتەوە بەباوکیەوە.
8-سەرۆکى پەرلەمان ئەوەى کردى بەنسبەت پارتیەوەبفەیەکى گەورەبو وەبەهاوکارى هەرچوارلایەن (یەکێتى نیشتیمانى کوردستان وکۆمەڵى ئسلامى ویەکگرتوى ئسلامى وبزوتنەوەى گۆڕان )ئەوەى کردى لەمێژوى کوردستاندا شتێکى بێوێنەیە ولەوەتەى پارتى دروست بوە هیچ کەس ولایەنێک نەیتوانیوە بەوئاستەى ئێستا ڕوبەڕویان بوەستێتەوە .
9- بزوتنەوەى گۆڕان وهاوکارەکانى خەڵکیان فێرى ئەوەکرد کەبزانن مووچەوبود جە چیەو چەندەومافى خەڵک چى تر نەخورێت وبەفیڕۆنەڕوات.
10-نەوشیروان مستەفا وبزوتنەوەى گۆڕان خەڵکیان لەکۆیلایەتى ڕزگارکرد کەچى تر ناکرێت ئەوەى مسعودبەرزانى وپارتى بیڵێن قسەى هەموو کورد بێت وبۆیان نیەبە ناوى هەمووکوردەوەقسەبکەن چونکە مسعودبەرزانى نەیتوانیوە سەرۆکى هەموو هەرێمى کوردستانى عیراق بێت بەڵکو تەنها سەرۆکى خێڵى بەرزان وپارتیە .
11-پێویستە چوارلایەنەکەو لایەنەکانى تریش هەوڵبدەن نیساب تەواوبکەن بۆکۆبونەوەى پەرلەمان لەسلێمانى ودەستورەکە هەمواربکەنەوەو هەوڵبدەن سەرۆکایەتى هەرێم و ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان هەڵبوەشێننەوە چونکە هەردوو دەزگاکە زیادەن وبارن بەسەرمیللەتەوە بۆنمونە ئێستا هەرچالاکیەکى سەربازى بکرێت لەلایەن پێشمەرگەوە ئەوا دەبێت ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان نمایشى بکات لەکاتێکدا کەهەردوو وەزارەتى پێشمەرگەو ناوخۆهەن پێویستە ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان بکرێت بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئاسایش وسەربە وەزارەتى ناوخۆبێت یان دەبێت هەردوو وەزارەتى پێشمەرگەو ناوخۆ هەڵبوەشێننەوە.
12- پێویستە چى ترخەڵک بێدەنگ نەبێت لەئاستى نەبونى موچەوخزمەت گوزارى بەبیانوى شەڕى داعشەوە.
13- پێویستە خەڵکى کوردستان بڕیاربدات بۆگەڕانەوە بۆبەغدادو نەوت لەڕێگاى بەغدادەوەبفرۆشێت وحکومەتى عیراق مووچەوبود جە بدات وچى ترحزبەتێکۆشەرەکان نەچنەژێربارى داڕماوى پارتى وبڕیارى هەڵەنەدەن بەسەر ئەم میللەتەداماوەدا وەبۆئەوەى وچى ترپارەو داهاتى نەوت نەچێتە گیرفانى بنەماڵەى بەرزانیەوە وەبەوهۆیەوە بون بەدەوڵەمەند ترین بنەماڵەو گەندەڵترین کەسن لەجیهاندا .
14- پێویستە چوارلایەنەکەو لایەنەکانى تریش هەوڵبدەن نیساب تەواوبکەن بۆکۆبونەوەى پەرلەمان لەسلێمانى ومسعودبەرزانى بەناپاک (خائن)بناسێنن بەهۆى خیانەتى گەورەى 31/ئاب و12/10/2015ەوە وەوێنەى بەرزانى بهێنرێتەخوارەوەلەهەمو دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێم ووەوێنەى ملا مستەفاش بەتەواوى لاببرێت چونکە ملا مستەفا هیچ صیفەتێکى فەرمى نەبوەوتەنها سەرۆکى پارتى بوەوئەویش ئاشبەتاڵى کردوە.
15-ئەمڕۆ یەکێتى نیشتیمانى کوردستان دەتوانێت ڕۆڵێکى زۆرکاریگەربگێڕێتچونکە بەشى زۆرى نەوت لەژێردەسەڵاتى ئەودایەو پارتى کەنەوت نەبێت لەناوچوەو ئەم جارەش هاوشێوەى 31/ئاب/1996لەجیاتى حکومەتى بەعس دەبێت تورکیابهێنێت دەناهیچى نیەو لەڕووى سیاسیەوە افلاسى کردوە وەپارتى ناتوانێت بەرامبەر یەکێتى نیشتیمانى کوردستان هیچ کاردانەوەیەکى هەبێت چونکە یەکێتى نیشتیمانى کوردستان هێزى سەربازى هەیە.
16-بەداخەوە خەڵک بەهەڵەتێگەیەنراوە کەمسعودبەرزانى پێشمەرگەیەو خەباتى کردوە بەپێچەوانەوە دەرکەوت کەتاکە فیشەکێکى بۆکوردستان نەتەقاندوەو وەتەنها بەپشتیوانى دووژمن شەڕى هێزەکوردیەکانى کردوە وەئێستاش کەگوایە دەچێت بۆ بەرەکانى شەڕ تەنها بۆڕەسم گرتنە.
17-مسعودبەرزانى لەماوەى حکوم ڕانى دامەبەستى نەبوەکەهێزەکان یەک بگرنەوەبۆڕۆژێکى وەک 12/10/2015کودەتامیلیشیایەکە وڕێگرتن لەجێگرى سەرۆکى هەرێم وە مسعودبەرزانى بەئەندازیارى تێکدانى پەیوەندى نێوان حکومەتى عیراق وهەرێمن لەدواى مام جلالەوە بەتەواوى دیارە وەلەژێر سێبەرى(ماندەیت)ى ئەم پیاوە ئازادى ودیموکڕاسى ومافى تاکى کوردو یاسا ئەتککراون .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست