پارتى دیموکراتى کوردستان فاکتەرێکە بۆ نائومێدکردنى خەڵک لەژیان و سیاسەت و نیشتمان پەروەرى ...
Monday, 23/05/2016, 7:39
یەکێک لەو فاکتەرانەى واى لە پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە بەرەو کورد بەرەو نا ئومێدى ببات ،کۆمەڵێک بابەتى سەرەکى گرینگ هەن دونیا بینى ئەمڕۆ پارتى کارى لەسەر دەکات ،نەبوونى پەیوەندى سیاسى ڕاستگۆیانە لەنێوان ئەو پارتە سیاسیانەى کە نەیارى پارتى دیموکراتى کوردستانن ،بەردەوام پارتى ترسى لە ڕۆحى تاک و پارتە سیاسیەکاندا خوڵقادووە کە پارتى بەردەوا دەست بۆ خیانەت دەبات و ئەزمونى کوردستان تێکدەدات، هەندێک لە حیزبە سیاسیەکان بەردەوام بەرژەوەندیان لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان هاوتەریب بووە و پشتیوانیان لە سیاسەتى پارتى کردووە ،پارتى باوەڕى بەعەقڵ و لۆژیک نییە بەردەوام باوەرى بەهێزو چەک کوشتن هەیە بۆ خۆقایمکردن ،پارتى لەسایەى ئەو پارتە سیاسیانەى کوردستان هەموو جوگەسەرەکیەکانى ئابورى و سیاسى ئەمنى لەدەستدایە بۆ ئەوەى یارەیە سیاسیەکانى خۆى بەباشى بکات ،یەکێک لە کێشەو گەورەکان باڵادەستى سیاسى پارتیە بۆ دروستکردنى ئەو هەموو قەیرانە لەکوردستان .سیاسەتى ئەو حیزبە تەنیا بچوککردنەوەى سیاسەتە لە نوخبەیەکى بچوکى حوکمڕاندا ،ئەو باڵادەستبوونە سیاسیهتى ئەو حیزبە وایکردووە نائومێدى سیاسى بخوڵقێنێ دونیابینى تاکى والێکردووە بێبڕواو ڕەشبینبن لەوەى سیاسیەکانى کوردستان بتوانن دونیا بەروە دۆخێکى باشتر ببەن یان بتوانن ئەو ڕێچکە سیاسیە بگۆڕن،ئەو نائومێدیە ئەوەندە گەروە بووە تاکى کورد ئومێد بەسیاسەتى ڕژێمێکى خوێن ڕێژى وەکو بەعس بخوازآ ، منیش دەڵێم ستەمەى بەعس فێرى کردم کورد بین ،بەڵام پارتى یەکیتى فێریانکردین،ڕقمان لەخۆشما ببێتەوە کە کوردین،ئەوە ئەو پەری نائومێدى مرۆڤەکانى ئەو نیشتمانەیە کە زیاتر لە دوو هەزار ساڵە خوێن لە هەموو جەستەی دەچۆڕێ ئەوەیە کوشتنى ئومێدەکان لە ڕۆحى تاکى کورددا مرۆڤەگەلێگ ئەو وێنایەیان بۆ سیاسیەکانى ئەو وڵاتە هەبێت ،سیاسیەکانى کورد بەردەوام نائومێدکەرن دەکرێ وەکو کەسانێک لە دەرەوەى سیاسەت ناویان ببەین ،چونکە بەردەوام ئەوانە هێزێکى تێکدەرن،بەڵام نابێت ئەوەمان لەیاد بچێت کە سیاسەت بەنائومێدى ناکرێت ،پارتى هەموو ئومێدى بە ئایدۆلۆژیاى حیزبەکەى بەخشیوە و هەموو شتێک بە پارتیەوە گرێدەدات و هەموو نەخشەیەکى سیاسى دەبێ لە دیدو ئایدۆلۆژیاى سیاسەتى پارتیەوە دابرێژرێ ،ئەو سیاسەتە یۆتۆپیایەى پارتى وایکردووە دەست بەسەر ژیان قوتى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستاندا بگرێت و تەواوى کایەكانى مرۆڤبوون لەو نیشتمان بکوژێت ،نەمانى ئومێد لەلاى تاکى کورد واى کردووە بڕوابوون بە سیاسەتى تاسەر ئێسقا لاواز بووە ،ئەو سیاسەتە هەرچى ڕەهەندى جوانیە لە کۆمەڵگاى کوردى دامڵیوە و ئێستا کۆمەڵگا بەتاڵەیە لە بڕوابوون بەشتێکى جوان لەو نیشتمانە ،ئەو نا ئومێدەسیاسیە لە نەبوونى داد پەروەرى و هەژارى و نەبوونى ئازادى ،نەبوونى مافى تاک ،دەوڵەمەندبوونى نوخبەیەکى دیاریکراو لەسەر قوتى خەڵکى کوردستان و سەرەور نەبوونى یاسا و نەبوونى پەرەوردو فێرکردن ، نەبوونى بیمەى تەندروستى نەبوونى بیمەى بێکارى ، بگەرە کەتنە بڕینى موچەى خەڵکى کوردستان ، ئەبێ ئەو کۆمەڵگایە خاوەنى چ ئومێدێک بێت لە سایەى سیاسەتى پارتى دیموکراتى کوردستان و پارتە بێدەنگەکانى کوردستان لەو سیاسەتە کۆمەڵکوژیەى کە پارتى دەستى داوەتێ دژ بە نەتەوەى کورد لەباشور باکورو ڕۆژئاوا ڕۆژ هەڵات . ئەوە تەنیا پارتى دیموکراتى کوردستان تیایدا بەرپرسیار نییە ،بەڵکو ئەو حیزبانەش تێیدا بەشدارن کە بەهەر شێوەیەک پشتیوانیان لە سیاسەتى ئەو حیزبە کردبێ و دەیکات . کام لۆژیک ئەوە قبوڵ دەکات پارتێکى سیاسى ببێتە هۆکارى نەمانى ئومێد لەناو نەتەوەیەکدا و هەموو پارتە سیاسیەکانى تریش دەستەو ئەژنۆ بەدیاریەوە وەستا بن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست