کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی دیموكراتی كوردستان و گفتوگۆله‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان

Monday, 05/12/2016, 22:23


ئه‌م گفتوگۆیه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی جه‌مسه‌ره‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌و بۆ دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت ته‌واوی سێكته‌ره‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كان تێك بشكێنێ و زۆرییشی تێك شكاندووه‌ ، ئه‌م پرۆسه‌ی گفتوگۆیه‌ له‌ جیهانی ئه‌ڕۆماندا گفتوگۆیه‌كه‌ بۆ ئه‌و شكه‌سته‌ ئیداری و سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و یاسایه‌ی كه‌ پارتی توشی ئه‌م هه‌رێمه‌ی كردووه‌ ، من ده‌ڵێم هه‌ر پارتێكی سیاسی كه‌ خاوه‌نی فیكری سیاسیه‌ و به‌ جیهانبینی كۆمه‌ڵگای كوردیه‌و دونیای ئێستا ده‌بینێ ده‌بێ خۆی له‌م گفتوگۆیه‌ به‌دوور بگرێ ،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی شه‌قام شكه‌ست پێ نه‌هێنن .هه‌رپارتێكی سیاسی له‌م سیاسه‌ته‌ بكوژه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان نزیك بێته‌وه‌ ،ئه‌وه‌ له‌ترادسیۆنێكی فه‌قیردا ده‌گوزه‌رێتو خاوه‌نی هیچ دونیا بینیه‌كی سیاسی نییه‌ ،له‌دنیایه‌كی بێئا گادا ده‌گوزه‌رێ و هیچ جیاوازیه‌كی دیكه‌و فه‌زایه‌كی ترنییه‌ له‌گه‌ل پارتی دیموكراتی كوردستان ،چونكه‌ له‌سه‌ره‌تادروست بوونی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ره‌وه‌ی خۆی ناناسێو بۆساتێكیش خوێندنه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی ناكات و نایه‌وێت لێشیان تێبگات ،هاوكات هه‌رگیز ناتوانێ جیاوازیه‌كان قبوڵ بكات .ئه‌وه‌ی ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه‌ ،ڕوانینێكی زۆر ژیرانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی پارته‌ سیاسیه‌كان بكاته‌وه‌ شه‌ریكه‌ به‌شی ئه‌و شكه‌سته‌ گه‌ورانی خۆی . به‌ڵام له‌ ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان خه‌ریكی نه‌خشه‌سازی زۆر گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌ساڵی 2015نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه‌ بۆیه‌ ده‌یه‌وێت له‌ ئێستادا خۆی به‌و كێشه‌ لاوه‌كیه‌ ناوخۆیانه‌وه‌ خه‌ریك نه‌كات ، چونكه‌ هێزی زۆر له‌و هێزانه‌ گه‌وره‌تر هه‌یه‌ كه‌ بۆته‌ له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م سیاسه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێ له‌ ئێستادا ئه‌وان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ بسڕێته‌وه‌ ، هێزه‌كانی باشوری كوردستان خاوه‌نی هیچ ئیراده‌یه‌ك نین و خاوه‌نی هیچ چه‌مكێكی سیاسی و ململانێی سیاسی نین به‌رانبه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان . ئه‌و پارته‌ نه‌یارانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌نها یه‌ك دیوی سیاسیان هه‌یه‌ ئه‌ویش هاوبه‌شیكردنه‌ له‌و ده‌سه‌لاته‌ بێسه‌روبه‌ره‌ی ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان ئیدامه‌ی پێ ده‌دات بۆ سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكو برسیكردنی خه‌ڵك ،ئه‌و(كۆنزێرڤاتیڤ)و نه‌ریتخوازیه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان مێژوێكی كۆن و تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌ ده‌بێ هه‌موو پارت و لایه‌نه‌كان به‌هه‌مان بیركردنه‌وه‌ بیر بكه‌نه‌وه‌و به‌هه‌مان ڕوانین سیاسه‌ت بكه‌ن و ده‌بێ بچنه‌ ژێر دونیابینی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی ئه‌وان .چۆن ده‌كرێ پارته‌ سیاسیه‌كانی كوردستان باوڕ به‌م دروشم مژدانه‌ی كه‌ ڕؤژانه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌گویێ پارته‌ سیاسیه‌كان و خه‌ڵكی كوردستانی داده‌ دات بڕوابكه‌ن، نابێت ئه‌و دروشمانه‌ بۆساتێكیش به‌خه‌یاڵتاندا بێت بچنه‌وه‌ ناو ئه‌و حكومه‌ته‌ شكه‌ستخواردوه‌ ،ئێستا .هه‌رپارتێكی سیاسی بچێته‌ ژێر ئه‌م باره‌وه‌ به‌ڕاستی ئه‌وه‌ ئه‌وپه‌ڕی ملهوریه‌ و به‌لكو فه‌رزنده‌ی ناعه‌قلانین و ده‌یانه‌وێ خۆتین و كۆمه‌ڵگاشه‌ هه‌ر له‌و وه‌همه‌دا بژن كه‌ بیستو پێنج ساڵه‌ نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه‌ ، وێنای ئه‌و حكومه‌ته‌ لای خه‌ڵك وێنایه‌كی ناشیرینه‌ ،له‌وانه‌یه‌ به‌م نوسینه‌ بگه‌ینه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌سه‌لاتێك هه‌یه‌ له‌ نه‌خشه‌و پیلان و پلان زۆر له‌وان شاره‌زاتره‌ . بۆ خۆ ده‌ربازكردن ،ئه‌وده‌سه‌لاته‌ی لایه‌نی ئابووری و سیاسی و ئه‌منی ده‌ره‌وه‌ ناو خۆی كۆنتڕؤڵكردووه‌ . هیچ هێزێكی سیاسی ناوخۆی به‌لاوه‌ هیچ نییه‌ ،چونكه‌ باش ده‌زانێت بیان هێنێته‌وه‌ سه‌رمێزی گفتوگۆ و كه‌ كاریشی پێیان نه‌ما په‌راوێزیان بكات و بیانخاته‌وه‌ ئه‌ودیو سنوری دێگه‌ڵه‌ ،ئه‌وه‌ی ئێستا پارته‌ سیاسیه‌كان ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌سته‌مۆ بوونه‌ ، دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ ڕازیبونه‌ به‌و حاڵه‌ته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان دروستیكردووه‌ و ده‌بێ هه‌موولایه‌كتان به‌بێ ڕه‌خنه‌ بمێنه‌وه‌ و شانازی به‌و سیسته‌مه‌ حوكمڕانیه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ ئاراسته‌تان ده‌كرێت ئه‌گینا ئه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌كرێنه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ ، به‌راستی ئه‌وه‌ شانازیكردنه به‌وسه‌نته‌ره‌ی كه‌ نه‌خشه‌ی ته‌واوی كایه‌ سیاسی ئابووری و ڕؤشنبیری و كولتوری په‌روه‌رده‌یی و ئه‌منی و رامیاری ده‌ره‌وه‌ ناوخۆ كه‌ دای ده‌ڕێژێ . دیاره‌ پتر شه‌یدای ده‌سته‌مۆبوونن هاوكات ئه‌و حیزبانه‌ ڕازین به‌ په‌راوێز حستنو پێدانی ته‌نیا چه‌ند وه‌زاره‌تێكی بۆكات كوشتنو شه‌ریكبوون له‌م حكومه‌ته‌ وێرانه‌یه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن شۆڕببنه‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ی حكومه‌ت .ئه‌وه‌ بیستو پێنج ساڵه‌ ئه‌و بیتو بالۆرانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ كه‌گوایه‌ حكومه‌تێكی هاوبه‌شو شه‌راكه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌ دادیمیزرێنن. به‌لام پرسیار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ی بۆجارێكیش حكومه‌تی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ دامه‌زراوه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردن ؟ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكه‌ بۆ كپكردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ لبه‌رانبه‌ر سیسته‌می حكومڕانی ،من ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم كه‌ پارتی و یه‌كیتی هه‌رگیز خولیای گۆڕانكاری نین، چونكه‌ هه‌رگۆڕانكاریه‌ك به‌مانای نه‌مانیان ئه‌و دوو حیزبه‌ ته‌واو ده‌بێت . ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه‌ قبوڵبكرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە