کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌ڵامێكی غه‌شیمانه‌ بۆ غه‌شیمه‌که‌ی پارتی

Friday, 04/09/2015, 20:08


فازڵ میرانی له‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی 30/8/2015 له‌ رۆژنامه‌ی خه‌باتی ئۆرگانی بنه‌ماڵه‌دا (که‌ که‌س به‌خۆراییش نایخوێنێته‌وه‌)، ده‌یهه‌وێت فێڵ له‌ خه‌ڵك بکات و درۆیه‌ک بکات که‌ وه‌ك رۆژی رووناک له‌ هه‌موو خه‌ڵك دیاره‌ و ده‌ڵێت کێشه‌ی ئابووری و نه‌بوونی موچه‌و خزمه‌تگوزاریی و بێکاریی و تاد... خه‌تای سه‌رۆکی هه‌رێم نییه‌، به‌ڵکو خه‌تای حوکمه‌تی ناوه‌ندییه‌ بودجه‌ بۆ کوردستان نانێرێت..
منداڵێك و نه‌خوێنده‌وارێك ئه‌م قسه‌یه‌ به‌راورد بکات به‌ واقیعی حاڵتان، ئه‌وا بێ سێ و دوو ده‌ڵێت ئه‌ی درۆزن به‌سه‌ چیدی چه‌واشه‌کاریی، هۆکاره‌کانیش زۆر ئاشکران و له‌که‌س ناشاردرێنه‌وه، ره‌نگه‌ ساده‌ترین هاوڵاتی بێته‌ ده‌نگ و بڵێت: 
* گه‌ر ئێوه‌ش وازتان له‌ سه‌روه‌ت و سامانه‌کانتان بهێنایه‌و ڤێلا و نهۆمه‌ بڵنده‌کان و ملیار دۆلاره‌کانی بانکه‌کانی تورکیاو نه‌مساو ئیتالیاو تاد...تان بدایه‌ته‌ خه‌ڵکی ره‌ش و رووت و ئه‌و دورگانه‌ی له‌ ئه‌مریکاو ئیسپانیا کڕیوتانه‌، بفرۆشتایه‌ته‌وه‌و پاره‌که‌یتان بدایه‌ به‌ گه‌نجانی بێکارو  کردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێن و بنخانی کوردستان و ئێوه‌ش وه‌ك هاوڵاتیان هه‌ر له‌ دوو ژووری ساده‌دا ژیانتان به‌سه‌ر ببردایه‌و وه‌ك خه‌ڵك بێکاره‌باو ئاو و موچه‌ بوونایه‌، موچه‌ی بندیواره‌کانی سه‌گه‌کانتان ببڕیایه‌، ئه‌وا که‌مێك بڕوامان به‌ قسه‌کانت ده‌کرد.
* خه‌ڵک کوێر نییه‌ و ده‌بینێت رۆژانه‌ نزیکه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت سه‌ربه‌خۆ ده‌فرۆشرێت و داهاته‌که‌ی ده‌چێته‌ بانکه‌کانی ئه‌ورپاوه‌ بۆ سه‌ر حسابی بارزانی، له‌کاتێکدا وڵاتی کوه‌یت رۆژانه‌ 500هه‌زار به‌رمیل ده‌فرۆشێت و به‌های دیناری کوه‌یتی سێ دۆلارو نیوه‌ و خه‌ڵکه‌که‌شی زۆر له‌ خۆشگوزه‌رانیدا ده‌ژین و بێ ئاو و کاره‌با و موچه‌ نین.
* زۆربه‌ی وڵاته‌ پێشکه‌وتووه‌کانی ئه‌وروپا یه‌ك دڵۆپ نه‌وتیان نییه‌، ته‌نیا به‌ داهاتی بودجه‌ی ناوخۆ ده‌ژین و هیچ که‌سێکیش بێ به‌ش نییه‌ له‌ پێداویستیه‌ سه‌ره‌کی و سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیان، به‌ڵکو یارمه‌تی وڵاتانی هه‌ژارو بێده‌رامه‌تیشی لێده‌ده‌ن باشه‌ ئێوه‌ بیر له‌وه‌ ناکه‌نه‌وه‌ گوایا وا ده‌زانن خه‌ڵك وه‌ك خۆتان و ده‌زگاکانی راگه‌یاندتان غه‌شیمن، نازانن رۆژانه‌ ترلیۆن دینار داهات کۆده‌که‌نه‌وه‌ له‌ : گومرگه‌کان، باجی داهات، باجی تاپۆ، غه‌رامه‌ی هاتووچۆ، پسوڵه‌ی ئا و کاره‌با، سه‌دان لۆریه‌ قاچاغه‌کانی نه‌وتی ڕێگای ئێران و تورکیا  و ده‌یانی تریش که‌ به‌ هیچ جۆرێك له‌ کوله‌که‌ی ته‌ڕیشدا هه‌ر باسی ئه‌مانه‌ ناکه‌ن.
* جێی خۆیه‌تی ئێمه‌ش لێره‌دا رووی پرسیارمان بکه‌ینه‌ تۆو بپرسین باشه‌ گه‌ر سه‌رۆکه‌که‌ی تۆ ئه‌وه‌نده‌ بێده‌سه‌ڵات بێت نه‌توانێت ساده‌ترین مافی هاوڵاتیان دابین بکات و بۆ هه‌موو شتێك ڕووبکاته‌ قاپی ره‌حمه‌تی مالیکی و عه‌بادی ، ئیتر چ رۆڵێکی ده‌بێت و ئێمه‌ش سه‌رۆکی وامان ناوێت، بۆچی که‌ باس دێته‌ سه‌ر به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی یاسایی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ وه‌حشیگه‌رانه‌ قاچی هه‌موو که‌سێك ده‌گرن و رازی نابن که‌سانێکی شیاوی کارامه‌ ئه‌و که‌لێنه‌ پڕ بکه‌نه‌وه‌؟، که‌ بۆماوه‌ی 24 ساڵه‌ به‌ زۆرداری داگیر کراوه‌!
* به‌ ڕاستی ئه‌م قسانه‌ی توتیه‌که‌ی بارزانی و بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌ مانشێتی سه‌ره‌کی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ئۆرگانه‌که‌یاندا ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات که‌ زۆر ئاستی لێدوانی جه‌ماوه‌رییان لاوازه‌و تۆزقاڵێك جورئه‌تی سیاسی تیا نابینرێته‌وه‌، ئه‌و قسانه‌ له‌ دۆڵێکن و هه‌ست و توڕه‌یی و هه‌ڵچوونی هه‌موو توێژه‌کانی میلله‌ت رۆژ به‌ رۆژ له‌ زیاد بوون و کڵپه‌سه‌ندندایه‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بزانن، ته‌خت و تاراجی سته‌م و زوڵمه‌کانتان بینه‌قاقایان گرتن و به‌ سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی میلله‌ت گه‌یشتن. ئه‌ی دزو تاوانباران و گه‌نده‌ڵان وسته‌مکاران و  نۆکه‌ران و دوژمنانی خه‌ڵکی ره‌ش و رووت. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە