لەیادى قەڵەمدا,رەخنە بە زمانى گوڵ ,ئەنجام تیرۆرە...
Monday, 24/05/2010, 12:00
قەڵەم ئیتر ناوێرم دەستت لێدەم ، چونكە وەك بۆمبێك وایت و
لەگەڵ دەست لێدانتدا دەبیتە هۆكارێك بۆ مەرگم
ئایا تەنها قەڵەمى هەرێمە بێ خاوەنەكەى منە هەروایە
یاخود ،
سروشتى قەڵەم وایە و دیاردەیەكى جیهانییە،
چونكە لەوڵاتانى گەشەكردوودا نەفرەت لەقەڵم دەكەن و
شێوازى نوێ بۆ نووسینیان ئەدۆزنەوە ئەوەتا دیارە
نوسینى ئەوان لەسەر كۆمپیوتەرە و زانستى نوێتریش ئەدۆزنەوە !!
یاخود وڵاتانى ناحاز بەم هەرێمە خێر نەدیوەم
لەم جۆرە قەڵمانەمان بۆ دەنێرن..
نەخێر .. نەخێر .. گوماندەكەم ؟
ئەوە دەسەڵاتى خەمسارد و بێ باكە لەگیانى ئازاد
وا لەقەڵمەكانى ئەم هەرێمە دەكەن
كە هەموویان بێ رەنگ دەكەن و
لە دەستكەوتنى كاتێكى گونجاودا
بێ نازیان دەكەن و
سووریان دەكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست