لەدواهەمین هەواڵی ماڵپەڕێکی باشوری کوردستاندا خوێندمەوە کە یەکێتی بڕیاری داوە لیژنەیەک بۆ کۆمیتەی ڕیفراندۆم دەستنیشان بکات، کە توانای بڕیاریان هەیە. دەڵێن سەرۆکی بۆردی کۆمیتەکەش زاتێکە، کە زۆر نییە لەبەر گەندەڵی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەرکراو ناردیانەوە بۆ ماڵەوە. لێرەو لەوێش دەوترێت کە ڕیفراندۆم مافی میللەتی کوردەو بەڵام مەرج نییە بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی بێت، دەربارەی ئەوەی کە ناوچەدابڕاوەکانیش دەنگ دەدەن یان نا، هێشتا دیارنییەو بەڵام بەخوا لەوە ناچێ. ئەمە هەواڵی ئێستای سەرانی یەکێتی و پارتین...
چەندین ساڵ بو خەوم بەوەوە دەبینی کەی بێ بتوانم بگەڕێمەوە بۆنیشتمان و ئیتر کۆتایی بەژیانی دەیان ساڵەی غەریبایەتی بێنم، بەسەرهاتی ئەوهەمو هەوڵ و خەیاڵانەی ئەو ڕۆژگار وسەردەمە ڕەنگە کتێبێکی بوێ بۆ گێڕانەوەی. سەرەنجام لەسەر پێشنیازی چەند خزمێکم کەوتمە داوی دانانی کارگەیەکەوە، بۆ ئەوەی دوای گەڕانەوەم...