ڕوانینى کۆمەڵگا بۆ دیدى ئازدى تەنیا ئەوە نییە ئازادى میتافیزیکى هەبێت ،لەدەرەوەى خودى خۆى خاوەنى هیچ ئازادیەک نەبێت و هەموو ئیرادەیەکى مرۆڤبوونى لێسەندرابێتەوە و ڕۆبۆرت یاسا ئاراستە بکرێت، هەر چۆن ڕۆح کۆیلەیە بەجەستەى مرۆڤەوە تا ئەو ساتەى لێى جیادەبێتەوە،پارتى دیموکراتى کوردستانیش دەیەوێت مرۆڤەکانى ئەم نیشتمانه تەنیا کۆیلەى ئەو سیاسەتە بن کە خۆیان دایان ڕشتوە بۆ ئایندەى خۆیان و حیزبەکەیان. پارتى دەیەوێت بە کۆمەڵگەى کوردى بڵێت کە ئێوە ناتوانن لە دەرەوەى من ئازادبن و دەبێت من مانای ئازادییتان بۆ دیارى بکەم .
ئەگەر گەلێک لە ڕووى سیاسى و کۆمەڵایەتى فەرهەنگی و ئابوورییەوە ئازاد نەبێت ، ئەبێ ئەو گەلە ئاخۆ خاوەنى چ بڕیارێک بێت؟ ئازادیى ئەوەیە گەل لە پێکەوە بوون و فەرهەنگ و ڕم زو دروشمە نیشتمانیی و ئابوورى ئایدۆلۆژى مەعریفى و ئەو دەزگایانەى تیایدا دەژى، کە پەیوەندى بەژیانى ڕۆژانەیەوە هەیە تیایدا ئازادبێت، نەک سۆفیگەرێکى بەردەم تەکیەى بنەماڵە و ئایدۆلۆژیایەک بێت.
پارتى دیموکراتى کوردستان هەرچى بەختەوەرى گەل هەیە لە خۆیدا کوشتویەتی، هەموو بەختەوەرى سیاسى لە نوخبەیەکى دیاریکراودا کۆیکردۆتەوە بۆ ئەوەى ژیانگەلێکى شاهانە بۆ بنەماڵەکەیان بژی و گەلیش کۆیلە ژیان بەسەر بکات ، سواڵکەر ئاسا ژیان بگوزەرێنێت.
سیاسەتى پارتى لەسەرەتاوە تەنیا یەک وێناى بۆ سیاسەت هەبووە ئەوەى لە دەرەوەى سیاسەتى ئەو گوزەری کردبێت، ئەوە بە دووژمنى خۆی وێناى کردووە. ئەو سیاسەتە ڕێک لە سیاسەتی (کارل شمیت) دەچێت.
(کارڵ شمیت) لەسەردەمى نازیەکان دەچێتە ریزى نازیەکان و دەبێتە بڕیاردەرى سەرەکیان.
(کارل شمیت) دژی دیموکراسى بووە، بەردەوام پشتیوانى لە سەروەریەکانى دەسەڵات کردووە، دژى دەسەڵاتى یاسا بووە و بەردەوام بەرگرى لەسەر کردەى مەزن کردووە. ئەو پیاوە سیاسەتى بەوە وێنا کردووە، کە جیاکردنەوەى دۆست و دوژمن بەهێز کردنى بەرگرى بەگژداچونەوەى دوژمن و لاواز کردنیان بووە، بەوەی لاى ئەو پیاوە دوژمن شتێکى ئاسایى نییە و نابێت لەگەڵیدا کۆبێتەوە دەبێت نەمێنێت و لەناو ببرێت. ئەوە جەوهەرى سیاسەتى (کارل شمیت) بووە. کادیرانى پارتى هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکەن بۆ نەیارەکانی خۆیان. ئەو شێوازە ى سیاسەتى پارتى دژى (پلۆرالیزمە) و ( فرە دەنگى)یە، ئیتر ئەو پلۆرالیزمە سیاسى بێت، یان کۆمەڵایەتى، کەلتوریى، ئاینى ئابوورى، یان نەتەوەیى بێت، ئەمان دژى دەوەستنەوە. ئەمەش ئەوە دەگێنێت، کە پارتى پلۆرالیزمى لە ڕۆحى گەلدا کوشتوە.
ئەمە ئەو پرسیارانەیە، کە دەپرسێت: ئایا ئەو کاتەى پارتى شەرى پەکەکەى کرد ئایا گەڕایەوە بۆ وەرگرتنی رای گەل؟
کە شەڕى ناخۆى هەڵگیرساند ئایا گەڕایەوە بۆ ڕای گەڵ؟
ئەو کاتەى لە 31ئابدا دەبابەى بەعسى هێنا، ئایا گەڕایەوە بۆ وەرگرتنی ڕاى گەل؟
ئەو کاتەى دەبابەى تورکیاى هێنا گەڕایەوە، ئایا پرسی کرد بۆ وەرگرتنی ڕاى گەل؟
ئەو کاتەى بارەگاکانى یەکگرتووى ئیسلامى سوتاند گەڕایەوە بۆ ڕاى گەل؟
ئەو کاتەى بارەگاکانى بزوتنەوەى گۆرانى سوتاند گەرایەوە بۆ راى گەل؟
ئەو کاتەى پڕۆتۆکۆلى نەوتى لەگەڵ تورکیا واژو کرد گەرایەوە بۆگەل؟
ئەو کاتەى دەستیان بۆ قوتى خەڵکى کوردستان بردو موچەى خەڵکەیان بڕی گەڕانەوە بۆ راى گەل؟
کە سیستەمى پاشەکەوتکردنى موچەتان دانا، ئایا گەڕانەوە بۆ ڕاى گەل؟
ئەو کاتەى رێگریانکرد لە سەرۆکى پەرلەمان، کە بچێتەوە بۆ هەولێر و گەورەترین دەزگاى یاسایان پەک خست گەرانەوە بۆ ڕاى گەل؟
ئەو کاتى وەزیرەکانى گۆڕانیان دەرکرد گەڕانەوە بۆ ڕاى گەل؟
سنوریان بە رووی کوردانى ڕۆژئاوا دەخست گەڕانەوە بۆ ڕاى گەل؟
دەستان خستە ناو دەستى سەرسەخترین دوژمنى نەتەوەى کورد، کە تورکیایە ئایا گەڕانەوە بۆ وەرگرتنی ڕاى گەل؟
دەبێت گەڕانەوە بۆلاى گەل لە لاى پارتى چى بێت؟
باسى کام گەل دەکات ئەو گەلەى کە هەموو ئیرادەیەکى مرۆڤبوونى لە لایەن پارتیەوە تێدا کوژراوە؟!
ئەى پەرلەمان ڕاى گەل نییە؟ بۆچى پەکى خست و لێ ناگەڕا بڕیارەکانى جێبەجێ بکات؟!
ئەبى گەل بەلاى پارتییەوە تەنیا نوخبەیەکى دیاریکراو بێت، کە خۆیان پێى دەڵێن میللەت!؟ ئەو پارتەی کە گەلى کوردى بەلاوە میللەت نییە؟
ئەو وەرچەرخانە سیاسییە بۆ ئێستاى ژیانى گەلى کورد هیچ مانایەکى نەماوە، کە تەواویى کایەکانى گەل تێک شکێنراون. گەلێک بەگیرفانى بەتاڵەوە چى بۆ دروستبوونی دەوڵەتی کوردى بکات؟ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیى چ مانایەکی هەیە کە ئەو بپرت و منبەماڵەیە بە درۆ بانگەشەی بۆ دەکەن؟
گریمان ئەوە راستە و دەوڵەتە کوردییەکەی مەسعود دێتە دی، بەڵام ئەو دەوڵەتە چ جوانییەکی تێدا دەبێت، ئەگەر بنەماڵەیەکی دیکتاتۆر حوکمی بکات؟ بە ئارەزووی خۆی موچە بدات، یان لێیان ببڕێت!؟ ئەوە خەڵکی پێویستى بەو دهوڵه نییه، کە لە سایەیدا دەسەڵات و حیزب و بنەماڵەیەک دەست بنێتە قاقاى ژیانی، خەڵکەکەی لە برساندا بکوژێ، ئازادییەکانى لێ زەوت بکەن، پلەی هاوڵاتییبوون بۆ خەڵکەکە دابنێ، خۆیان ئاغا و دەوڵەمەند، خەڵکیش هەژار و کۆیلە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست