ڕووداوەکانى دوێنێ ... و ... وانەکانى ئەمڕۆ
Monday, 08/01/2018, 16:26
لە خۆ پیشاندانەکانى حەڤدەى شوباتى 2011 هیچ دروشمێک لە دروشمەکانى خوپیشاندەران داواى رۆیشتنى دەسەلاتدارانى ئەم هەرێمەیان نەدەکرد بەلکو چەمکى سەرەکى و لە پێشینەى داواکاریەکانى ئەو دەمەى خۆپیشاندەران کە بە رەو و رووى دەسەلاتدارانى دوێنێکەیان دەکردەوە چاکسازى بوو لە سەرجەم سێکتەرەکان چونکە دنیا بینى نوخبەى ڕۆشنبیران و سەرانى خۆپیشاندەران بۆ رووداوەکانى رۆژ ، زۆر لە پێش دنیا بینى سەرکردە سیاسیەکانەوەبوو بۆ دەرئەنجامى رووداوەکان ، ئەمیش هۆکارەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سروشتەى کە نوخبەى ڕۆشنبیرو و هاولاتیەکان دەیانگوزەراند لەم هەرێمەدا بە بێ میکاجکردن و رووپۆش کردنى رووداوەکان . وەکو خۆى دەرئەنجامەکان کە هەیە دەبینرا هەربۆیە درێژترین ماوەى خۆپیشاندانى تۆمار کرد لە کوردستاندا ، کە بەشێوەیەکى تەواو مەدەنیانە لە ماوەى زیاتر لە شەست رۆژ داواکانیان لە سەراکان ئازادیەوە لە شار و شارۆچکەکان بە بە گوێى دەسەلاتدارانى ئەم هەرێمدا دەدا ، بەلام لە بەرامبەردا دەسەلاتداران لە جیاتى پیاداچونووە بە جۆرى و شێوازى پیڕەوکردنى داسەلاتەکانیان هاتن بە زەبرى هێز و لە ژێر رووناکى بلاجیکتۆرەکانى تاریکە شەوەکاندا خێمەى خۆپیشاندارانیان سوتان وە کەلتوریى سوتانى بارگە و بنەى نەیارەکانیان خستە نێوهەگبەى مێژووى باشورى کوردستانەوە هەر بۆیە لە ماوەى بیست و شەش ساڵ لە پرۆسەى حکومڕانى لەم هەرێمەدا بە تایبەتى تر لە دواى رووداوەکانى 17ى شوباتەوە کوردستان هەمیشە لە بەردەم ئەگەرى ڕوودانى شەپۆلەکانى نارازى هاولاتیاندایە چونکە دەسەلاتى کوردى وەک ئەوەى ( نەباى دیبێت نە بۆران ) گوێ بە خواست و داواکاریەکانى شەقام نادات هەر بۆیە دەبینین لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا شەپۆلێکى ترى خۆپیشاندان زۆربەى ناوچەکانى هەرێمى گرتەوە بەڵام بە شێوەیەکى تونتر خەلکى رژانە سەر شەقامەکان وە دروشمى ( ڕرحل ) یان بە ڕووى دەسەلاتى کوردیدا بەرزکردەوە وە بە ئەندازەیەکیش بوو لە هەندێ ناوچەدا بارەگاى حزبى و حکومى لە یەک کوانودا دەسوتێنران بەڵام لە بەرامبەردا دەسەلاتى کوردى لە جیاتى ئەوەى بیرکاتەوە وانەیەک لە رووداوەکانى ڕابردوو وەربگرێت و بە شێوەیەکى ئاقل مەندانە هەنگاو بۆ چارەسەرکردنى سەرچاوەى ڕووداوەکان هەڵبهێنێ ، هەر وەکو هەموو جارەکانى تر دەستى دایە شێوە تەقلیدیەکەو بە زەبرى هێز کڵکۆى خۆپیشاندەرەکانى کپ کردەوە . ئایە ئێمە دەپرسین دەسەلاتى کوردى لە بەرامبەر توڕەیەکانى خەڵکیدا کەى هەنگاوەکانى چاکسازى بە شێوەیەکى کردارى دەنێت ؟ یان ئەمجارەش مەست دەبیت بەدەرئەنجامى ئەم جۆرە لە کپ کردنەوە کاتیەى تورەیەکانى شەقام ، یان سەرانى ئەم دەسلاتە بیست و شەش ساڵیە بێ ئاگان لەوەى دەرئەنجامى ئەو جۆرە لە حکومەتڕانیەیان کە لە ئێستادا بە دەردەکەوێت هەموو بنەماکانى حکومڕانیان ئیدى چ لە ڕووى سەربازیەوە یان ئابوورى و کارگیری وسیاسی و کۆمەلایەتى .... هتد .
لە بازنەى داتەپیندایە ، وە هیچ سەنگ و بەها و متمانەیەکیان لەلای تاکى کوردى بۆ نەماوەتەوە ، ئیدى دەسەلاتێک تاکەکانى خواستى مانەوەیان نەبێت ! چۆن دەتوانێت درێژە بە مانەوەى دەسەلاتى خۆى بدا بۆ ماوەیەکى درێژتر ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست