کادیرانی یەکگرتوو توشی قەیرانی عەقل بوون
Thursday, 16/03/2017, 13:55
هەرگیز نەم ویستوە وەڵامی نەخوێندەوارەکان بدەمەوە، بەڵام ناچار کرام وەڵام بدەمەوە.تایبەت مەندی ئەم بابەتە لەوەدایە، مرۆڤگەلێک لە ژیانی سیاسی ئێمەدا خوڵقاون، بەبێ ئەوەی بیر بکەنەوە، یان خاوەنی خوێندنەوەیەک بن و پاشخانێکی مەعریفیان هەبێت.بۆ تاوتوێکردنی ئێستا وئایندە، خوێندەنەوەیەک بۆ فەرهەنگی ئەم دەسەڵاتە بکاتە .بەبێ ئەوەی پێش خۆی بخوێنێتەوە، دێت لە تارماییێکی نادیار ڕاڤە کەسایەتیەکان دەکات، بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ مێژووی خۆی و حیزبەکەی، دیارە هەر بابەتێک پەیوەندی بە مەعریفەی مرۆڤەکەوە هەیە.بەڵام مرۆڤە کڵومدارەکان کە لەنێو ئایدۆلۆژیای خوێن و مەرگدا گۆشەگیر بوون، ناتوانن لە کەنارێکی کەنارگیر تاو توێی عەقڵانی بۆئێستای جیهانی خۆمان بکات، دێن تەشهیر بە کەسایەتیەکان دەکەن .پێویستە بگەڕێینەوە سەرەتای ئەو تەوژمە ڕۆحیەی کە کادیرانی یکگرتو تێکەوتون، ؛خراپ باڵی بەسەر یەکگرتودا کێشاوە.
ئەم ڕەوتە ئیسلامیە خاوەنی فەرهەنگێکی کۆنباوە و نەریتیە خوازە، لێرەدا دەبێ لە ڕووی مرۆڤناسی و کۆمەڵناسی هاوچەرخ ئەوکەرستە بێگانەیە ڕاڤەبکەین، ئەمەش بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی دونیایی ئەو بەها پیرۆزانەیە کە یەکگرتوی ئیسلامی بەبەرخۆیدا کردووە ئەویش ئاین و ئەخلاقە پابەند بوونە بەدیدی ئاینی و کومەڵایەتی، بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدات کە تەواوی ئەخلاقە مرۆیەکان لەجوانترەوە جوانتر بکات، بەڵام لەئەزەلەوە ئاین، بمانای دابەشکردنی کۆمەڵگا بۆ دوو بەشی جیاواز، مرۆڤە ئاینیەکان و ئەخلاقیەکان مرۆڤە کافرەکان وبێ ئەخلاقەکان، دیار ئەخلاق هیچ پەیوەست نییە بەئاینەوە، بەڵکو شتێکی ڕۆحیە لەمرۆقدا خۆڕسکە.ئەم فەرهەنگە داخراوەی یەکگرتوی ئیسلامی کەنەی توانیوە بەم تەمەنەوە لە چوارچێوەی ڕەوشتی ئاینیەوە کادیرەکانی پەروەردە بکات. دیارە یەکگرتوی ئیسلای ئێستاش لەنێو خەیاڵگەی کۆنی خۆیدا دەژی، بۆ تۆڵەکردنەوە لە و مرۆڤانەی کە لەگەڵ نەهج و سیاسەتی ئەودا ناگونجێن، مرۆڤ دەبێ تارمایەکانی دەرەوەی خۆی بڕوانێ؛ لەناوسیاسەتدادونیا بینێکی جوانی هەبێ بۆ ئەوەی بتوانێ دەرەوەی خۆی ڕاڤەبکات، بەڵام لە ڕوانگەیەکی ئەخلاقیەوە، خودی ئیخوان ناتوانێ لە ناو تارماییەکانی خۆیدا بژی و کار بۆ ئامانجەکانی خۆی بکات، بەردەوام لە تارماییەکانی تردا یاری دەکات بۆ کۆشتنی ڕاستیەکان لە ڕۆحی کۆمەڵگادا، ئەم پانتاییە کۆنباوە گومانی گەورەی هەیە لەگۆڕانکاری گەورە، بۆیەش بەردەوام پرسیاری ئاڵۆزی لادروست دەبێ، چونکە خاوەنی هیچ شوناسێک نییە بۆ کوردایەتی، چەمکێکی دیارکراوی نییە بۆیەکلایی کردنەوەی کێشە ناوخۆیەکان، بەردەوام بۆ هەموو زەمەنەکان گیرفانیان تەژیە لەخورافات و چەواشەکاری، بۆیەش ناتوانن مانایەکی دیاریکراویان بۆ سیاسەت هەبێ، لەبەر بێ مانایی و مەدلولی حۆیان ناتوانن ڕوانینێکی جوانیان بۆ دەرەوەی حۆیان هەبێ.
ڕاستە دونیاو فەرهەنگ ڕۆشنبیری و سیاسی ئەوان هەرگیز ناتوانێ لەگەڵ باهۆزی ئێستا هەڵبکات .ئەوان لەو خەونەدان تەواوی کۆمەڵگا برسی ببێت، بۆ ئەوەی بتوانن کاری خۆیان بکەن، چونکە لەهەر شوێنێک هەژاری هەبێ ئەوە ئەم عەقلە داخراوە ئیسلامگەراییە بوونی هەیە.بۆیەش یەکگرتو نەیویست کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم یەکلا بکرێتەوە .چونکە ئەو پێویستی بە کێشەی سیاسی هەیە لە کوردستان، بۆ ئەوەی ئەم سیاسەتە بەردەوام بێت بۆ برسی کردنی کۆمەڵگا .بۆ ئەوەی خۆیان بەهێز بکەن، ئەمەش وایکرد یەکگرتوی ئیسلامی دابەش بێت بەسەر دوو بەرەی جیاوازدا، بۆ هێشتنەوەی ئەم ئەزموونە خراپە.ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ حیکایەتەکانی دواوە دەبینین کە لەکۆن خاوەنی چ ئەفسانەیەکن و لەو کەناڵەوە دەڕواننە دونیا ئەمڕۆی سیاسی کوردستان.یەکگرتو دەیەوێ خۆی لەگەڵ تازەگەریدا بگونجێنێ وەکو ئاک پارتی کەلە تورکیا دەیکات.ئەم تازەگەریە ڕۆمانسیەی یەکگرتوی ئیسلام هیچی جیاواز نییە لەگەڵ ڕۆمانسیەتی ئاکەپە، ڕەخنەی تازەگەری هەرگیز لە نێو ترادسیۆنی یەکگرتوئیسلامی جێگای نابێتەوە، کادیرانی یەکگرتو دەیەوێ ئەم سوری وەهمە تێپەڕێننکەتێی کەوتون، بەڵام پرسیر ئەویە لە کوێوە دەستیان پێکردووە ؟ ناوێرن باسی ئەو میراتە کۆنباوە خێڵگەریەی کوردستان بکەن کە تەواوی کۆمەڵگای کوردی بەرەو فەسادی کۆمەڵایەتی بردوو .کەگوایە یەکگرتو دەیەوێ ئەخلاقی مرۆڤەکان بپارێزێ و شەرفی تاکەکانی کۆمەڵگا بپارێزێ، بەڵام ئەمە دورە لەڕاستی، چونکە هەموو حیزبە ئیسلامیەکان خاوەنی ئەم ترادسیۆنەن کە دەبێ کۆمەڵگا برسی بکرێ بۆ ئەوەی بتوانن کاری خۆیان بکەن.بەڕای من ئەم سروتە بۆ یەکسانی نییە، بەڵکو ئەم سروتە ئامێزگەڵێکە پێی سپێردراوە و وێناکردنی جیاوازی هەیە بەرامبەر حیزبە سیاسیەکانی تر.ئەم فەرهەنگە وێرانکەرەی یەکگرتوی ئیسلامی شاردنەوەی ڕاستیەکانە لەکۆمەڵگا .بەڵام شوکر کۆمەڵگا وشیارە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست