میلشیا شەخسەیەکانتان باش
Thursday, 26/10/2017, 1:50
ئەو ڕووداوانەى چەند رۆژى ڕابردوو کە لە ناوچە جێناکۆکەکانى کوردستاندا روویدا دەرخەرى ئەو ڕاستیە بوون کە ئەم هێزەى ئێستا هەیە لە هەرێمى کوردستان بەناو لە ژێر سایەى وەزارەتى پێشمەرگەدایە جگە لە هێزێکى میلشیایى شەخسەنە هیچى کراسێکى دیکە بە باڵایدا دانادوورێت، لێرەدا مەبەست لە میلشایى شەخسەنە لەویوە سەرچاوەى گرتووە، چونکە هیزیى میلشایا سەرچاوەى بڕیارەکانى لە سەرچاوەیەکى ڕەسمى دەولەتەوە سەرچاوە ناگرێت ، بەڵکو لە تاکە رێکخراوەک یان پارتێکەوە دەبێت ، بەڵام دەرئەنجامى ڕووداواوەکانى ئەم چەند رۆژە هێزى پێشمەرگەیان هێندە بە بچوکراوەیى خستە بەر دیدەى دۆست و دوژمنەکانمان کە تا ئەو ئەندازەیەى بەهێزى میلشیاى شەخسەنە ناوى بەبرێت ئەویش لەوتەو لێدوان و بایاناتانەى کە کاربەدەستان و فەرماندەیەکانى ئەم هێزە بۆ کەنالەکانى ڕاگەیاندنى دەیانگووت دەیڵێن دەرخەریى ئەو ناکۆکیانەبوو کە چەندین ساڵە رۆژنامەنووسان و پەرلەمانتاران و پارتەکانى ئۆپۆزسیۆنى دوێنى بەنموونە بزوتنەوەى گۆڕان هەمیشە لەو پاکێجانەى دەینخستە سەرمێزى گفتوگۆکانتان خاڵى سەرەکى دامەزراندنى هێزێکى نیشتمانى ، دەرهێنانى هێزەکانى پێشمەرگە لە ژێرچنگى تاکى حزبەکان و بە دامەزراوەیى کردنى سەرجەم هیزەکان کە ناوەندى بڕیارەکانى فەرماندەیى گشتى هێزى پێشمەرگە بێت . چونکە ئەو لایەن و کەسایەتیانەى کە دوێنى دەیانگوت هێزى پێشمەرگە میلشیایە لە دڵسۆزانى خۆیان بوو بۆ پرۆسەى حکومەتدارى هەرێمى کوردستان ، کەچى ئیوەى خاوەنى ئەو هێزانە هێندە بە بیرێکى کورت مەوداوە تەماشا ڕووداوەکانى ڕۆژتان دەکرد کە ئەم جۆرە کەس و لایەنانەتان بە جڕو جانەوەرەکانى نێو کۆمەڵگاى کوردى ناوتان دەبردن .
هەر بۆیە بۆ دێڕیکى ئەوان کە لە زاریانەوە دەهاتە دەرآ بە کونفە یەکونێک سەرجەم شەقام و شوستەکانى شارتان پڕ دەکرد لە هاوارى هێزەکانتان داواى دادگایى کردنى ئەم کەسایەتیانەتان دەکرد ، بەڵام ئەوان لەو کاتەدا تێگەیشتبوون لە ئامانجى قسەکانیان ، بەڵام بۆ ئێوە ئێستا پێویستە تێبگەن لە ئامانجەکانى ئەو قسانەو لە دواى ئەم شکستەشتانەوە یەشتا دڕەنگ نەبووە بۆ ئێوەى سەرکردایەتى ئەو حیزبانەى کە خاوەنى هێزى میلشایان شەرم نەتانگرێت و داوا لەو کەسایەتى و لایەنانە بکەن بۆ داڕشتنەوەى پەیکەرى هێزە چەکدارەکان بەشێوەیەکى مۆدێرن و سەردەمیانە چونکە ئەو ڕووداوانەى شانزەى مانگ کۆتا ڕووداو نیە ! بەڵکو سەرەتایەکە بۆ زنجیرەیەک ڕووداوى دوای یەک بەست کە ئەوە سەرەتاى دەست پێکردنەکەیەتى ....
(لە گەڵ ئەو پەڕى رێزم بۆ گیان فیدایى پێشمەرگە سادەکانى کوردستان)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست