خوێندنەوەیەک لە دیدى کۆمەلگاوە بۆ پارتە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان
Tuesday, 22/09/2015, 8:59
کۆمەڵگاى کوردى لە دیدى پارتى دیموکراتى کوردستان تەنیا لە مێگەڵک دەچێت و دەیەوێت خۆى شوانى ئەو مێگەلە بێت بەبآ ئەوە بتوانآ خاوەنى هیچ بیرو ڕایەکى خۆى بێت . دەبێت هەموو کۆمەلگا وەک پارتى بیر بکاتەوە و لەبەرژەوەندى ئەودا بەکەوێتە سەر ئەژنۆو کرنۆش بۆ بوونى ئەو پاشایەتیە ببات کە خواوەند بۆ نەتەوەى کورد خولقاندویەتى کەماوەى بیست سێ ساڵە
دەیەویەوێت هەژموونى خۆى بەسەر تەواوى کایە کۆمەلایەتى ڕۆشنبیر و رامیارى و ئابورى پەروەردەیى و ئەمنى و بگرە دەیەوێت شۆربێتەوە ناو خێزانەکان و تاکە یەک مرۆڤ نەتوانێ پەنجە بۆ بچوکترین هەڵەى سیاسى درێژ بکات ، ئەوەى ئەوان بیکەن ئەوە ڕاستەوە ، ئەوەش پارتى دیموکراتى کوردستانى کردۆتە مۆتەکەیەکى گەورە بەسەر نەتەوەى کورد . دواى ئەوەى کە ئۆپزسیۆن هاتە ئاراو توانرا کۆمەڵگا وشیار بکرێتەوە لەو هەموو نابەرانبەریى ژیان و بەهەدەردانى سەرمایى ولات و لە لایەن کۆمەڵێک مافیاى کوردستان و پەرلەمان ببوە شوێنى دەنگ هەڵبڕینى نەوێنەرانى خەڵکى کوردستان بۆ ئاشکراکردنى هەموو کەمو کوریەکانى ئەو دەسەلاتە فاشیلە ، بەڵام دواى چورا ساڵ هەڵبژاردنەکان ئۆپزسیۆن چووە دەسەلاتەوە بۆ گۆڕینى سیستەمى حوکمڕانى ، بەڵام بە هەمان شێوەى یەکیتى نیشتمانى کوردستان پارتى دیموکراتى کوردستان کەوتە یارى کردن بە و حیزبانى کە ئۆپزسیۆن بوون . ئەو حکومەتە بنکە فراوانەى کە ناو دەبرێت ، بەڵام بەداخەوە ئەو حکومەتە سەرەوەى فراوانە و بنکەکەى تەسکە و تەنیا پارتى دیموکراتى کوردستان ئەو حکومەتە ئیدارە دەدات بە و هەموو قەیرانانەوە . ئەوەش تەنیا جەنگێکى دەرونییە پارتی دیموکراتى کوردستان لەگەل کۆمەلانى خەلکى کوردستان دەیکات . بۆ ئەوە هەموو بە ئەخلاقى و سیاسى و ئابوورى و رۆشنبیرى و خوێندن و بیرو راى ئازادى کۆمەلگا هەموو بکوژێت . ئەوەش سیاسەتێکى پان ئێرانییە بۆ ئەوە تەواوى کۆمەلگا بە کارەوە خەریک بێت و بێئاگابێت لە سیاسەتى و ئیدارەدانى ولات ، پارتى دیموکراتى کوردستان بە 38% دەنگى هەرێمى کوردستان کە بەشێکى تەزویرە لە ویژدانى خەڵکى کوردستان ،لەئێستادا پارتى دیموکراتى کوردستان بەو دەنگە کەمەوە خۆى بەبراوە دەزانێت و هەموو جومگە هەستیارەکانى ئەو ولاتەى لەبەر دەستدا یەو دەیەوێت بەو سیاسەتە داخراوەى خۆى حوکمى هەموو نەتەوەى کورد بکات لە هەرچوار پارچەى کوردستان ، بەڵام پارتى دیموکراتى کوردستان لە خەوێکى قوڵدایە ناتوانآ بەو سیاسەتەوە بتوانآ ببێت بە براگەورە .ئەو کەسانەى ئێستا بونەتە سیاسەت مەدار و بەرگرى لە پارتى دیموکراتى کوردستان دەکەن کەسانێکى تا سەر ئێسقان بێمانا و داخراون و هیچ خوێندنەوەیەکیان بۆ ڕوانیەکانى کۆمەلگاى کوردى نییە کە چ خوێندنەوەیەکى بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان هەیە ؟چونکە ئەو سیاسەتەى پارتى لە چەندین سالى ڕابردوو کردویەتى و ئێستاش تیاى دەگوزەرێت سەد لەسەد لە پارتى دەیزانن .ئەو حکومەتە پێنج قۆڵییە کەئێستا بۆتە مۆتەکە بەسەر کۆمەڵگەى کوردیەوە ، من تەنیا ئەوەندە دەڵێم ،مرۆڤ کە پێکانى ژمارە 40 بێتو بەڵام 45بکاتە پێى ئەوە تەنیا شەپە شەپ دەکات . ئەو حیزبانەى کە حکومەتیان لەگەل پارتى دیموکراتى کوردستان دروستکردوو تەنیا شەپە شەپە دەکەن و هیچیان بۆ ناکرێت ، چونکە پارتى دیموکراتى کوردستان هەرگیز ڕیگا بە گۆرینى سیستەمى حوکمرانى نادات و هەرگیز باوەرى بە چاکسازى نییە و برواى بە دیموکراسیەت نییە . هەرگیز هیچ داهاتێک نابێِ شەفاف بێت ،چونکە ئەوانە هیچیان لە بەرژەوەندى پارتى دیموکراتى کوردستاندا نین . پارتى دیموکراتى کوردستان لەئێستادا کەوتۆتە بێبەهاکردنى پەرلەمان و حیزبەکانی تریش کە پێکهاتون لە چوار لایەنەکە هاوکار پارتى دەکەن بۆ بێبەهاکردنى پەرلەمان . ئەگینا ئەو هەموو کۆبونەوەیە لە دەرەوەى پەرلەمان لەسەرپرسێکى یاسایى نەدەکرا . پێویستە بزوتنەوە گۆران بەزوترین کات لەو کۆبوونەوە پینج قۆڵیە بکشێتەوە بۆ ئەوەى نەبێتە هۆکارى شکاندن شکۆى پەرلەمان .چونکە خەڵکى کوردستان بۆ ئەوە دەنگى بە زوتنەوەى گۆران داوە کە بتوانآ رێز لە یاساکانى ولات بگرێت و یاسا سەروەربکات بۆ هەموو تاکێکى ئەم ولاتە . کشانەوە لە حکومەت دانەوەى بەپارتى دیموکراتى کوردستان و بوون بە چاودێر بەسەر حکومەتەوە ئەوە باشترین هەڵبژاردنە لە ئێستادا . ئەگینا کۆمەلگا دەستەوەستان نابێت لە سزادانتان لەسەر ئەو شێوە بەرێوەبردەنى ئێستاى کوردستان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست