کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یاسا وسنوره‌كانی خواگه‌وره‌ و پێنج حیزبه‌كه‌ی بنكه‌ قۆرخكراو

Saturday, 10/10/2015, 0:17


ئیسلام وه‌ك به‌رنامه‌ی تێرو ته‌وای ژیانی ئینسان نوخته‌ی خستوه‌ته‌ سه‌رپیت هیچ شتێك نه‌ماوه‌ ته‌وه‌ قسه‌ی له‌ سه‌رنه‌كرابێت 
له‌هێڵه‌گشتێكانیدا ..
خوای گه‌وره‌ وه‌ك هێڵی گشتی كۆمه‌ڵێك ڕێساویاسایی تایبه‌ت وگشتی بۆژیانی مرۆڤ و به‌ رێوبردنی ژیان تێدانه‌خشه‌ ڕێژكردوه‌ 
.ئه‌و گروپ وتاقم وده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر یاسا وده‌ستوری خوای گه‌وره‌ هه‌نگاوده‌نێن به‌ پێ ڕێنماییه‌ گشتیه‌كان 
بۆخۆش به‌ خت كردنی مرۆڤایه‌تی به‌ گشتی خوای گه‌وره‌ پاداشتیان له‌ ڕۆژی په‌سڵاندا به‌ جوانترین وباشترین شێوه‌ ده‌داته‌وه‌ 
نمونه‌ی ئه‌وچاكه‌ كاریانه‌ چه سپاندنی داده‌گه‌ری وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و
ئازادی بیركردنه‌وه‌ و راده‌ربرین .پێشخستنی زانیستی به‌رهه‌مداربۆخزمه‌تی خه‌لقی خوا وچاكه‌ كردن له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكیدا به‌گشتی .
پاداشتی به‌ هه‌ شتێكه‌ كه‌ نه‌ براوه‌یه‌ له‌ به‌رئه‌نجامی ڕاساڵ بونی گروپ وتاقم وده‌ولاته‌كانه‌وه‌ بۆ ده‌ ستگرتنیان به‌ یاسا و سنوره‌كانی خوای گه‌وره 
وه‌ك ده‌ فه‌رمویت تِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِ ۚ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ يُدۡخِلۡهُ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ وَذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ ١٣ 
ئه‌و(یاسایانه‌) سنوره‌کانی خودان هه‌ر که‌سێک گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بێت(خوا) ده‌یخاته‌ ناو به‌هه‌شتانێک که‌ ڕووباره‌کان دێن و ده‌چن به‌ژێریاندا تیایدا ده‌مێننه‌وه‌ به‌هه‌میشه‌یی وه‌ ئه‌وه‌یه‌ سه‌رکه‌وتنی زۆر گه‌وره‌.
وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ به‌زاندنی سنورویاسا قه‌ده‌غه‌ كراوه‌كانی خوای گه‌وره‌ .
سزاوئازاری توندبه‌ دوای خویدا دێنێت له‌ ڕۆژی ئاخیره‌تدا كه‌ به‌ بیری مرۆڤادا نایه‌ت له‌ به‌ر ئه‌نجامی ئه‌و خراپه‌ كاریانه‌ی كه‌ وه‌ك تاك یان گروپ وتاقم وده‌وڵه‌تان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن
نمونه‌ی وه‌ك
زوڵم وئیحتیكاری جومگه‌ كانی ده‌سه‌ڵات له‌ لایه‌ن خه‌ڵك و تاقمێكی خۆسه‌ پێنه‌وه‌ بۆ به‌ رژه‌وه‌ندی خۆیان .خواردنی ماڵی خه‌ڵك به‌ ناڕه‌وا ئازاردانی هاونیشتیمانان . وپشتگیری كردنی ده‌سه‌لاتی دزوسته‌مكاروفاسید به‌ بیانوی جۆر به‌ جۆر 
وه‌ك زانراوه‌ خوای گه‌وره‌ بۆخۆی زوڵم له‌ سه‌ر خۆی حه‌رام كردوه‌ بۆیه‌ ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌ بۆهه‌ركه‌ سێك بیه‌وێت زوڵم بكات ئیتر ئه‌و زوڵمه‌ بچوك بێت یان گه‌وره‌ كافر بیكات یان موسڵمان .وه‌ سه‌رجه‌م
پێغه‌مبه‌رانیش هاتون و بۆنه‌هێشتنی زوڵم له‌ نێوخه‌ڵكیدا 
به‌هه‌موجۆره‌كانی زوڵمه‌وه‌ بۆیه‌ تێپه‌راندنی یاساو سنوره‌كانی خوای گه‌وره‌ سزای پڕئیش به‌ دوای خۆیدا ده‌ هێنێت 
ئه‌گه‌ر دیقه‌تێكی وردبه‌ ئینسافانه‌بده‌ین له‌ كوردستانی لای خۆمان 
بده‌ین ده‌ بینین چۆن له‌ 25سال ڕابردودا پارتی و یه‌ كێتی و علیمانیه‌ كان به گشتی .
چۆن سواری كه‌ شتی زوڵم وفه‌ساد بون وهه‌موجومگه‌كانی حوكومه‌تداریان له‌كوردستاندا تۆشی سه‌ره‌ تانی ئایدز كردوه‌ بۆبه‌رژه‌وندی خۆیان كه‌ له‌ ئێستادا زۆر ئه‌سته‌م بوه‌ بتوانرێت هه‌نگاوی چاكسازی بنرێت ..به‌لام له‌وه‌ ناره‌حه‌ت تر ئه‌وه‌ یه‌ ئیسلامیه‌كان 
له‌ 25 ساڵی ڕابردوودا بێجگه‌ له‌وه‌ زوڵم و ده‌ركردن و گرتن و په‌راوێزخستن به‌ شیان بوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا سه‌دان ته‌نگ وچه‌ڵمه‌ی ناأخلاقی و سیاسیان بۆ دروست كراوه‌ 
.ئێستا بون به‌ په‌رژینێك بۆ جوان كردنی زوڵم وسته‌می پارتی و یه‌كێتی وگۆڕانی میكیاژكراوی یه‌كێتی جاران به‌لام له‌ به‌رگی بولبولدا .بۆچه‌واشه‌ كردنی خه‌لك
بۆیه‌ به‌ شداربون له‌ حوكومه‌تێكی ئاوا سته‌مكاریدا به‌ شداربونه‌
له‌ هه‌رزوڵمێك كه‌ حوكومه‌تی بنكه‌ قورخكراو ده‌ی كات به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه‌هه‌ن سزاكه‌ی چاوه‌ڕوانكراوه‌ لای خوای گه‌وره‌ وخه‌ڵك بۆیه‌ ئیسلامیه‌كان به‌ تایبه‌ت یه‌كگرتو وكۆمه‌ل هه‌تاكار له‌ كارنه‌ترازاوه‌ له‌ سنوره‌ویاساقه‌ده‌غه‌ كراوه‌كانی خوای گه‌وره‌ وه‌رنه‌ده‌ره‌وه‌ كه‌ له‌ خێردا شه‌ رێك نین بۆ له‌ زوڵم و سزادا شه‌ریك بن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە