شێخ عارفى کانى هه‌نار: شێخ دلێر براى شێخ جه‌عفه‌رى وه‌زیرى پێشمه‌رگه ده‌یویست ئازارمان بدات
Monday, 11/07/2011, 12:00
خێزانێک له (قه‌ره‌داغ)ه‌وه به‌ره و (چه‌مچه‌ماڵ) موڵک و ماڵیان جێده‌هێڵن، بۆ به‌دواداچونى ئه‌و کێشه‌یه (چه‌تر) له نزیکه‌وه ئه‌ندامانى ئه‌و خێزانه ده‌دوێنێت.
شێخ عارف شێخ عه‌بدولڕه‌حمان شێخ ئه‌حمه‌دى (کانى هه‌نار) له ساڵى (1946) له گوندى کانى هه‌نارى قه‌ره‌داغ له‌دایک بووه، خاوه‌نى هه‌شت منداڵ و چوار ئه‌نفالکراوه، ئه‌و ده‌ڵێ له گونده‌که‌ى خۆمدا خاوه‌نى موڵکێکى زۆرم، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌به‌ر بیروڕاى سیاسى نه‌متوانى تێیدا ئۆقره بگرم، شێخ عارف ئێستا هه‌موو هێز و تواناى گۆچانه‌که‌ى ده‌ستیه‌تى، ئه‌و تواناى هه‌ڵسانى که‌مه و جه‌ڵده به‌شێکى زۆرى جوڵه‌ى له‌شى لێسه‌ندوه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێ سه‌ربه‌رزم به‌وه‌ى که مسکێنى که‌س نیم، شێخ عارف له (1/10/2010) له مه‌مله‌که‌تى باوک و باپیرى خۆى له‌ژێر زه‌خت و فشارى پیاوێکى نزیک له ده‌سه‌ڵاته‌وه ناچار ده‌بێ گوندى (کانى هه‌نار) جێبهێڵێ، له ئێستاشدا له گه‌ڕه‌کى قادرکه‌ره‌مییه‌کانى ناحیه‌ى شۆڕش له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ نیشته‌جێیه.
چه‌تر: هۆکارى جێهێشتنى گونده‌که‌ت و هاتنت بۆ ناحییه‌ى شۆڕش چى بوو؟- کابرایه‌کم لایه‌نگرى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانم، شێخ دلێر براى شێخ جه‌عفه‌رى وه‌زیرى پێشمه‌رگه ده‌یویست ئازارمان بدات، خۆیشم پیربوم و تواناى هه‌ڵسوڕانم نه‌ماوه و ئه‌ویش به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئازاردانمان، بۆیه ناچاربووم گونده‌که‌ى بۆ چۆڵ بکه‌م.
چه‌تر: ئه‌ى شێخ جه‌عفه‌رى براى هه‌ڵوێستى چۆن بوو؟- ئه‌و هیچ ته‌داخولێکى نه‌کرد.
چه‌تر: مه‌به‌ستى ئه‌وان له ئازاردانى ئێوه چى بوو؟- ئه‌و ده‌یویست واز له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بهێنم و بچم گسک بده‌م له دیوه‌خانه‌که‌ى و خزمه‌تکارى ئه‌و بکه‌م.
چه‌تر: پێشتر ئاگادار کرایته‌وه که ده‌بێ گونده‌که چۆڵ بکه‌ى؟- نه‌خێر.
چه‌تر: ئه‌ى چۆن؟- پێنچ منداڵم هه‌بوو له گونده‌که‌ى خۆم که ده‌یانخوێند، کوڕه گه‌وره‌که‌م سێ ساڵ پێش ئێستا له پۆلى دووى بنه‌ڕه‌تى له قوتابخانه‌ى (شێخ مسته‌فا) به‌شێکى زۆرى هاوڕێکانى له ژێر کاریگه‌رى ئه‌ودا بوون به گۆڕان، دواجار شێخ دلێر له قوتابخانه بانگى ده‌کات بۆ دیوه‌خانه‌که‌ى و له‌وێ ده‌ست ده‌کات به لێدانى کوڕه‌که‌م، کوڕه‌که‌م له ده‌ستى راده‌کات و ئه‌گه‌ر ئه‌و راکردنه نه‌بوایه ره‌نگه بیکوشتایه. هه‌روه‌ها منداڵه بچوکه‌که‌مى وه‌رنه‌گرت له قوتابخانه و سێ منداڵى ترمى خست و نه‌یهێشت ده‌ربچن، ئه‌مانه‌ى هه‌موو به‌رامبه‌ر به‌من کردوه، چونکه مه‌کته‌به‌که‌شى داگیر کردوه و ده‌یوت مه‌کته‌بى خۆمه.
چه‌تر: ئه‌ى تاوه‌کو ئێستا هیچ سکاڵایه‌کت له دادگا تۆمار نه‌کردوه؟
- نه‌خێر.
چه‌تر: بۆ؟- ئێ کێ وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه.
چه‌تر: وه‌ک خۆت باسى ده‌که‌ى کێشه‌که‌ى تۆ په‌یوه‌ندى به بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه هه‌بووه، ئه‌ى ئه‌وان هیچ هه‌ڵوێستێکیان به‌رامبه‌ر به‌م کێشه‌یه هه‌بوو؟- له‌گه‌ڵ خودى کاک نه‌وشیروان دانیشتم و باسى ته‌واوى کێشه‌که‌م بۆ کرد، به‌ڵام ئه‌و وتى له شوێنى خۆت دانیشه و خوا که‌ریمه.
چه‌تر: ئه‌ى هه‌وڵت نه‌داوه به‌شێوه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ى؟- نه‌خێر نامه‌وێ سه‌ر بۆ که‌س نه‌وی بکه‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌م خانوه‌شم لێ‌بستێنن ده‌چم له‌و ده‌شته ده‌وارێک هه‌ڵده‌ده‌م، به‌ڵام سه‌ر بۆ هیچ که‌سێ نه‌وی ناکه‌م.
له به‌شێکى تر‌ى دیمانه‌که‌دا (فریاد) ئه‌و خوێندکاره‌ى که له لایه‌ن شێخ دلێره‌وه لێیدرابوو بۆ (چه‌تر) دوا:
چه‌تر: ئێمه له قسه‌کانى باوکته‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رکه‌وت که به‌شێ له کێشه‌کان تۆى ئه‌مه بۆ؟- له دواناوه‌ندى (شێخ مسته‌فا) له گوندى (کانى هه‌نار) له‌گه‌ڵ چه‌ند قوتابیه‌کدا کێشه‌یه‌کمان هه‌بوو، کێشه‌که‌ش ئه‌وه بوو ئێمه چه‌ند که‌سێک بووین لایه‌نگرى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بوین، هه‌ندێ قوتابى تر پێیان ده‌وتین ماستاوچییه‌کان، شێخ دلێر بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌که بردینى بۆ دیوه‌خان، وتى هه‌ڵسن ده‌ست بکه‌نه ملى یه‌ک، ده‌ستمانکرده ملى یه‌ک و شێخ له منی دا و وتى تۆ درۆ ده‌که‌یت و منیش له ژێر ده‌ستى رامکرد، ئه‌وه بوو ئیتر له مه‌کته‌ب ده‌رکرام دواجار تیمى که‌ناڵى که‌ى ئێن ئێن هاتن و ناچار وه‌ریانگرتینه‌وه، به‌ڵام ئێمه چوار که‌س بووین سیانیان خستین.
چه‌تر: ئه‌ى ئێستا له چ قوتابخانه‌یه‌ک ده‌خوێنى؟- له ناوه‌ندى هێمن له قادرکه‌ره‌مییه‌کان.
چه‌تر: چ جیاوازییه‌ک به دى ده‌که‌ى له نێوان دواناوه‌ندى (شێخ مسته‌فا) و ناوه‌ندى (هێمن)؟- جیاوازى نێوان زه‌وى و ئاسمانى هه‌یه، مامۆستاکانیش وه‌کو هاوڕێن له‌گه‌ڵمان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست