كش سه‌رۆك و سكرتێروئه‌میروئه‌میندارو ڕابه‌ر
Tuesday, 15/09/2015, 18:34
حیزب و پارتی كوردی سه‌ره‌تا له سه‌ربناغه‌ی بنه‌ماڵ و ناوچه گه‌ری دروست بوون
.پاشان وورده وه‌رده به تۆزێك میكیاژه‌وه ڕێڕه‌وی حیزبایه‌تی گۆڕا له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی فكر و ئایدۆلۆژیا و نه‌ته‌وپه‌رستی ساختە و ئیسلام دۆستی، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش هێشتا نه‌یتوانی له نه‌غه‌مه‌ی ناوچه گه‌ری وبنه‌ماڵ وخێڵ خۆی ڕزگاربكات
هه‌تا ڕاپه‌ڕێنه مێژویه‌كه‌ی كورد له به‌هاری ساڵی1991هاته‌كایه‌وه.
دواتر هه ڵبژارنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام درا له ساڵی 1992له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام درا و یه كه‌مین په‌رله‌مان وحوكومه‌ت پێك هێنرا هه تا ئه‌وساته حیزبه‌كان نه یان توانی
له په‌تایی خێل و بنه‌ماڵ وناوچه‌گه‌ری و ئایدۆلۆژیابینه‌ده‌روه
دواتربه نه فسی خۆسه‌پاندو قۆڕخكاری ...
شه‌ری كورد كۆژیان هه‌ڵگیراسان
به‌به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌ن چه‌كداره‌كانی سه‌رساحه‌ی كوردستان .
چونكه حیزبی كوردی پاش خانێكی خێڵه‌كی و ناوچه‌گه‌ری پێوه بوو وه‌هه‌ر له سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌یش دروست بوون .
وه‌دووربوون له كاری موئه‌سه‌ساتی ومه‌دنی و بۆیه نه‌ی توانی بنه‌مای ده‌ستاو ده‌ست پێ كردنی ده‌سه‌ڵات له ناوخودی حیزبه‌كه‌ی خۆشیدابكات
چ جای حوكومه‌ت... نه‌شیان توانی مۆدیلێكی جوانی حیزبی موئه‌سه‌ساتی پێشكه‌ش بكه‌ن له كوردستان، چونكه ئه‌وعه‌قڵێتانه‌ی كه ساڵانی 60و70و80كان حیزبیان دروست كرد ئێستایش هه‌مان عه‌قڵێت سه‌رۆك وڕابه‌رسكرتێرو ئه‌میندارو ئه‌میری حیزبه‌كانه كه له سه‌ر بنه‌مای كام خێڵ وبنه‌ماڵ و ناوچه نفوسی زۆره ئه‌و بڕیاربه‌ده‌سته له م هه‌رێمه ......
بۆیه ده‌بینین له دوای 24ساڵ حوكومداری له م به شه بچوكه‌ی كوردستان تازه به تازه ده وترێت ئاو و كاره‌با و به‌نزین وده‌رمان نیه
ده‌بوو ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌ریمه زۆرباش بووایه هه‌ر له خزمه‌ت گوزاریه سه‌ره‌تاییه كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی تاك ..
تازه به تازه به‌رگوێمان ده‌كه‌وێت بۆ وه‌رگرتنی موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌نوكه وئێستاو به په‌له‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌كان
بۆ بلاو ده كرێته‌وه، هه‌تا (كش) له سكرتێروسه‌رۆك و ئه‌مینداروڕابه‌ڕ و ئه‌میری حیزبه‌كان نه‌كه‌ین .كوردستان‌مان له‌مه حاڵی باشترنابێت ئه‌گه‌ر خراپترنه‌بێت ...
ئه‌گه‌ربمانه‌وێت حوكومه‌تێكی مه‌ده‌نی وهاوچه‌رخ وموئه سه ساتی بنیات بنرێت ..
ده‌بێت كادیر‌و ئه‌ندامانی حیزبه كان هه‌رلایه‌نه و له ناوخۆی حیزبه‌كه‌ی خۆیه‌وه ده ست بكات . به كش كردن له سه‌رۆك وڕابه‌روئه‌میرو ئه‌منیداروسكرتێری حیزبه‌كه‌ی
بۆئه‌وه‌ی ڕزگارمان بێت ، له هه‌نوكه وئیستاو به په‌له ی ڕاگه‌یاندنه‌كان باهه‌رله ئێستاوه كش مه‌لیكی خۆمان بكه‌ین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست