کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کەم ئەندامان وەک چینێکى ماف خوراو لەنێو کۆمەڵگادا

Wednesday, 27/04/2016, 3:43


کەم ئەندامان کە هەژارترین و بێ دەسەڵاترین چینى نێو کۆمەڵگان ،تا ئێستاشى لەگەڵا بێت بێ بەش بوونە لەزۆربەى مافەکانیان وەک کەم ئەندامێک لەنێو کۆمەڵگادا،کەمترین مافێکیش کە بۆیان دەستەبەر کرابێت مووچەیەکى  کەمى (150000) سەد و پەنجا هەزار دینارى بووە کە حکومەت وەکو خێرێک داویەتى پێیان لەکاتێکدا مافێکى سەرەکى خۆیان بووە.
دوا بەدواى دروست بوونى ئەو قەیرانە داراییەش کە ڕووى لە هەرێم کردووە کە لەگەڵیا دواخستنى ئەو مووچە کەمەى کەم ئەندامانیشى بەدواى خۆیدا هێنا،کە ئێستا نزیکەى هەشت مانگە مووچەکانیان دواکەوتووە،بەڵام ئەوەى کە زۆر جێگاى شەرمەزارى و پەژارە بوو،ئەوە بوو کاتێ کە حکومەت بڕیارى پاشەکەوت کردنى مووچەى فەرمانبەرانى دەرکرد لەگەڵیا مووچەى کەم ئەندامانیشى خستە نێو بەرنامەى چاکسازى خۆیەوە لەکاتێکدا خودى مووچەکەیان بەشى پاشەکەوت کردنیش ناکات تا پاشەکەوت بکرێت!.لەهەمووشى غەریب تر  بریارەکەى وەزیرى کاروبار و بارى کۆمەڵایەتى بوو کە بڕیاریدا بە کەم کەم کردنەوەى ڕێژەى کەم ئەندامان و دوبارە پشکنین کردنەوە بۆ کەم ئەندامان کە خۆى لەخۆیدا دروست کردنى تەنگژە و نارەحەتیە بۆ کەم ئەندامان ئەمە لەلایەک، لەلایەکى تر بڕیارەکەى وەزیر ماناى ئەوە دەگەیەنێت کەوا مووچەى هەشت مانگى دوا کەوتووى کەم ئەندامان بە با دەڕواو دەفەوتێ!.
من لام سەیرە کە لە وڵاتە پێشکەوتووەکان گەر کەسێک خاوەن پێداویستى تایبەت بێت جگە لە دابین کردنى تەواوى مافەکانى ، زۆرترین ڕێزیشى لئ دەگیرێت وەک مرۆڤێک بەجۆرێک کە مرۆڤە ساغەکان خۆزگە بە چیانى کەسێکى خاوەن پێداویستی تایبەت دەخوازن،کەچى لە کوردستانى خۆشمان کەم ئەندامان نەک نەک مافیان بۆ دابین نەکراوە بەڵکو بەمرۆڤیش حیساب نەکراون و زۆرترین بێ ڕێزیان بەرامبەر کراوە چ بە لێدانیان و چ بە ناچار کردنیان بە سواڵ کرن لەسەر شەقام و شوێنە گشتیەکانى تر کە ئەمەش گەورەترین شەرمەزارى و ڕیسواییە بۆ حکومەتێک کە نەتوانێت ڕێز بۆ ئەم چینە داماوە دابنێت.ئەوەتا پەڕڵەمانى کوردستان بەناو یاسایەکى تایبەت کردووە بۆ کەم ئەندامان بە ژمارە (22)ى ساڵى (2011) کەچى ئەم یاسایە لەڕۆژى دەرچوونیە تاکو ئێستا یەک بڕگەشى جێ بەجێ نەکراوە بەمەش دەکرێ بگووترێ کە یاساکەش تەنیا وەک ناوێک و بۆ جوانى دەرکراوە!.من دەپرسم ئاخۆ کەم ئەندامان چیان لە مرۆڤێک کەمترە؟.ئاخۆ لەدیدى حکومەت وەک مرۆڤێکن یاخود نا؟.وەگەر مرۆڤیشن ئەى کوا ماف و ئیمتیازاتەکانیان؟!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە