حزب نەخۆشیەكى گەورەى بەردەم پێشكەوتنمانە ..؟
Saturday, 31/12/2011, 12:00
بەرلەوەى لەسەر بابەتەكە بدوێم دەمەوێت پرسیارێك بخەمە بەردەم هەموومان تا بەخوێندنەوە بابەتەكە لۆمەیەكى داد پەروەرانە بكرێم ، ئایا ئیوە وەك هاوڵاتیەكى كوردستانى ڕۆژیك بینیتان یان بیستان یان بۆیان باسكردوون لەووڵاتى ئیمەدا حزبێك بێت و داواى لێبووردن لە خەڵك بكات و بلێت من هەڵەم كرد لە سیاسەتى حزبەكەمدا ؟..یان مافێك بەرژەوەندى حزبەكەى لەدەست بدات و بەرژەوەندى گشتى هاوڵاتیان فراهەم بكات پەسەندى بكات ؟ یان سەركردەى حزبێكتان بینى بە هەڵبژاردن واز لەپۆستەكەى بێنێت ؟ یان حزبێكتان بینى لەمیژووى خۆیدا هەڵەكانیشى لەپاڵ سەروەریەكانیدا نوسێبێتەوە ؟ ئایا حزبێكتان بینى لەكوردستانا سیستەمى بنەماڵەیى و برادەرایەتى ڕۆڵى نەبێت تیایدا ؟ئایا سەركردەو پەیڕەو پرۆگرامى حزبێكتان بینى نەكرابێتە قودسیەت لەناو كادیرانیاندا ؟
وەڵامى پرسیارەكە بۆخۆتان بەجێدەهێڵم بەڵام من بیروو ڕاى خۆم لەبارەى حزبەوە دەڵێم :
حزب لە ووڵاتی ئیمەدا بۆتە مۆتەكەی گیانی مرۆڤەكان حزب بۆتە هۆكاری دابەشكردن و بچڕ بچڕكردنی دڵی هاوڵاتیان و رەنگەگان و ووشەكان ، تنها لەپێناو بەرژەوەندیە تەسكەكانی ژیانی خۆیان ، ئەو كاتەی كەلەڕیزی حزبێكدا كار دەكەی تنها وەك ڕۆبۆتێك وایت بەناو حەكیمەكانی حزبەكە بە ئارەزووی خۆیان قورمیشت دەكەن و باڵانسى تعێوبى حزبیت بەرز دەكەنەوە بەڕێژەیەك هەموو كارێكى حزبەكەت بەڕاست بزانیت ، خۆ هەركاتیك ڕەخنەیەكت گرت دەڵێن تۆلە هێڵى ڕاست لاتداوە واتەپێویستت بە داتاكردنەوەیە تابزانن بۆ وەك جاران ئەم ڕۆبۆتە كار ناكات ،حزبەبەناو مۆدێرنەكانیش بۆڕەخنەگرتن لەحزبەكەیان كادیرەكانیان ئازاد دەكەن لەڕەخنە گرتن بەڵام بەشیوەى ئەوەى مرۆڤیك بخەیتە ژوورێكى تاریكەوە بێ دەرزى و زەنیانە بڵێت ملوانكەى ڕەنگاو ڕەنگم بۆبگرەوە ، بەڵام هەر ئەو كاتەی لەچوارچیوەى حزب دەچیتە دەرەوەو لەو ژیانە ڕزگارت ئەبێت دەبیتە خاوەنی خۆت واتە وەك باڵندەیەك كەتازە لە قەفەس ڕزگاری بووبێت و بە ئارەزووی خۆی بە ئاسمانی بەرینی خودادا بفڕێت ، ئایا ژیانی ڕۆبۆتی خۆشبەختی فەراهەم دەكات؟ یان وەك باڵندەیەكی سەربەست بژی دەبیتە خاوەنی فەراهەمی خۆشبەختی ژیان ؟ بیگومان وەڵامەكەی ئاشكرایە هەمووان دەڵین سەربەستی ، دەباهەموومان بۆ بەرژەوەندی گشتی ووڵات كاربكەین و حزبەكان نەمانكەنە ڕۆبۆت و سەربەستیمان لێزەوت بكە،چونكە حزب نەخۆشیەكى گەورەى بەردەم پێشكەوتنمانە ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست