لە پاش هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ١٢ ئایاری ٢٠١٨ ئاشکرا کردنی، وەها دەرئەنجامێک کە زۆربەی لایەن عێراقی و کوردستان بەو جۆرە لە دەرئەنجام ڕازی نەبوون بەڵام هەندێک لەو لایەنانە هەر لە سەرەتاوە بەبێ ئەوەی خۆیان لە قەرەی کورد وەتەنی (شەڕێکی خۆتڕێن بدە) دەستیان لەو مافەی خۆیان هەڵگرت، بێدەنگیەکەی شەریفانەیان بۆ خۆیان هەڵبژارد، بەڵام هەندێ لە لایەنانەکانی دیکەش بەتایبەتی لایەن کوردیەکان کە خۆی لە چوار لایەنە کوردیەکە دەبینیەوە لە سەرەتادا بەدەنگێکی دلێرانە کەجێ رەزامەندی تەواوی هاولاتیانی عێراق بوو، توانیان...
ئەگەر بە تەماشایەکى سەرپێیانەش بێت بڕوانیینە کابینە یەک لە دواى یەکەکانى حکومەتى هەرێم دەگەینە ئەڕاستیەى لە ئیدارە دانى دامەزراوەکانى دوڵەتداریدا بە شێوەیى پلەبەندى پلان دانان کاریان نەکردووە، سەرە ڕایى هەبوونى وەزارەتێک بە ناوی پلاندانان. هەر بۆیە لە سەرجەم کارەکانى حکومەت کاریگەیى ڕۆژو ڕەزامەندى لایەنى...
ئەگەر بە شێوەیەکى زانستى خوێندنەوە بۆ مێژووى دامەزراندنى پارتى سیاسیى بکەین لە رۆژهەلاتى ناوەڕاستدا و بە تایبەتى تر باشورى کوردستان، ئەوا دەگەینە ئەو ڕاستیە حاشاهەڵنەگرەى کە ڕەمزەکانى پارتە سیاسییەکان هەمیشە بۆ ژیانى سیاسیى خۆیان کۆنگرەى پارتەکانیان لە بەروارى خویدا بە مۆتەکە دەزانن. ئەگەر ڕێکەوتنێکى...
ڕێک ٢٥/٩ سالێکی تەواو تێپەڕ دەبێت بەسەر ئەو ڕیفراندۆمەی کە سەرانی سیاسی کوردی بانگەشەی سەربەخۆیان دەدا بە گوێی ئێمەی هاولاتی ئەم هەرێمە، بە بێ ئەوەی خاوەندارانی یان ئەوانە خۆیان بە خاوەنی ریفراندۆم دەناسان هیچ خوێندنەوەیەکی زانستیانەی پێشوەختە بۆ سەرجەم پێشهات و کاریگەریە نێوخۆیی ودەرەکیەکان نەکردبێ...
بەڕێز گەر بیستبێتت وتەیەکی زۆر جوان هەیە کە دەڵێت (حکومەت باوکی میللەتە)، ئیدی من نازانم مەبەستی ئەم حکومەتەی خۆشمانە یا نا !؟چونکە جەنابیشتان رۆژێ لە ڕۆژان منداڵ دەبنەوە و چاکیش دەزانن کە منداڵ هەرچەندە گەورەش بێت، هەمیشە چاوی لەو دەست و دیارییەیە، کە باوکی لە گەڵ تەقەی دەرگادا بەدیاری پێشکەشی...
لە زۆربەیى کاتەکاندا نادادگەرى لە کۆمەلگاو نەشازى لە ئیدارەدان ئیدى خۆویستیبێ یان خۆنەویستى لە پرۆسەى حکومەتداری دەوڵەت یان هەرێمێکدا دەبێتە هۆکارێک لە سەر هەڵدانى دەنگى نارازى ، کە ئەمەش خۆیى لە خۆیدا دەلاقەیەکە بۆ بە گژدا چوونەوەى دەسەلات و سەرهەڵدانى ڕەوتى جیاواز و پارتى نوێ کە لە هەناوى ئەم دەنگە...
ئەگەر ئێمە بمانەوێت باسێک لە ئاسایشى نەتەوەیى هەر کیانێک یان هەرێمێک بکەین (هەرێمى کوردستان) ئەوا دەبێت باگراوندێکى زانستیمان هەبێت بە سەرجەم پێکهێنەرەکانى ئاسایشى نەتەوەیى ، لە بەر ئەوەى کورد وەتەنى بەیەک چاو سەیرکردن لە ئاسیاشى نەتەوەیى دەکەوینە هەلەیەکەوە دەرچوون بە زیانێکى کەم دەچێتە خانەى مەحال...
لە خۆ پیشاندانەکانى حەڤدەى شوباتى 2011 هیچ دروشمێک لە دروشمەکانى خوپیشاندەران داواى رۆیشتنى دەسەلاتدارانى ئەم هەرێمەیان نەدەکرد بەلکو چەمکى سەرەکى و لە پێشینەى داواکاریەکانى ئەو دەمەى خۆپیشاندەران کە بە رەو و رووى دەسەلاتدارانى دوێنێکەیان دەکردەوە چاکسازى بوو لە سەرجەم سێکتەرەکان چونکە دنیا بینى...
ئەو ڕووداوانەى چەند رۆژى ڕابردوو کە لە ناوچە جێناکۆکەکانى کوردستاندا روویدا دەرخەرى ئەو ڕاستیە بوون کە ئەم هێزەى ئێستا هەیە لە هەرێمى کوردستان بەناو لە ژێر سایەى وەزارەتى پێشمەرگەدایە جگە لە هێزێکى میلشیایى شەخسەنە هیچى کراسێکى دیکە بە باڵایدا دانادوورێت، لێرەدا مەبەست لە میلشایى شەخسەنە لەویوە سەرچاوەى...
هەر خەلقندەیەکى خودا ئیدى لە زەوى بیت یان لە ئاسمان لە وشکایبێ یان لە قولایى دەریاکان لە تاریکایى ئەشکەوتەکان بێت یان لە بەر رووناکى چراکان هەمیشە هەوڵدانیان بۆ ئازادى بووە ، لە پێناو مانەوە لە ژیاندا ... ئیدى چ جاى مرۆڤەکان .بۆیە ئێمەش وەکو نەتەوەیى کورد لە دێر زەمەنەوە کە لە سەر ئەم خاکە دەژین هەمیشە...
لە دێر زەمانەوە تەماشا هەر کونجێکی ئەم جیهانە بکەین کە مرۆڤى تێدا ژیابێت و بژى ، کاتێک حزب تێدا دروست بووبێ ، بەو ئامانجە بووە کە هۆکارێک بێت بۆ ئەوەى کێشە ڕەواکانى ئەو ناوچەیە رێکبخات وە چوارچێوەیەکى رێکخراوەیى پێببەخشێت و رزگارى بکات لە خۆرسکى ، فرە جەمسەرى . سەرئەنجامى ئەم جۆرە لە خزمەتگوزارى...
هەتا دوێنێکەبوو بیردۆزى سەربەخۆى ئابوورى کە خاوندارێتێکەى دەگەرایەوە بۆ ئەندازیارانى دارشتنەوەى سیاسەتە نەوتیەکانى حکومەت ، لە لاى هەندێ لە حزبەکان بە شێوەیەک دەرچەى سەربەخۆى ئابووریان بچوک کردبۆوە ، کە لە گۆشە نیگاى ئەوانەوە ڕۆیشتنى نەوت بە بۆڕیە نەوتیەکانى ( کوردستان – جیهان ) دەبێتە هەوێنێک...