ئه‌و برینانه‌ی قه‌ت ساڕ‌ێژ نابن شه‌هیدی حه‌یده‌ر جوکل
Saturday, 11/04/2009, 12:00
ڕۆژگارێک به‌ر له ئێستا ئه‌و کاته زۆربه‌ی ئه‌و به‌رپرس و سه‌رانه‌ی ده‌سته‌لاتدارانی ئه‌مڕۆ له تافی لاویدابوون، ئه‌گه‌ر به ئه‌مانه‌ته‌وه بلێین ئه‌وێ ڕۆژێ زۆربه‌ی ئه‌و که‌سه جوامێرانه جه‌سته‌و ملیان به ده‌ستی به‌تالیان به جه‌ساره‌ته‌وه له چه‌قۆی بێئامانی دوژمنه سه‌رسه‌خته‌که‌یان حزبی به‌عس و ڕژێمه‌که‌ی ده‌خشاند ،هه‌ر چه‌نده حزبی به‌عس له‌و په‌ڕی بههێزیدابوو ، به هه‌زاران کرێگرته‌و جاشیان خستبووه ناو ڕیزه‌کانی کۆمه‌لگای کورده‌واری ، له‌هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌ک به سه‌دان خهفییهو زۆڵه کوردیان خستبوهگهر بۆ کاری جاسوسی و ئاشکراکردنی ئه‌و که‌مه خه‌باتگێڕه‌ی که به نهێنی له ڕیزی حزب و ڕێکخراوه‌کانی کوردی دژ به ڕژێمی به‌عس به نهێنی کاری سیاسیان ده‌کرد ، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزه زۆره زهبهلاعه ته‌نیا هێزێک بۆ خه‌باتکاران ئهوڕوحه شۆڕشگێریهیان بوو که به ده‌ستی به تال به‌ره‌و ڕووی داگیرکه‌ران ده‌بونه‌وه .
24سال به‌ر لهمڕۆژگارهی ئه‌مڕۆ شه‌هیدی نه‌مر شه‌هیدی سه‌رکرده‌و به‌رپرسی (کۆمه‌له‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان)ی شاری هه‌ولێر کاک(حه‌یده‌ر جوکل) له لایه‌ن هه‌ندێ که‌سی خائین که‌وته داوی داموده‌زگای ئه‌منی هه‌ولێر (زهیتۆی ئاش) یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه ، که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به (مامۆستا نایف) ی گه‌وره ئه‌منی شاری هه‌ولێر هه‌بوو ، مامۆستا نایف له سه‌ره‌تای دروستبونه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ و گه‌شه‌کردنی ڕێکخستنه‌کانی ناو شار به تایبه‌تی (کۆمه‌له‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان) وه‌ک زۆله کوردێک شه‌وو ڕۆژی ده‌خسته سه‌ریه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی بکارێ کار‌و خزمه‌تێکی باشتر به ڕژێم بکات ، بۆ ئاشکراکردنی ڕۆله شۆڕشگێڕه‌کان به تایبه‌تی ڕێکخستنه‌کانی ناو شار‌و شارۆچکه‌کان ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هات دریغی نه‌کرد.
پاش ڕاپه‌رینی به‌هاری ساڵی 1991 و هاتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناو شاره‌کان ، مامۆستا نایف و دار‌و ده‌سته‌که‌ی به په‌له‌قاژه‌یه‌کی زۆر خۆیان گه‌یانده شاری موسڵ ، له‌وێش تا روخانی یه‌کجاره‌کی سه‌دام حوسێن و رژێمه‌که‌ی له سه‌ر خیانه‌تکاره‌کانی به‌رده‌وامبوو .
ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته بگوترێ ئیستا مامۆستا نایف ئه‌ندامی مه‌کته‌بی کۆمه‌لایه‌تیه له ناو ریزه‌کانی پ.د.ک له شاری هه‌ولێر ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی ئتیفاقیهکی ستراتیژیان هه‌یه‌و هه‌ردوولا ده‌سه‌لاتی حوکومهتیشیان به‌ده‌سته واش چاوه‌روان ده‌کرێ هه‌ردوو حزبه‌که به یه‌ک لیست بۆ هه‌لبژاردنه‌کانی داهاتو پێکه‌وه دابه‌زن ، هه‌رچه‌نده من پێم سه‌یر نیه که ده‌یان و سه‌دان که‌سی وه‌ک مامۆستا نایف ، عه‌باسی بالوی بالواغا ، مه‌لا حوزێر و ره‌شید ئاغا له‌ناو ئه‌م دوو حزبه یان به‌رپرسن یاخود رێزێکی زۆریان لێ ده‌گیرێت و ژیانی خۆیان و مال‌و مندالیان به قه‌ت ژیانی لێپرسراوانی حوکمومهت و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان باشه .
به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره تۆ بڵێی ئه‌و به‌رپرس و پێشمه‌رگانه و یان ده‌سته‌لاتدارانی حوکومه‌ته‌که که تا دوێنێ خه‌لکی شۆرشگێر بوون ئه‌مڕۆ چۆن ویژدانیان ڕێگایان پێ ده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره که‌سانه له یه‌ک ژوور له یه‌ک دام‌و ده‌زگا کار بکه‌ن و له‌سه‌ر یه‌ک مێز نان بخۆن یان کۆ ببنه‌وه.
تۆ بڵێی ئه‌و هه‌ڤالانه‌مان هه‌موو پیرۆزیه‌کی رۆژانی گه‌نجی پێشمه‌رگایه‌تی و گیانی له‌ده‌ست چوی هه‌ڤاڵ و هاورێیه نزیکه‌کانیان له بیرکردبێ ؟ یان هێنده لایان ئاسان بێ که بۆ چه‌ند ده‌ستکه‌وتێکی رۆژانه چاوی بۆ له‌سه‌ر یه‌ک دا بنێن و جارێکی‌تر ده‌نگ به‌و دوو حزبه بده‌ن، که ڕۆژانه بکوژانی ههڤالهکانیان شاباش ده‌که‌ن .
[email protected] 10-04-2009
هۆله‌ندا- دانهاغ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست