کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشمه‌رگه‌ ‌و گۆڕان ....

Friday, 29/05/2009, 12:00


ئه‌م هه‌لبه‌سته‌ پێشکه‌شه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه‌و کادرو نیشتمان په‌روه‌رانه‌ی که‌ له‌ ڕۆژه‌ سه‌خته‌کان له‌ خه‌باتی نه‌پساوه‌یاندابون بۆ خزمه‌تکردنی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌ره‌و گۆڕانێکی نمونه‌یی و سه‌قامگیربونی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی .

دوێنێ بۆ هیوایێ فرمێسکی خوێنینم ده‌ڕژاند
ماندوو و شه‌که‌ت لانکی ساواکانم ده‌ژاند
هه‌ڵپه‌رستان تازه ‌ دێن له ‌ نرخی ئازادی ده‌گه‌ن
کێشه‌ی ڕه‌وای من بوو ویژدانی جیهانی هه‌ژاند

به‌فر شێلان، ڕێژنه‌ی باران دۆستی من بوون
نیشتمان و گه‌ل‌ په‌رستی هه‌ستی من بوون
گه‌یشتن به‌م ڕۆژه‌ به‌ ده‌ست و ویستی من بوون
ئێسقانیشم ده‌برژاند نه‌ک هه‌ر لاشه‌م بۆ ئه‌م خاکه‌

له ‌ زستانا شه‌ڕی سه‌هۆل به‌ندانم ده‌کرد
‌ به‌ ‌ لاشه‌ی زامدارم ڕکابه‌ری زیندانم ده‌کرد
هه‌موو کات و ساتێ هه‌ر بانگ و هاندانم ده‌کرد
توانای گه‌لان بوو هێزی زۆردارانی به‌زاند

نه‌ته‌وه‌که‌م ده‌ست به‌ سه‌ر و نیشتمانم له‌ت له‌ته‌
لاشه‌مان خه‌لتانی خوێنه‌ گه‌ردن میوانی په‌ته‌
بێ یه‌کڕێزی و یه‌ک هێزی ڕزگار بوونمان زه‌حمه‌ته‌ ‌
بیری گۆڕانه‌ وا به‌ره‌و (گۆڕان) ئاڵای چه‌قاند

[email protected]
30-05-2009
هۆڵه‌ندا ، ده‌نهاخ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە