کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستان لەبەردەم قەیرانى مەزنى ناوخۆیدا

Thursday, 14/07/2016, 18:05


هەرلەبەریەکانى مرۆڤایەتیەوە وێنایەک هەبووە بۆ دروست بوونى قەیران ، بەڵام ئەو قەیرانانە قەیرانى سروشتى و توندوتیژى جەنگەکان و باڵا دەستى سیستەمى حوکمڕانى بووە .ئەمەش بەداڕشتنى یاسا دیاریکرا وە،بەدرێژایى مێژوو تێپەڕینى زەمەنە کۆنەکان و گەشەکردنى مرۆڤایەتى و داهێنانى تازەو گەشەکردنى تەکنەلۆژیا بۆ زیاتر ئاسودەکردنى مرۆڤایەتى ،کێشەى قەیرانى ئابوورى ولاتانى خاوەن هزر کەم بۆتەوە ، کە باوڕبوونێکى تەواویان بە مرۆڤبوون هەیە ،بەڵام ئەو پانتایەهزریەى ئێستا کوردستان بەڕێوە دەبات ئاوازێکى کۆنى هێزە ناعەقلانیەکانە لە پلاتفۆرمێکى تازەدا بۆ کوشتنى مرۆڤایەتى و بەکۆیلەکردنى مرۆڤەکانى ئەو نیشتمانە ،کە ژێر زەوى سەرزەوى هەموو سەرماییە ،ئەو هێزە ناسروشتیەى بۆتە مۆتەکە بەسەر ژیانى کۆمەڵگاى کوردیدا ،توانستێکى لە ڕادەبەدەرى هەیە بۆ کوشتنى ژیان ،وێناى بونەورێکى کێشاوە ئەیەوێ لە خەیاڵگە ڕۆحیەکانى خۆیدا سەرجەم موقەدەساتەکانى نیشتمان ومرۆڤ بوون و ئاین و کولتوری و ئابورى و ژیارى سیاسیەکان ناشیرین بکات ، بۆ ئەوەى ڕوخسارى مرۆڤەکان لەمرۆڤ نەچن ،ئەو دەسەڵاتە وەهمە بۆتەپاڵەوانێکى گەورە لەخەیاڵگەى ژیانى تاکدا ،بۆ جوانکردنى ژیانى خۆیان و خۆدەرخستنیان بەڕوخسارى جیاواز جیاواز و بەستایلى جیاواز ،ئەو جۆرە دەسەڵاتانە بەردەوام لەپەیوەندییەکى بەرچاودان لەگەل کەسایەتیە ئابووریەکان و موخابەراتیەکان ،چونکە بەردەوام ئارەزوى ئاراستەکردنى دەسەڵاتى خۆیانن بۆ بەرەو تاریک بردنى ژیان لەلا ى خەڵکى ولاتەکەیان ،بۆ ئەوەى بەخەڵکى وڵات بڵێن ئەگەرئێمە نەبین ناتوانن بژن .هەموو ساتێکى دەسەڵاتەدکتاتۆرەکان چێژ لەئازارەکانى خەڵک وەر دەگرن ، بۆبەیە بەردەوام بەدواى قەیراندا دەگەڕێن بۆ شکاندنى ئەو دونیا بینیە نوێیانەى کە دەیانەوێ کۆمەڵگا بەرەو ئاراستەى تازەگەرى ببن .ناهێڵێ ئەو دونیا بینیە نوێیە وەرچراخانە مێژوویەکە بگۆڕێ ،چونکە هەر وەرچەرخانێکى نوێ لە بەرژەوەندى دەسەڵاتى ستەمکار و دکتاتۆردا نییە ،ئەو هێزە ئابوورەیەى لە ژێر دەسەلاتى ئەو حیزبەدایە کارى پێدەکات بۆ تێکشکاندنى پیرۆزیەکانى دەرەوەى خۆى ،هەموو هێزى خۆى دەخاتە پاڵە هێزە دەرەکیان و کارى دەسیسەکردن بەسەر بچوکترین جومگەکانى سیاسى ئابورى کولتورى ئاینى مەعریفە بەڕیوەبردندا دەکات ،هەموو ئەوانە لەخۆیدا دەکوژێت ،ئەگەر بۆى نەکرا لەخۆیاندا بکوژێت لەڕێگاى نەخشەدانانى موخابەراتیەوە دەکەوێتە تیرۆر کردنى سیاسەت و ئابوورى و کولتور و ئاین و مەعریفە وبەرێوەبرن ، ئەمەش دوا قۆناغى سیستەمى دکتاتۆریەتە ،لەئێستادا ئەو هێزە دەیەوێت سەرجەم پانتیەکان داگیر بکات ، بەڵگەش بۆ ئەمە بەوسەرمایەى کە کەوتۆتە بەردەستى ڕووبەرى سیاسى خۆى بەرفراوانتر دەکات ، لەڕێگاى بەهەژارکردنى خەڵک.ئەم هەڵە مێژوویانە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمى شەڕى ناو خۆ و تەنزولکردنى بەرامبەرەکەى و ئەم هەموو سەردانکردنانەیان . وایکرد خۆى هێزە پاشەکشەباکات لەسیاسەت و بەرێوەبردنى ولات ،ئەو غیابیە عەقڵیەى قیادەى سیاسى بەرامبەرەکەى دەرفەتى بۆ سیاسەتى ئەو حیزبە ڕەخساند تەواوى پانتایەکان داگیر بکات ،ئەو هێزە سروشتیە وەهمیەى لەڕۆحى ئەو دەسەڵاتەدا دروستکرد ،کەبڵێت من ئەو سەرکردەیەم کە کەسا ناتوانێ جیگام بگرێتەوە ،هەرکەسێک بەیەوێت بەو رێگایەى مندا بڕوات دەبێ وڵات جێبێڵێ ،چونکە ئەوە منم خواوەندى ئەو خاکو نیشتمانە ،منم ئێوم ئافراندووە ژیان و مەرگتان بەدەست منە .ئەم سیاسەتە دیدگایەکى زۆر خراپى بۆخوڵقاندوین ،ئەو دیدگایە نە نیشتمان دەناسێ نەمرۆڤ دەناسآ نەشۆڕش بەرخودانى دەناسى نە ئەخلاق دەناسێ نەخودا دەناسێ نەفەلسەفە دەناسێ نەژیان دەناسێ ،تەنیاو تەنیا دیدگایەکە مەرگ دۆستە، لەسەر دەستى سیاسیەکانى ئەونیشتمانە بۆ نەتەوەى کورد جێماوە ،کە بوون بە پەیکەرى یەزدانى وڵات ، ئەمەش لەنێو ئەو خەیاڵگە ئابووریەوە لەدایک بووە کە لەدواى شەڕى ناخۆ دەستى بەسەردا گرتووە تاوەکو ئێستا ، ئەگەر فریادرسێک لە رۆحى کۆمەڵگا هەڵنەقوڵآ بۆ ڕزگار کردنى ئەو نەتەوەیە . ئەوە ئێمە بۆ ماوەى سەدەیەکى تر ڕۆبچینەوە ناو لولەى تفەنگەکان و خەریکى کوشتنى ئەو دووژمنانە دەبین کە لەنوێوە بۆمان دەخوڵقێنرێن .ئەو دەسەڵاتە ئستەمە لەزمانى گفتگۆو دایلۆگ تێبگات ، چونکە دونیا بینیەکى داگیرکارى هەیە و لەڕۆحى داگیرکەرانەوە زۆر نزیکە ،دروست بوونى جیهانى ئەم سیاسەتە بۆ ئەو دەسەڵاتە درێژدەبێتەوە بۆ خۆبەکەم زانیى پارتە سیاسیەکانى تر ،لەبەرانبەر ئەو دەسەلاتە،بۆیەش بەردەوام هەموو پڕۆژە و داواکاریەکانیان ڕەت دەکاتەوە ،چونکە لەڕۆحى بێمقاوەمەتى ئەو حیزبانە شارەزا بووە . بۆیەش بەردەوام جەنگێکى دەرونیان لەگەڵدا دەکات ، بۆئەوەى لەبەر یەکتریان هەڵوەشێنێ . یان شەڕى ئابوورى بەحیزبەکان دەفرۆشێ بۆ ئەوەى لایەنە ئابوریەکەیان بخنکێنىَِ و دەست بەردارى پڕۆژە نیشتمانى نەتەوەیەکانیان ببن . ئەو دەسەڵاتە وەهەمە لەگەل ململانێکان گەورەبووە ،بەردەوام لەململانێدابووە لەگەڵ بەرانبەرەکانى و فرچکى پێوە گرتووە . لەگەڵ جەنگە دەرونیەکانى دەرەوەى خۆى ژیاوە بۆیەش دەتوانآ ئەو جەنگە دەرونییە دوورو درێژو برەو پێبدات ،بۆلەناوبردنى هەموو نەیارەکانى خۆى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە