دوو ڕۆژ لەمەوبەر چووم لە گۆڕەپانەکەی بەردەرکی سەرا، تا پێنج دەقە پشوویەک بدەم و ئەگەر هاوڕێیەک، ناسراوێکیشم بینی، دەمەتەقەو دەردە دڵێک بکەین. ئەملاولایەکم کرد و چاوێکم گێڕا، کەسم نەبینی بیناسم. بە بەردەم دووکەسدا تێپەڕیم، هەر لەسەر قەراغە کۆنکریتییەکان دانیشتبوون گفتوگۆیان دەکرد. لەوکاتەی بە بەردەمیاندا تێپەڕیم، هەستم کرد، باسی قەڵاچوالان دەکەن. پێم وابوو گفتوگۆیەکی ئاسایی نێوان دوو هاوڕێیە، بۆیە بایەخم پێنەدان. منیش وتم با لەسەر ئەم کورسیە کۆنکریتییە چوارگۆشەیە پشوویەک بدەم. کورسییەکە دەکەوتە نزیکەی...