کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌كگرتوو خۆی‌ گۆڕ بۆخۆی‌ هه‌ڵده‌كه‌نێت

Monday, 07/07/2014, 12:00


یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان وه‌ك پارتێكی‌ سیاسی‌ مینڕه‌و له‌سه‌ره‌تای‌ دروستبوونیه‌وه‌ كارگه‌ریه‌كی‌ گرنگی‌ هه‌بووه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای‌ كوردستان و هه‌میشه‌ش جیگه‌ په‌نجه‌ی‌ دیاربووه‌ ، به‌لام ئه‌م پارته‌ سیاسیه‌ له‌دوای‌ ڕزگاركردنی‌ عێراق و فرانبوونی‌ پارته‌كه‌ی‌ ده‌یان ته‌ڵه‌ی‌ سیاسی‌ پێدا ته‌قیه‌وه‌و نه‌یوتوانی‌ یاریه‌كی‌ جوان بكات و به‌تایبه‌تی‌ له‌م سالاَنه‌ی‌ دوایدا له‌ دوای‌ ساڵی‌ 2010 وه‌ به‌به‌رده‌وامی‌ له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌ .

زۆریك پێیان وایه‌ ئه‌و قۆناغه‌ی‌ یه‌كگرتووی‌ پێدا تێپه‌ڕی‌ و تێیدا گه‌شه‌ی‌ كرد قۆناغێك بوو كه‌ پڕبوو له‌شه‌ڕی‌ براكوژی‌ و نه‌بوونی‌ هیزی‌ مه‌ده‌نی‌ وپه‌روه‌رده‌یی‌ و خیر خوازی‌ بوو كه‌یه‌كگرتوو توانی‌ ڕۆڵی‌ خۆی‌ تێدا ببینیت و پارته‌كه‌ی‌ به‌ره‌و فراوانتر بروات ، به‌لام له‌دوای‌ ئازادكردنی‌ عێراق وه‌ك هیزێكی‌ كوردی‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌ركه‌وت كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌م پارته‌ ده‌یتوانی‌ پێگه‌ی‌ خۆی‌ زیاتر به‌هیز بكات ، دیسانه‌ وه‌ قۆناغه‌كه‌ به‌هه‌له‌یه‌كی‌ سیاسی‌ حزبه‌كه‌ بووه‌ زه‌ربه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌م پارته‌ كه‌نه‌یتوانی‌ به‌ئاشكرا ڕووبه‌رووی‌ كه‌نده‌لی‌ ببێته‌وه‌و له‌و فۆڕمه‌ ئایدۆلۆژیه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌و وه‌ك هیزیكی‌ گۆڕانخوازی‌ مه‌ده‌نی‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌گشتیه‌كان كاربكات ، هه‌ربۆیه‌ ده‌ركه‌وتنی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان مه‌شخه‌ڵی‌ یه‌كگرتووی‌ خامۆشكرد و یه‌كگرتووی‌ له‌و متمانه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ جه‌ماوه‌ر پێیان بوو هێنایه‌ خواره‌وه‌و خه‌ڵكی‌ ناڕازی‌ و ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی‌ كادیره‌كانی‌ یه‌كگرتوشی‌ له‌به‌ر ڕۆشنایی‌ مۆمیكدا به‌سه‌ر كردایه‌تی‌ نه‌وشیروان موسته‌فا كۆكرده‌وه‌ ، له‌پاش ئه‌م روداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ مایه‌وه‌ ئه‌و یه‌كگرتوانه‌ بوون كه‌ ته‌نها به‌ ده‌ركه‌وتنی‌ خۆری‌ یه‌كگرتوو تینویه‌تیان ده‌شكا لێبڕاوانه‌ كاریان كرد به‌لام له‌م قۆناغه‌ی‌ یه‌كگرتوودا سه‌ركردایه‌تیك درووست بوو كه‌ ماندوو بووبون له‌كاركردن ئیتر چاوه‌ڕی‌ِ ی‌ پۆست بوون ، هه‌رئه‌م تاك گه‌راییه‌ش بوویه‌ نه‌خۆشیه‌كی‌ كوشده‌ كه‌ هه‌تا ئیستاش یه‌كگرتوو پێوه‌ی‌ ده‌ناڵێنێت ، یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ ئیستا جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی‌ بوونه‌ته‌ سێ‌ جه‌مسه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ یه‌كه‌م جه‌مسه‌ر جه‌مسه‌ری‌ ئه‌و كادیره‌ دیرینانه‌ن كه‌ له‌به‌رخوا تا ئیستا خزمه‌تیان كردووه‌ و ئامانجیان مانه‌وه‌یه‌و به‌لینیان داوه‌ بۆ هه‌میشه‌ خزمه‌ت بكه‌ن ، دووه‌م جه‌مسه‌ریش هه‌ندیك له‌و سه‌ركرایه‌تی‌ و پۆست به‌ریكه‌رانه‌ی‌ یه‌كگرتوون كه‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییان ئاماده‌ن حزب و ته‌نانه‌ت خه‌لكه‌ دلسۆزه‌كه‌شی‌ بكه‌نه‌ قوربانی‌ ، هه‌میشه‌ش خۆیان به‌شایسته‌ ئه‌زانن ، جه‌مسه‌ری‌ سێمیش گه‌نجانی‌ یه‌كگرتوون كه‌ جیلیكی‌ دورخراوه‌ له‌ جومگه‌سه‌ره‌كیه‌كانی‌ حزبن و ته‌نها ره‌خنه‌و پێشنیاریان هه‌یه‌ و به‌ئومێدی‌ ئه‌و حزبه‌ش دائه‌نریت به‌لام وه‌ك ووتم جه‌مسه‌ری‌ دووه‌م نایه‌ڵێت جه‌مسه‌ری‌ یه‌كه‌م و جه‌مسه‌ری‌ سێیه‌م بگه‌ن به‌یه‌ك چونكه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا زۆرێك له‌ براده‌رانی‌ جه‌مسه‌ری‌ دووه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ، ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ر كردنه‌ بۆ خامۆشكردنی‌ ئه‌و روناكیه‌ی‌ كه‌له‌ جه‌مسه‌ری‌ گه‌نجانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ویت ، كۆنفرانسیكی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ بوو ئه‌وه‌ش بێ ئه‌نجام و دلخۆشكه‌ر بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌كانی‌ ناو ئه‌م پارته‌ چونكه‌ ئه‌و مه‌شخه‌ل و هیوایه‌شیان له‌گۆڕنا و ده‌توانن چه‌ند ساڵێكی‌ تریش ته‌راتێن بكه‌ن ، بۆیه‌ له‌كۆتایدا ئه‌مه‌وێت بڵێم ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ر خه‌ریكی‌ قسه‌ی‌ زل و بیمانابیت له‌ چوارساڵی‌ داهاتوودا ته‌رمه‌كه‌ی‌ ده‌نێژین ...چونكه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ به‌رپرسانه‌ی‌ یه‌كگرتوو یه‌كگرتوو كه‌ پڕن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خوازی‌ خۆیان گۆڕ بۆخۆیان هه‌ڵده‌كه‌نن با گه‌نجانی‌ یه‌كگرتوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ نه‌بێته‌ دیارده‌و ڕه‌گ دانه‌كوتیت و پڕۆسه‌كه‌ بۆگه‌ن نه‌كات پێویسته‌ ئه‌و فۆرخكاریه‌ بینێژین و كۆتایی‌ پێبهینن ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە