یادى 46 ساڵەیى دامەزراندنى رادێۆى دەنگى كوردستانى عێراق(پارتى)، بە غیابى بارزانى مەلا خالید یەكەمین بێژەرى دەنگى كوردستان، لەلایەن كۆنە شوع
Monday, 28/09/2009, 12:00
هەواڵێكى بە پەلە
كاتژمێر4ى عەسرى ئەمڕۆ لە كۆمەڵگای پیرزینى سەربە هەولێر وەك نەریتى باو یادى 46 ساڵەى رادێۆى دەنگى كوردستان(پارتى) كرایەوە، تا ئێرە هەواڵەكە ئاسایە.
ئەوەى كە ئاسایى نیە، چۆن و كێ و بە چ جۆرێك ئەو یادەكرایەوە؟!
گشت تێكۆشەرانى كوردستان ئەوانەى تەمەنیان لە شۆڕشى ئەیلول بەسەر بردووە، یا لە ناوەندەكەیدا ژیاون، دەزانن دەنگى كوردستان تاكە كەناڵى ئەو شۆرشە بووە، كە راستەوخۆ مەلا مستەفا سەرپەرشتى كردووەو، نەیهێشتبوو پیاوانى ڕژێم و سیخورەكانى دەزگا ئەمنیەكانى ئەوكات دزەبكەن ناویى و لەكارى بخەن، چونكە ئەو دەنگۆیە بووە هۆى بڵاوكردنەوەى چالاكیەكانى ئەوكاتى شۆرش و، بە ئەندازەیەك هەژارى شاعیر یەك دووجار لە شوێنان باسى كردبوو، كە مەلا مستەفا ڕۆژى 10 جار هەواڵى ستاف و كارو پێداویستیەكانى دەپرسین وهەموو شتێكى بۆ ئامادەكردبوون، ئەمە لە عەهدى مەلا مستەفادا.
وەلێ لە عەهدى مەسعودى كوڕى هەموو كایەكانى نێوژیانى كوردستانى پێچەوانەى خواست و ئارەزوو داواكاریەكانى ئەم گەلە گوزەر دەكا!
ئەوەتا زیاتر لە 6 ساڵە بەڕێوەبەرى دەنگى كوردستانى _عێراق، سالار عوسمانە، كە ئەمنێكى سادەو بەعسیەكى لەگامى هاوینەهەوارى سەرى ڕەش و سەلاحەدین بووە، پاراستنى پیاوانى پایە بەرزى ڕژێم و ئەو ئافرەتانەى لە ئەستۆ بووە كە بۆ رابواردنى بەرپرسە عەرەب بەعسیەكان ڕیزكرابوون!
سالار عوسمان 5 ساڵ بە جل و بەرگى زەیتونى جەیشى شەعبى و بەعسیەوە پێشوازى سۆزانیەكان بۆ ئەمن و ئیستیخباراتى ئەو سەردەمە كردووە!
ئەوڕۆ لە سایەى مەسعود سالار عوسمان ئەندامى مەكتبى راگەیاندنەو، بەڕێوەبەرى دەنگى كوردستانەو ماستەرنامەى خوێندوەو وا لۆ دكتۆرا دەفڕێ، ئەوەندەى پارتى و بنەماڵەى بارزانى بەعسى و خائین و جاش قەڵمى كۆنە شوعیانى لە خۆیان كۆكردۆتەوە، بە یەكێتى و گشت لایەنەكان نیوەى پارتى خیانەتكاریان نەپاراستوەو گەورەیان نەكردوون!
بارزانى مەلا خالید بە یەكێك لەو تێكۆشەرانەى شۆرشى ئەیلول دادەنرێت، كە یەكەمین بێژەرى ئەو قۆناغە بووە، كە چالاكیەكانى پێشمەرگەى بە دەنگى زوڵاڵى خۆى بڵاودەكردەوە، پارساڵ لە دوایى یادەكە بارزانى مەلا خالیدیان داوەت كردبوو، هەرچەندە ئامادەنەبووە بچێتە یادەكەوە، چونكە شەرمى كردووەو، مردن بۆ ئەو سەربەرزى بووە لەو یادە بەشدارى نەكا كە كۆنە ئەمن و بەعسى بەرَێوەبەرى ئەو دەزگا پیرۆزەى شۆرشى ئەیلول بێت! ، لێ ئەو ڕادێۆیە ناوى هەزاران ڕۆلەى ئەم كوردستانەى بڵاوكردۆتەوە كە بەعسیەك بەرێوەى ببات..كە ناوى هەزاران شەهیدى كوردستانى بلاوكردبێتەوەو، ئەمڕۆش كۆنە ئەمن و بەعسیەكى وەك سالار عوسمان بەڕێوەبەرى بێت و وتارۆك پێشكەش بكات و باسى نەبەردیەكانى گەلى كوردستان شۆرشەكەى بكات!!
ئەمڕۆش یادى دەنگى كوردستان بە بێ بارزان مەلا خالید گوزەرى كرد، تەنها كۆنە ئەمن و بەعسى و چەڵاوخۆرە كۆنە شوعیەكانى دەورانى سەگۆ قادر تیایە ئامادەبوون و، سالار وتارۆكێكى پێشەكەش كرد، ئێمە لەیادەكەدانیشتبوون، بروسكەى مەسعود بارزانیان خوێندەوە، پێشمەرگەیەكى شۆرشى ئەیلول لەو یادە نەبوو، كوڕەشەهیدێك وتى ئەمن شەرم دەكەم لێرە دانیشتووم، ئەى چۆن مەسعود بارزانى شەرم ناكات، بروسكە بۆ سالار عوسمانى كۆنە رەفیق حزبى بەعس دەنێرێت؟!
تا ئەوەى ئەو كوڕە شەهید گۆتى: دەبوو لە باتى نەوزاد هادى ڕوكن و مەسعود ساڵەیى گەمژەكەى پارتى، تەنها بارزانى مەلا خالید ئامادەبوایەو بە شێك لە بیرەوەریەكانى ئەو ڕۆژانەى بگێڕایەتەوە، نەك كۆنە شوعیى ئینتیهازى و فایرۆسەكانى شەڕى ناوخۆ چەپڵە بكوتن و شیرینى و كۆكاكۆلا نۆش بكەن!
ئەوەندى بە ئەسپایى و لەسەرخۆ گووت: مەسعود بارزانى شەرم ناكات بە تەزویر سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان دەكا، چ جاى شەرم لە خڕكردنەوەى كۆنە ئەمن و بەعس و كۆنە شوعیى و كۆنە هینەكان هەرگیز ناكاتەوە!
پیرۆزە یادى بەعسى وبوون ئەمنێتى سالار عوسمان!
سڵاو لە شەهیدان و دەنگە زوڵاڵەكەى بارزانى مەلا خالید لە شۆرشى ئەیلول و فەرهاد سەنگاوى لە شۆرشى نوێ گەلەكەمان..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست