کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاکە ڕێگە چارەی هەموو قەیرانەکانی کوردستان

Saturday, 21/05/2016, 22:09


گومان لەوەدا نییە هەمووان ئەو راستیە دەزانن کە ساڵەهای ساڵە کوردستان مۆنۆپۆلی بنەمای حوکمی عەشایەری بووە و لە لایەن بارزانیەکانەوە داهات و خیرو بێری بن زەوی و سەر زەوی خاك و خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان  بە راست و چەپدا بەبەرچاوی هەمووانەوە دەدزن و رۆژ بە رۆژ سکانداڵ و ستەمەکانیان شێوازی نوێ و بەدفەڕتر بە خۆوە دەبینێت، خەڵکیش رۆژ دوای رۆژ لە سایەی ئەو جەندرمانەدا قەیران لەسەر قەیران رووبەروویان دەبێتەوە، سەرچاوەی سەرەکی ئەم رەشەبا شوومەش لە (سەری رەش)ەوە دێت، ئیتر پێویست ناکات ئەم قەوانە هەر دووبارە بکەینەوەو ٢٥ ساڵە هەر بەرەو دواوە دەگەڕێینەوە، ئەو بنەماڵە نەخوێندەوارە دەستیان خستووەتە بینەقاقای میللەت و دژی هەموو ئیجابیەتێکن، بە حوکمی قەرەقۆش دادەپڵۆسێنن و زیندانی دەکەن و تیرۆر دەکەن و مەحروم دەکەن، بێ ئەوەی تا ئێستا چارەسەری ئەم ستەم و سەرکوتکردنانە وەك پێویست ۆزرابێتەوەو جێبەجێ کراێت، رەنگە زۆر هۆی زاتی و مەوزوعی هەبووبێت، یەکێك لەوانە هێزی ئەڵتەرناتیڤ کامڵ نەبووبێت و جورئەتی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە ئارادا نەبووبێت ، ئەویش بە هۆی پاشکۆیەتی هێزەکان بۆ دەوڵەتانی ئیقلیمی و نەویستنی لەدەستدانی بەرژەوەندیە تاکەکەسیەکانی مەسئولی حیزبەکان، یان با بڵێین هەر بە تەوافق لە مابەین خۆیاندا بیخۆن..
ئەمڕۆ کاروبارەکان لە باشین بۆ میللەت و لەمەودوا گڵۆڵەی ستەمی بارزانی دەکەوێتە لێژی وچیدی ناتوانێت ببێتە تاکە بڕیاردەری پاشەرۆژی نەوەکانی سەر خاکی کوردستان، مەنهەجی کۆیلایەتی و نۆکەرایەتیەی بۆ تورکیا ساڵانەیە دەیکات کۆتایی پێ دەهێنرێت، بەمەرجێك  گەر لەم بەرەیەی یەکێتی و گۆڕاندا هێزی پەکەکەش داخڵ ببێت و هەموو حیزبە پچوکەکانیش گەر ویستیان لێبێت بچنە ناویەوە، چونکە جەماوەری دهۆك و هەولێر لە پێش کەرکوك و سلێمانیەوە دەبنە هێزی خۆبەخش بۆ نەهێشتنی دەسەڵاتی بارزانی، هێندە بێزارن،  ئەوانەی قوڕقوراگەیان ٢٥ ساڵە لە تورکیایەو مل کەچ و وابەستەی بڕیارەکانی دەسەلاتی عەسکەرتاری تورکیان تەنها بە هێز دەبێت لا بچن، ئەگینا هەر لە دروستکردنی گزیرو جاسوس و قەزەم ناکەون و رۆژبە رۆژ میللەت زیاتر دەخنکێنن، پەکەکە هێزێکی مەیدانی باشی لە رۆژئاواو باکور هەیەو دەکرێت هێزە شەریفەکانی رۆژهەڵاتیش بێنە ناو ئەم بزاڤەوە، ئیتر بەسە گوێگرتن لە چپەو نەخشەکانی وڵاتانی ئیقلیمی کە هەر بەدبەختی و  زیانی کوردیان دەوێت، هێزە نێو نەتەوەیایەتیەکانیش بەس بیر لە بەرژەوەندی خۆیان دەکەنەوە، دەبا هەموو هێزەکان بەرژەوەندی شەخسی وەلا نێن و پشت بە ئیرادەی میللەت ببەستن،  ئەوسا هەموو هێزەکانی دونیا گوێمان لێ دەگرن، خۆمان دەبێت بڕیاری داهاتووی پاشەڕۆژمان بدەین، ئەمە ئەوەیە کە هەموو دڵسۆزێکی دۆزی گەلەکەمان لە هەموو جێیەك بیری لێ دەکاتەوە، بارزانی نەك ویژدان بەڵکو هیچ هەستێکی کوردایەتی و ئینسانیی لا نەماوە، بزانن چۆن وەك دوژمنێکی سەر سەخت گەمارۆی ئابووری خستووەتە سەر برا کوردەکانمان لە رۆژئاوا ؟ دە ئیتر چاوەڕوانی چ هەڵوێستی نیشتمانپەروەریی و دڵسۆزی لێ دەکرێت بۆ هاوڵاتی هەژارو بێچارەو چەوساوە؟
ئەی خەباتکارانی راستەقینە، قۆڵی مەردایەتی لێ هەڵماڵن ، ئەی هێزە نیشتماپەروەرەکانی هەموو پارچەکانی کوردستان، ببنە پشتیوانی باشوور بۆ رزگار بوون لە ستەمی خێڵایەتی و خیانەتی بارزانی و جەندرمەکانی سەری رەش، ئەمڕۆ باشترین دەرفەتە بۆ ئەم هەوڵ و گۆڕانکاریە، دڵنیا بن هەموو هێزەکانی دنیا گوێ لە ئیرادەی گەل دەگرن و لە کۆتاییدا ئەوانیش هەر لەگەڵ هێزی سەرکەوتوودا دەبن. گەر راستیمان بووێت و خۆمان هەڵنەخەڵەتێن ئەمە تاکە چارەسەری هەموو قەیرانە هەنووکەییەکانە، ئەم هەنگاوەش هەوڵ و لێبڕانی دڵسۆزانی دەوێت، دەبا کۆتایی بە داگیرکردنی کوردستان بهێنین و بەم ڕێگایە دەوڵەتی کوردی رابگەیەنین لەسەر 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە