ئێمە چۆن دەتوانين بەسەر خەم و پەژارەى ئەم ويلايەتە خەون كوژەدا بفڕين..؟!
Thursday, 10/09/2015, 18:40
ئێمە چۆن دەتوانين بەسەر خەم و پەژارەى ئەم ويلايەتە خەون كوژەدا بفڕين..؟!
با هەڵگرى خەمێك بين، بەخۆشحاڵى و ئاسودەييەوە دانەنيشين، خەمێك كە هەميشە پێويستە لەناخماندا گەورە بكرێت، خەمێك كە نەهێڵێت بێ ئاگا ببين لەو دەسەڵات و حوكمڕانيەى كەوولاَتەكەمان بەڕێوەدەچێت لەسايەيدا، خەميك كەهەميشە ووشيارو بەئاگامان بكان كەتەنانەت بۆساتێكيش نەتوانين چاومان دابخەين لەسەيركردنى ئەوشانۆيەى كەباسى ژيانى ئێمە ەكات و زۆرينەى كات كارەكتەرەكانى دەبنە بكوژى خەونەكانمان، تنها ئاگايى و هۆشياريمانە كە ناهيڵيت ببينە گاڵتەو گەپەى دەسەڵات، ئەبێ ئەوە تێبگەين ساتێك بێ ئاگابوون واتە كوشتنى زەمەنێك لە پێشكەوتنمان .
(جبران خەليل جبران دەڵێت: ئەگەر دژايەتى سەرۆكێكى ملهوڕ دەكەن و دەخوازن تێكى بشكێنن، يەكەم هەنگاوتان دەبێت تەخت و بەختى ئەو ملهورە لە دەرونتاندا ڕاماڵن)..
پێويستە بەئاگايى و هۆشياريەوە ئاوڕێك بۆ پاشخانى بە كۆيلايەتيكردن بدەينەوە وەرن بالەخۆمانەوە دەست پێبكەن ، سەرەتا ئەو بتانە بشكينن كە دروسكران و ڕێكخراون بۆملكەچكردن بەكۆيلايەتى، ئاشكرايە بتپەرستەكان كە پێغەمبەرمان (د.خ) بانگى كردن بۆ ئيسلام چى پێوتن ؟ پێ ى فەرموون ئيمان بهينن راستەوخۆ پى نەوتن بتەكانتان بشكێنن ، بەڵام دواى ناسينى ئيسلام بۆخۆيان بتەكانيان شكاند و ئيسلاميشيان كردە بەرنامەى ژيانيان، ئيستا ئيمەش لە قۆناغى شكاندنى بتەكانداين .
ئەوڕۆكە ووشە بەقابارەو گەورەكان لە جلوبەرگى بێڕۆحى كردەوەدا هيچ لەباروو گوزەرانى ئێمە ناگۆڕێت، ئەوەى ژيانى ئێمە دەگۆڕێت پساندنى ئەو هەوراسەيە كە كردوويانەتە ملى ئازادى و ديموكراتى بۆخۆيان قۆرخيان كردووە لەدەستى چەندين مشەخۆرى ئەم ووڵاتەدا زيندانى كراوە، تەنها لە ئاخوڕەكەى ئەواندا مۆڵى گرتووە .
ئەم وولايەتە بێ بێ شعورو ئابڕووبەرانەيە كەهەموومان لەسايەى خۆيدا كردووەتە مرۆڤێكى زەليل، ئەم وولايەتە ماڵ ويرانكارە نەك خۆمان بەڵكو هيواكانى سبينێ شى لێ سەندوين، ئەوە ئيتر بووە بە بكوژى هەرچى جوانى هەيە، وە بەدەمامكێكى پێكەنينانويەوە بەرى خۆرى ژيانى ليگرتوين و بووە بە سێبەرى مەرگ بۆمان، ئێمە ئيتر خەريكين لە دڵى ژيان دەچينە دەرەوە، خەريكە دەستمان لە ڕازيك توند دەبيت كە بێدەنگى دەكاتە خۆراكى شەووڕۆژمان ..
ئەم ڕاوچيانەى لەم وويلايەتەدا ڕاودەكەن بێ ڕەحمانە هەمووچەكێك دژمان تاقى دەكەنەوە، تەنها لەپێناو كوشتنى ڕۆحماندا، ئەوەتا نابينن هەموومان لەسەرگەردانى خۆماندا نەخۆشيەكمان گرتووە پڕە لە ئێڵنج و ڕشانەوە لە ديموكراتى و ئازادى ..؟
ئەوەى لە هەمووشتێك بەئازارترە ئەو تێگەيشتنە خامۆشەى بەشێك لە بەناوئازادى خوازەكانمانە كەقەلەمەكانيان فڕێداوەو هەريەكەو بەتەشوێك خەريكى تاشين و جوانكردنى پەيكەريكە ... ئيتر ئێمە چۆن دەتوانين بەسەر خەم و پەژارەى ئەم وويلايەتە خەون كوژەدا بفڕين، كە هۆشيارى خامۆشكراوى ئەوان بەرەبەيانى ڕووناكى لەئێمە زەوت كردووە ؟
ئەوەتا جوبران دەڵێت: چۆن دەكرێ دەسەڵاتدارێكى ستەمكار بەسەر كەسانێكى سەرفرازو ڕەهادا گەورەيى بكا، ئەگەر بێت و لەبيرى ئازادى خوازانياندا خويەكى توند و تيژي و، لەفەخرو گەورەياندا خويەكى داماوى و سەرشۆڕكەر هێلانەى نەكردبێت ؟
ئەوەى جيگاى بەبيرهينانەوەيە ئەوەيە كە ئەم وويلايەت و دەسەڵاتە تيبگات ، كە فرمێسك و ئارەقەى ئەو چينە هەژارەى خوارەوەى كۆمەڵگايە، كە ئەو مەلەوانگەوڤيلاو خۆشگوزەرانى و مەستبوونى بە خۆيان مناڵەكانيان بەخشيوەو لێوان لێوى كردون لەشادى ..!!
ئائەو زەوتكردنە ناڤرۆنانەيە كە بۆ هەچى شتە ئەشێ بۆ حوكمڕانى و دەسەڵات دارى نەبێت، ئەوە ماف خواردنە، ئەوە بازرگانيكردنە بەڕۆح و جەستەى هەژارەكانەوە نەك حكومەتدارى و بەرپرسيارێتى، ئەوە لە بيركردنى مييللەتە، ئەوە سەركردنە بەئاخوڕى خۆشبەختيدا ئەوە مەستبوونە بە خوێنى مرۆڤ ئەوە زەنگى مەرگە لە نيوان خۆشبەختى و بيهيوايدا ...
ئەوەتا (بێبەشى شاعير) پێمان دەڵێت:
پياوى كەر خۆشحاڵە ئاسودەيە هەردەم بێ خەمە ..... ئاقڵى بێ خەم هەرنيە نەك هەر كەمە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست