ئاگاداری ماره‌کانی زوحاك بن
Friday, 04/09/2015, 19:41
ئه‌و سیفه‌ته‌ی مه‌سعودی بنه‌ماڵه‌ی پێ له ده‌سه‌ڵه‌تدارو خوێنمژه‌کانی تر جیا ده‌کرێته‌وه ئه‌وه‌یه هیچ وه‌فاو پێ‌زانین و ئه‌مه‌کێك شك نابه‌ن له‌وه‌ته‌ی هه‌بوون و ئه‌بن، بزانن چۆن ده‌ستی خسته ناو ده‌ستی رژێمی به‌عسه‌وه له 31ی ئابدا بۆ داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان بێ ئه‌وه‌ی وه‌فای بۆ ئه‌و 8 هه‌زار بارزانیه هه‌بێت که به ده‌ستی ئه‌و رژێمه فاشیه قه‌تڵ و عام کران و کران به ژێر خۆڵه‌وه. ره‌نگه که‌ستان بیرتان بۆ ئه‌وه نه چووبێت، چۆن هه‌ر به ده‌سیسه‌ی خۆی له گه‌وره‌ترین ڕکابه‌ری خۆی قوتارکرد که ئه‌ویش (سامی عه‌بدوره‌حمان) و ئه‌وانی تر بوون، به پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی کاری خۆکوژیی بوو، به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ ده‌زگای پاراستن دا، که دوای ئه‌مه به ته‌واوی جێی بۆ چۆڵ بوو تا که‌س ره‌خنه‌ی لێ نه‌گرێت و به‌رامبه‌ری نه‌کۆکێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌سه‌لاته‌که‌ی دروست نه‌کات له داهاتوودا..که‌واته ده‌بێت ئه‌وانه‌ی له بنه‌ماڵه‌وه نزیکن زۆر وریاتر بن و بترسن له‌وه‌ی که زوحاك هه‌ر جاره‌و یه‌کێکیان ده‌کات به نێچیر و ده‌رخواردی ماره‌کانی ده‌دات، چونکه ئه‌و جگه له که‌سانی زۆر نزیکی بنه‌ماڵه‌که‌ی متمانه‌ی به‌که‌سی تر نییه و له هه‌موو خشپه‌و سێبه‌رێك به گومانه، قێزه‌ونی و نا ئینسانییه‌تی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به پله‌یه‌که هیچ ڕێز‌و وه‌فاو ئه‌مه‌کێکیان نه‌بوو بۆ خه‌باتی هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینانه‌ی له ناخۆشی و خۆشی‌دا له‌گه‌ڵ بارزانی وباوکیدا بوون، نازانم به چ جورئه‌تێکه‌وه ده‌ستیان ده‌چێته خوێنی هه‌ڤاڵه‌کانی خۆیان و یه‌ك دوای یه‌ك پاکتاویان ده‌که‌ن؟ ده‌با ئه‌و بکوژانه‌ش بزانن که وه‌ك مقاش ماریان پێ ده‌گرن، سبه‌ینێ که ئیشیان به‌وانیش نه‌ما ئه‌وانیش تڕ‌ۆ ده‌که‌ن، چونکه بارزانی جگه له کوڕ‌و براو که‌سانی زۆر نزیکی خۆی نه‌بێت ، متمانه‌ی به که‌سی تر نییه و لایان حه‌لاله خوێنی هه‌موان بڕێژن بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان، فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی و جه‌وهه‌ر نامیقیش پێش فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی به عاله‌می ئاشکرا به ده‌سیسه‌ی پاراستن کوژران و له میدیاکاندا هۆی مردن به نه‌خۆشییان به خه‌ڵکی راگه‌یاندو له ته‌عزێکانیشیاندا مونافیقانه فاتیحایان ده‌خوێند ، له‌به‌ر چی؟ به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بارزانی زیره‌کتربوون و ره‌خنه‌یان له هه‌ڵوێسته‌کانی هه‌بوو، ئه‌و ئه‌مه‌ی به که‌می و سوکایه‌تی لێك ده‌دایه‌وه‌و له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بڕیاری پاکتاوکردنی دان، ئه‌مه په‌یامێکی زۆر مه‌ترسیداره بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر که له‌ده‌وروبه‌ری بارزانین.، ئه‌و هستریایه رۆژێك دێت یه‌خه‌ی یه‌ك به دوای یه‌کتان ده‌گرێت و تا زووه ئاگاداری خۆتان بن، یان خۆتان له‌و هه‌ژدیهایه ڕزگار بکه‌ن یان ئه‌و مه‌ترسیه بڕه‌وێننه‌وه که له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی یه‌ك به یه‌کی کادێری بچوك و گه‌وره، وه‌زیرو گزیرتانه، چونکه بارزانی متمانه‌ی به که‌س نییه‌و وه‌فای بۆ که‌سیش نییه، گه‌ر نا ئه‌وا رقی میلله‌تی په‌نگخواردوو جاوه‌ڕوانی ڕاپه‌ڕینێکه وه‌ك ڕژێمی سه‌دام ته‌ختو تاراجی زوڵم و سته‌میان له بن ده‌ربێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست