کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).
هەر ئەو بینگرتنەی 31 ئابەکەی ئەو ساڵەیە کە لەم 31 کەشدا لە چارەنوسی گەلی کوردی گرتووە. ئاغای بینگرتوو پێشتر ڕوی بە موستەشارەکان دەدا، ئێستا بە کۆلکە شیوعی و کۆلکە مەلا، ئەوەنیە لەو کۆلکانە، یەکێکیتری لە جنۆکەچوویان هاتوە و جنۆکانە بە ئاشکارو بە دەم خۆیەوە هاواری هاواری "وەلی ئەمری" بۆ ئەم سەرۆکە خەندەقلێدەرەی لێ ئەبیسترێت، مەلای سەروفەساڵ داعش بەوە ناوەستێت دێت بوێری ئەوە دەکات ئەم شێرپەنجەیەشمان بەسەردا ساغ بکاتەوە. ئەم کۆلکە دیکتاتۆرە بێئاستە لە بینگرتن کۆڵنادات، ئاخر سوێندی خواردووە،...