کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كەركوك، ئەو شارەى ئەژدیهاكان سەریان تێناوە

Saturday, 10/07/2010, 12:00




بە درێژایی مێژوو شارى كەركوك لەگۆشە نیگاى هەموو دەسەڵاتە یەك لەدواى یەكەكانى عێراقەوە هەمیشە بایەخیكى كرنگ و سەنگى تایبەتى خۆى هەبووە، هەمیشە دەسەڵاتەكان نەیانویستووە موساوەمەى لەسەر بكەن، یەك لاى كردنەوەى كەركوك لەبەرژەوەندى هەر نەتەوەیەك یاخود هەر هێزیك بێت عەسایەكە بۆ لێدانى نەیارو بەرامبەرەكانى.
گرنگى ئەم شارە لەكۆندا رێگەیەكى گرنگى كاروان سەراكان بوو بەتایبەتى ئەوانەى لەخۆرهەڵاتەوە دەهاتن و پاشان بەشامدا تێدەپەڕین و دواجار بەرەو میسر دەچوون، لەئێستاشدا یەكێكە لەو شارانەى كەپێشەنگن لەبەرهەم هێنانى نەوتدا وە خاوەنى زۆرترین بڕى یەدەگى نەوتیشە، بەڵام جارێكى تریش بەدرێژایی هەموو دەسەڵاتە یەك لەدواى یەكەكانى عێراق نەتوانراوە سوود لەم سامانە وەربگیرێ بۆ خزمەت كردنى خەڵكى شارەكەبەڵكو بەپێچەوانەوە تەنها كیرفانى بەرپرسەكانى ئەم شارە سوود مەند بوونە، ئەخلاقیاتى بەرپرسیارێتى لەم شارەدا لەژێر سفرەوەیە بەرپرسەكانى بەئەندازەى دەسەڵاتەكانیان لە ئابورى شارەكە ئەدۆشن، سەرەڕاى ئەو گروپ و باندانەى كەبەردەوام كارى نائینسانى و نائەخلاقى ئەنجام دەدەن بەتایبەتى عارەبە ناسوێنالیستەكان و پاشماوەكانى حزبى بەعس كەئەمانە هەریەكەو جەمسەرێكى گرنگى ململانێكە پێكدەهێنن كەسوتەمەنییەكەشى تەنها خەڵكە هەژارو كەمدەرامەتەكانى شارەكەیە، كاتێك رێبوارێك گوزەرێك بەنێو كەچەو كۆڵانەكانى ئەم شارەدا دەكات وا هەست دەكات لەووڵاتێكى هەژارنشینى ئەفریقادایە لەمەر ئەو دیمەنە ناشارستانیانەى كەلە شارەكەدا ووجوودیان هەیە.
كەلاوەى كۆن و كۆڵانى بێ قیرو تاسەى جادەكان و بێ ئاو و ئاوەڕۆو بێ كارەبایی و زبڵ و خاشاكێكى زۆر دەمەنى كاولەى بەم شارە بەخشیوە بۆیە دەتوانم بڵێم هەمووشتەكان لەم شارەدا بوونیان هەیە بەڵام تەنها شتێك كەغیابی هەیەو نابینرێ یاسایە، پێیشى دەچێ بەبڕیارى بەرپرسەكانى شار یاسا بەو شێوەیە پەراوێز خرابێ.
ئاشكرایە هەمیشە شیعارى پارتى دیموكراتى كوردستان و یەكێتى نیشتمانى كوردستان لەمەر كەركوك ووتراوە (كەركوك دڵى كوردستانە) بەڵام لەواقیعى ئێستادا بیرە نەوتى كوردستان و چاڵە نەوتى كوردستانە بۆدەرهێنانى بەرژەوەندییەكانى ئەوان، ئەوان هەنووكە لەبازاڕى ڕەشى خۆیاندا موزاهیدە بەكەركوكەوە دەكەن و بەئارەزووى خۆیان نرخیان لەسەر داناوە، دەبوو ئەو بەرپرسانەى كەلەكاتى بانگەشەى هەڵبژاردنەكانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق روویان لەم شارە كردبوو بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن و باسكردنى سەنگ و بایەخى شارەكە دەبوو هەر هیچ نەبێ شەوانە بییان وێرایە لەشارەكەدا بمانایەوە نەك رۆژانە پێش ئاوا بوونى خۆر شارەكەیان جێبهێشتایە، بۆیە ناكرێ ئەمانە بەفریاد رەس بزانین كەسەروەرى و سەربەخۆیی و ئاسایش و یەكسانى بۆ كەركوك دەكەڕیننەوە بەڵكو ئەمانە خۆیان هۆكارێكن بۆ لەباربردنیان.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە