کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆنکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ سه‌ر ڕۆنکردنه‌وه‌که‌ی کاک ئازاد خالید

Friday, 27/02/2009, 12:00


ڕۆنکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ سه‌ر ڕۆنکردنه‌وه‌که‌ی کاک ئازاد خالید به‌رپرسی کۆمیته‌ی هۆله‌ندای پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان کوردستان که‌ له‌ ڕۆژی 24- 02  -  2009 له ‌ مالپه‌ری کوردستان پۆست بلاو کراوه‌ته‌وه‌

  من وه‌ک یه‌کێک له‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی  ینک که‌ ئێستا له‌ هۆله‌ندا داده‌نیشم  وه‌لامی نامه‌که‌ی به‌ڕێزتانم  خوێنده‌وه‌ که‌ دیاره‌ پێشتر له‌ لایه‌ن  دوو هاوڕێ  به‌ناوی مه‌حه‌مه‌د وه‌رتی و دوای ئه‌ویش چاودێرێک  بۆیان نوسیبووی که‌ دیاره‌  ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ خۆیان له‌ ناوه‌رۆکی نوسینه‌کانیان به‌رپرسیارن و هه‌ر خۆشیان ده‌توانن وه‌لامی  رونکردنه‌وه‌که‌ت بده‌نه‌وه‌ .... ئه‌وه ی  من له‌و وه‌لامه‌ی ئێوه‌ سه‌رنجی ڕاکێشام که‌ ئه‌و چه‌ند دێره‌ وه‌ک لێکۆلیه‌وه‌یه‌ک و وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ک بخه‌مه‌ به‌ر چاوی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌ به‌ڕێزه‌کان .  
 1- له‌ خالی دووه‌م نوسیوته‌  دوو جار له‌ لایه‌ن ڕژێمی به‌عس حوکم دراوی سالی  1982 بۆ ماوه‌ی 10 سال تا سالی 1990‌ وه‌ له‌ سالی 1990 جارێکیتر گیرایته‌وه‌ و حوکمی موئه‌به‌دیان داوی پاشان سالێک دوای ڕاپه‌ڕین ئازاد کراوی، یانی تۆ له‌ سالی 1992 به‌ یه‌کجاری له‌ دست رژێمی به‌عس ڕزگارتبوه   .‌
 2- له‌ خاڵی  سێیه‌م نوسیوته‌ که‌ له‌ ساڵی 1982 تا ساڵی 1986 پێشمه‌رگه‌ بوویت، که‌دیاره‌ ئه‌م دوو خاله‌ یانی خالی یه‌که‌م وخاڵی دووه‌م دوو مێژوون دوو کاری جوایز له‌ خۆ ده‌گرن ، ئه‌گه‌ر به‌ ووردی سه‌رنج بده‌ین  تۆ له‌ ساڵی 1982 ووتوته‌ پێشمه‌رگه‌ بوویمه‌ وه‌ له‌ هه‌مان ساڵ له1982 تا ساڵی 1990‌ له‌ به‌ندیخانه‌ش  بوویت بۆیه‌ من پێموایه‌ ده‌بێت یه‌کیان له‌و دوو خاله‌ راست بێت یان ئه‌وه‌ته‌ مێژوه‌کانت له‌ یاد نه‌ماوه .‌
      3-من ئه‌وه‌ی زۆر به‌ چاکیم له‌ بیره‌ ئێوه‌  ئه‌و کۆمه‌له‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ی که‌ له‌ گه‌ل(ره‌شۆ) به‌ ره‌حمه‌ت بێ(کوێخا ره‌سول)که‌ زۆر  دڕه‌ندانه‌  به‌ دهستی جاشکانی  ئه‌‌نوه‌ر به‌گ شه‌هیدکرا  ، له‌ هاوینی 1985 ته‌سلیم به‌ ڕژێم بوونه‌وه و پاشان 5 پێنج ره‌بییه‌تان له‌ سه‌ر ڕێگای  هه‌ولێر دیبه‌گه‌ وه‌رگرت بۆ پارێزگاری کردنی جاده‌وبانه‌که‌و ڕێگاگرتن و له‌ هاتوچۆی هێزی پێشمه‌رگه‌، وه  پێشموایه‌  باش ده‌زانی مه‌سافه‌ی نێوان ئه‌و ڕه‌بییه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ گوندی(پیرداود) له‌ گه‌ل ناو گونده‌که‌ چه‌نده‌ ‌‌ ‌.  
 4-هه‌رچه‌نده‌  ئێستا له‌ ئه‌جندای حزبه‌کانی کوردستان جاش وباش جیاوازییه‌کی وایان نه‌ماوه‌ که‌ من و تۆ خۆمانی هێنده‌ پێوه‌ خه‌ریک بکه‌ین ، ئه‌وه‌ ڕۆژانه‌ به‌ چاوی خۆمان ده‌بینین ده‌یان مخابه‌رات و ئه‌من و ئیستخباراتی کورد  فایلیان ئاشکرا ده‌بێت  که‌ چی له‌ مه‌کته‌به‌ بالاکان ومه‌لبه‌نه‌کان ده‌رسی نیشتمان په‌روه‌ری به‌  خه‌لکی وه‌کو منو تۆ ده‌لێن ئه‌وان بڕیار ده‌رن وخه‌لکیش جێبه‌جێکا ر.
 رائید ره‌سول
 پێشمه‌رگه‌ی دێرین
 26-02-2009
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە