نەوەى نوێ دێڕێكە لە حەقیقەت ... ئەگەرناتوانن بمانخوێننەوە ، مەمانكوژێننەوە ..
Friday, 17/02/2012, 12:00
نەوەى نوێ واتە بنیاتنەرى ئایندەى ووڵات لەسەر ئەوبنەمایەى كەفكرووهۆشى ئەو چینەى تیاگەورە دەبێت .
لەووڵاتى ئێمەدا نەبوونى بنەماكانى ئازادى مرۆڤایەتى و سیاسەت و كایە كۆمەڵاتیەكان هۆكارێكى گرنگە ، چونكە بەشێوەیەك تێكەڵاو كراوە جگە لە درووشمى ڕووخانى گەندەڵى و بەدیهێنانى چاكسازى و ژیانى نوێ و نوسینەوەى دێڕى حەقیقەت هیچ دێرێكى تر ناتوانێت دروشممان بێت ..
بۆیە پێم وایە كەمێك سكاڵاى دڵى خۆمان بخەینە دڵى نیشتمان بزانین نیشتمان تاوانبارە ئەمە ژینگەو ئاووهەواى ژیانى ئیمەیە یان خۆمان بەرهەمهێنەروو خوڵقێنەرى ئەم شڵەژان و ستەمكاریە كۆمەڵاتیانەنەین بزانین نیشتمانى ئیمە وەك پاشایەك بەم خەزنەگەورەیەوە بۆ ئەم هەموو تاوانە لەخۆ دەگرێت ؟
چونكە ئێمەلەكوردستاندا پاشایەكمان هەیە ناوی نیشتمانە ، ئەمپاشایەی ئێمەڕوبەروی زریانێك بۆتەوە هەرچی دارودرەختی عەدالەتى هەیە لەڕەگ و ڕیشەوە هەڵیدەكیشیت ، پاشاكەمان بەدەست تۆفانی زوڵم وزۆرو سیستەمی ئیمپراتۆریەتەوە دەنالێنێت ، ئیمپراتۆرەگەورەبوەكانی ئەم نیشتمانە حەزیان بەپەیڕەوكردنی سیستەمی بەكۆیلایەتی كردنی دانیشتوانەكەیەتی ،نەوى نوێش یەكێكە لەو چینى هاولاتیانەی كەبەنیازن ڕاپێچی ئەوململانێیەمان بكەن ، ئێمە نازانین زوڵممان لێدەكەن یان یان خۆمان شایستەی بەكۆیلەبوونین ، چونكەئێمە بیستومانە مرۆڤ خاوەنی ڕێزەو هەرچی بوونەوەری سەرزەمینەبەخودی زەمینیشەوە بۆخزمەتى مرۆڤایەتى دروستكراوە ،كەوایە بۆئێمە كۆیلەو بۆئەوانى تر فیرعەون ، ئەگەریش شایستەنین بۆچی بێدەنگبین ،ئیتربێدەنگ نابین چونكە بێدەنگى دیكتاتۆریەت بەرهەم دەهێنێت ، دەمانەوێت پربەگەرومان هاواربكەین و بڵین : پاشانیشتیمانمانمان بۆتە لانكەی بەخێوكردنی چەندەها چڕوجانەوەر، پاشانیشتمانمان ئەمڕۆنەخۆشە ، نەسەربازەدڵسۆزەكانی دەناسێتەوە نەئاورێك لەنەوەكانی دەداتەوە ، پاشانیشتمانمان بوەبەمەیدانی ڕمبازێنی ئیمپراتۆرە خوێنخۆرەكان ، ئەم پاشایەی ئێمە چەندین مافیاوبكوژوسیخوری لەهەناوی سیاسەتدا گەورەكرد ، وەچەندین زاناوفەیلەسوف وبیرمەندی بەنەخۆشی خۆیەوە غەرقی هەناوی خۆی كرد ، ئەم پاشانیشتمانەی ئێمە هەژارێكی ماندووەو شەتڕەنجی دەستی فیرعەونە گەورەبوەكانی خۆیەتی وڕۆحی چەندین گەنجی لەقەفەزی دیموكراسیدا خستۆتە مەترسییەوە ، ئێستا پاشاكەی ئێمە خووی فیرعەونەكانی گرتووە و بووە بەجەلادێك تاخزمەتی كەیت دەتكاتە ڕەجاڵی خۆی ، بەڵام بۆ ئەوفیرعەونە جاهیلانەی كەبوونەتە میكرۆبی جەستەی بۆتە هەوارگەی سەرمایەداری و ئەوانیش هەرچی خێروبێری پاشایە بۆسرینەوەی ناسنامەكەی بەكاری دەهێنن ، وادەبینین كەپاشامان گیرۆدەوپەتكراوی دەستی جەهلو سپڵەیی و خیانەتی عەبابەشانەكانی دەسەڵاتە كەعەباكنیان خوێنى نەوى نوێى لێدەچۆڕێت ، بەڵام زۆر كات ئەوڕاستیە دەبینین و بیرماندێت كەپاشانیشتمانی ئێمە لەبازاڕی ئومێددا چەندین حەزی تاسێنراوی پێناساندین و پێی ووتین ئەی سەربازەماندووەكان لەماندوبوون ماندوونەبن ، هەمان ئەم قسەیەمان لەكتێبی بیرمەندان ودڵسۆزانی پاشادا خوێندبووە كەنوسرابوو "هەرشتێك كەوتیتە شوێنی لێی ماندوونەبیت بەدەستی دێنیت" پاشان ووتی :ماندووبوونی سەربازەكانم منیان تەسلیم بەڕۆڵەچاوبرسی و چاوچنۆكەكانم كرد ، سەردەمێك بوو لەژیردار و ئەشكەوت و شاخی سینەمدا گەورەم دەكردن و دەمپاراستن ، بەڵام ئێستا دەمكە نە خەڵوەتگەى بێدەنگى و سەربڕینى ڕۆحى ئایندەم ، بۆیە ئێستا چاوەروانی گوڕدانەوە بەرخۆی ئێوەم ،چاوەروانی ژیانەوەی كانی ووشك بووی سینەمم تا تۆفان وزریانی ناعەدالەتی وبنەماڵە و ئیمپراتۆریەتی دژ بەدین ونەتەوە خاك و ئازادى ڕاماڵدرێت ، ئیدی لۆمەم مەكەن منیش وەكو ئێوەكۆیلەو بریندارم بگرە سەدان هەزارجاریش لەنێو فرمێسكی هەژاران و ستەملیكراوانمدا خنكێنراوم ..بەڵام من ئومێدم .. ..
بۆیە ئێمەى نەوەى نوێ پێویستە بەدەنگىە بەرز بڵێین : بەسە ئیدى ئیتر بەسە ئەى شەمشەمە كویرەكانى تاریكى چتر خۆتان مەست مەكەن بەخوێنى پەپوولە ئەى جەلادەكان گەر خوێنى هەموومان بخۆنەوە تونیەتیتان ناشكینێ ..بەسەئیتر ئەگەر هەموو پەڕەكانى ئازادى و دیموكراستى و هاولاتى بوون و یاسا و مرۆڤایەتى بسوتینن ئێمە دەینوسینەوە بڕوابكەن گەر هەموو جەستەى نیشتیمانمان بسوتێنن ناتوانن پەڵەڕەشەكانى ناوچاوانى خۆتان بشارنەوە .. ئێمە نەوەى نوێ دێڕێكین لەحەقیقەت ئەگەر ناتوانن بمان خوێننەوە مەمان كوژێننەوە ..چونكەى ئێمەنەوى نوێ خاڵین لەئینتیماى حزبى خاڵین لە فەساد خاڵین لەگەندەڵى خاڵین لەهەمووكارێكى بەد كەشعورو ئایندەى كۆمەڵگا بشێوێنیت ، بەڵام باش بزانن پڕین لەحەقیقەت كەئامادەین بەخوێن بینوسینەوە ..
تاهەموومان بیماریەكانی پاشانیشتمان چارەسەربكەین وسرودێك پربەجوانی خۆشەویستی بچرین وئیدی نەهێلین خێروبیری پاشامان بۆكۆمەڵیك بێت بەلكو هەموومان بۆنیشتمان ونیشتیمانیش بۆهەموومان بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست