په‌یامێك بۆ عه‌شیره‌تی بارزان
Saturday, 10/10/2015, 18:01
عه‌شیره‌تی بارزان وه‌ك هه‌ر عه‌شیره‌تێکی کورد ڕێز‌و حورمه‌تی خۆی لای هاوڵاتیانی کوردستان هه‌یه، لای هه‌مووان ڕوونه چۆن 8هه‌زار بارزانی بووه قوربانی ڕژێمی دیکتاتۆریی پێشوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته جه‌ختی له‌سه‌ر بکرێت ئه‌وه‌یه میلله‌ت هیچ کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌تی بارزانیدا نیه، که به داخه‌وه مه‌سعود بارزانی له 2/10/2015دا که سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری بارزانی کرد، ویستی ئه‌وه له ڕیش سپی و پیاوماقوڵانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بگه‌یه‌نێت، که پاشه‌ڕۆژی عه‌شیره‌تی بارزان په‌یوه‌نده به ده‌سه‌ڵاتی مه‌سعود بارزانی، ئه‌مه به هیچ جۆرێك راست نییه، ته‌نیا میلله‌ت دژی ئه‌وانه‌یه زوڵم و سته‌میان کردووه و به ناحه‌ق خوێنی رۆڵه‌کانیانی رشتووه، تکایه ئێوه‌ش بچنه پاڵ ده‌نگی ناڕازی میلله‌ت و ئه‌م ناحه‌قییه قبوڵ مه‌که‌ن، جونکه له کۆتاییدا هه‌ر میلله‌ت ده‌یباته‌وه‌و گه‌ر واشی دابنێین هه‌موو عه‌شیره‌تی بارزان بۆ مه‌سعود بارزانی شه‌ڕ بکه‌ن دژی ئیراده‌و داواکاریه‌کانی میلله‌ت ئه‌وا ناتوانن زاڵ بن به‌سه‌ر زیاتر له 4 ملیۆن ده‌نگی ناڕازی و بێ به‌شی کوردستان..
وه‌ك هه‌مووتان ده‌زانن حوکمدارێتی گونده‌یی و ئاغایه‌تی و زۆره‌ملێی نییه، به‌ڵکو پێش هه‌موو شتێك دابینکردنی مافه‌کانی هاوڵاتیانه، له خزمه‌تگوزاریه‌کانه‌وه تا موچه‌و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌مووان به بێ جیاوازیی، به‌لام نه‌ك ته‌نیا ئه‌مه بۆ میلله‌ت ناکرێت، به‌ڵکو به ئاشکرا ئیهانه‌ی که‌سایه‌تی و که‌رامه‌تی مرۆڤی کورد ده‌کرێت و 4 مانگه خێزانه‌کان به ده‌ست بێ موجه‌یی و بێ پاره‌ییه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌مه له کاتێکدایه رۆژانه نزیکه‌ی 1 ملێۆن به‌رمیل نه‌وتی خاکی کوردستان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌کرێت و به‌س بارزانی ده‌زانێت پاره‌که‌ی چی لێ ده‌کات، 800 هه‌زار به‌رمیل له ڕێگای بۆریه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهانی تورکیا رۆژانه، زیاتر له 100 هه‌زار به‌رمیل بۆ فرۆشتنی ناوخۆ، زیاتر له100 هه‌زار به‌رمیلیش به تانکه‌ر بۆ ئێران و تورکیا ده‌ڕوات، جگه له داهاتی سه‌رچاوه‌کانی تری ناوخۆ..
ئه‌ی ئه‌ندامان و رێش سپییانی ده‌ڤه‌ری بارزان وه‌ك لاتان ڕوونه ئه‌م زوڵم و سته‌مه گه‌یشتووه‌ته بینه‌قاقای هه‌موو تاکه‌کانی میلله‌ت، زۆربه‌ی ئێوه‌ش خاوه‌نی ویژدانن و ناحه‌قییتان پێ قبوڵ ناکرێت، که‌واته جوامێریی و هه‌ڵوێستی کوردایه‌تی و دڵسۆزیی ئێوه‌ش له‌مڕۆدا ده‌رده‌که‌وێت، چیدی پاشه‌ڕۆژی خۆتان مه‌به‌ستنه‌وه به کاره خراپه‌کانی مه‌سعود بارزانی، با کوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین و زوڵم‌و سته‌م و نادادپه‌روه‌ریی بوونی نه‌مێنێت، باچیدی هه‌ندێك خه‌ڵک به هۆی ره‌فتاره ناشیاوه‌کانی مه‌سعوده‌وه به خراپی ناوی عه‌شیرتی بارزان نه‌هێنێت، وا بۆ ماوه‌ی 24 ساڵه نه‌وه‌کانی کورد له بێ هیوایی و ئیهانه پێکردن و نادادپه‌روه‌رییدا ده‌ژین، با هه‌موومان ده‌ست و ده‌نگمان بخه‌ینه پاڵ یه‌ك و کۆتایی به‌م سته‌مکارییه بهێنین، که له دواکه‌وتن و دیکتاتۆرییه‌ت و تیرۆرکردن هیچ فه‌رهه‌نگێکی تری فێری هیچمان نه‌کردووه.
ده‌ڤه‌ری سیده‌کان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست