جەلال تالەبانی لە بیرەوەرییەكانیدا لە كتێبی ( دیداری تەمەن)دا باس لە یەكەم بینینی مەلا مستەفا دەكات و دەگیریتەوەو دەلیت :كاتێك بۆ بەشداری فیستیڤاڵێك چووینەتە مۆسكۆ لە ساڵی ۱۹٥۷ لە شوێنی فیستیڤاڵەكە نەچوومە دەرەوە بە ئومێدی ئەوەی هەواڵێك ببیستم لە بارەی مەلا مستەفاوە .دەڵێت: ڕۆژێك لەبەردەم بینای...
دوای سی ساڵ حوكمرانی كوردی كەچی ئەو کابینە بەهێزەی کە پارتی دوو ساڵ لەمەوبەر بانگەشەی بۆ دەکرد ناتوانێت ڕەخنە هاونیشتیمانییەک هەزم بکات ، بەدریژایی سی ساڵی حوکمرانیەتی خێزانە لە سیاسی کەوتووەکان ئازادی ئینسانەکان لە ژێر پرسیاردا بووەو لە کابینەی نۆیەم دا ئازادی ڕەخنەو ڕەخنەگرتن و روانینی جیاواز پاشەکشەی...
زیندان هەموو كات سەنگەرێك بووەو شێوەیەک بووە لە شێوەكانی خەبات و تێکۆشان دژ بە ستەمکاران ، مرۆڤ و زیندان، ئازادی و زیندان، دەسەڵات و زیندان هەموو ئەمانە پەیوەندیكی راستەوخۆیان پێكەوە هەیە، هەموو هەوڵێکی پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەیە مرۆڤ داببڕن و بێبەشی بکەن لە ژیان و زیندانیش بۆخۆی دابڕانە لە ژیان ، ئەو...
لە هەرێمی کوردستان تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان فەرمانڕەوایی دەكات و هەموو جومگەکان لە بن دەستی خۆیەتی، بەڵام چەندین حزبی لاوازی دیكەش هەن، كە بە رەزامەندیی یان بەدڵی پارتی هەڵدەسوڕێن و مافی هەڵسوڕاندنیشیان لە سنوورێكی دیاریكراودایەو ژێر بەژێریش پاڵپشتیی تەواوی پارتی دەكەن، کێشەکە لەوەدا...
لە هەرێمی کوردستان تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان فەرمانڕەوایی دەكات و هەموو جومگەکان لە بن دەستی خۆیەتی، بەڵام چەندین حزبی لاوازی دیكەش هەن، كە بە رەزامەندیی یان بەدڵی پارتی هەڵدەسوڕێن و مافی هەڵسوڕاندنیشیان لە سنوورێكی دیاریكراودایەو ژێر بەژێریش پاڵپشتیی تەواوی پارتی دەكەن، کێشەکە لەوەدا...
لە دنیای نوێدا ھۆکارە ڕامیارییەکان و نەبوونی ئازادی و نەبوونی نان و دیموکراسی و نا یەکسانی کار و ژیان، دەتوانن لە و ھۆکارانە بن کە دیاردەی کۆچ بەرفراوان بکەن،هەموو کۆچێک ئاڵوگۆری جوگرافیایەکی ناھەموارە بۆ جوگرافیایەکی گونجاو ، تەنیا هۆکاری کۆچی کوردان بە لێشاو لە سنورەکانی بیلاڕوسیاو پۆڵەنداو...
سیاسەت بەمانا عەقڵانی و زانستییەکەی كەرەستەی دەسكاریكردنی دنیایە ،سیاسەت ھونەرە، بەڵام بە مۆڕاڵەوە، دەتوانین بڵێین سیاسەت ھونەرێکی مۆڕاڵدار و ئامانجبینە لەپاڵ لایەنە عەقلانی و زانستییەکەی،زمانی سیاسەت بە هەستی مرۆڤەوە گرێ دراوە و زمانی جەستەش لە سیاسەتدا زۆرجار جێگەی زمانی زارەکی دەگرێتەوە، واتە...
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوای وەفاتی جەلال تالەبانی پێی نایە ناو قۆناغێکی سەختی ململانێی جەمسەرگیری و پرسی ساغکردنەوەیخاوەندارییەتی یەکێتی بووە بابەتی سەر مێزی گفتوگۆ ، پرۆژەو نەخشەڕێگای هەریەکێک لەو جەمسەرانەی ناو یەکێتی لە ڕوانگەیمەسڵەحەت و بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوە قسەیان لەسەر یەکێتی و گەرانەوەی...
عەقڵ پێویستییەكی جیانەكراوەی بوونەوەری زیندووە، هوشیاری واتە خوێندنەوە و تێگەیشتن لە خود و لە مرۆڤ و لە سروشت ،ئینسان بەهەموو بوونییەوە پێویستە لێی بکۆڵدرێتەوە و هەموو ئینسانی هوشیارو بەئاگا بەرهەمی زانستەو عەقڵ بەرهەمی زانستە، بەرهەمیواقیعبینییە، شارستانیەتی ئەمڕۆ بەرهەمی عەقڵە و عەقڵیش بەرهەمی زانستە...
کاردانەوەی جەلال پەرێشان پەرلەمانتاری پارتی لە دژی شایان عەسکەری لەهۆڵی پەڕلەمان بەو ئاستە نزمە نیشانەیەکی ڕوونە کە باش پەروەردە نەکراوە ، بەڵام ئەم بێ موراڵی و خۆداماڵینە لە ئەخلاق ڕیشەیەکی مێژووی هەیە و سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ قوتابخانەی بارزانیزم وەک یەکەمین و خودی کەسایەتی مەلا مستەفا کە پیاوێکی...
فاشیزم چەمکێکی تیوری و ھەڵگری ناوەرۆکێکی فیکری و سیاسی و کۆمەڵایەتیی و فەرھەنگیی تایبەتە، فاشیزم تێگەیشتن و ڕوانین و ئایدۆلۆژیای تایبەت دیجوڵێنێت ، کەسایەتی سەرۆک لە ناو فاشیزم دا بەشێکی گرنگ و سەرەکییەو سەرۆک سەرۆکی حیزب و دەوڵەت و کۆمەڵگایە ، هەمیشە نەوەی سەرۆکە فاشیزمەکان خەون بەوە دەبینن کەشوێنی...
دوای ئەوەی مامۆستا بەدەل بەرواری بێتاوان دەرچوو ،سەرباری بێتاوان بوون ماوەی راگیرانەکەیشی لە حوکمەکەی زیاتر بووە! بەڵامسوپاس بۆ خودا گرنگ ئەوەیە ئازادی کۆت و بەند ناکرێت و بە بۆنەی ئازادبوونی مامۆستا بەدەل بەرواری پیرۆزبایی لە کەسوکاروخانەوادەی هاوڕێ و دلسۆزانی ئازادیخواز دەکەم ئەمەش ئەو دادپەروەرییەیە...
وەرن با لەم هەڵبژاردنەدا ویژدانەکانمان زیندوو راگرین و هەوڵ بدەین لە لوتکەی ئینسانیبووندا بمێنینەوە ، بادەنگ نەدەین بەو کەسانەی کەهۆکاری بەدبەختی و ماڵوێرانی و سەرگەردانی خەلکی کوردستانن، با دەنگ نەدەین بە کاندیدی ئەو لایەنانەی کە کەرکوک و شنگالیانبەخاک و خەلکەوە ڕادەستی داعش کرد ، بادەنگ نەدەین بە نوێنەری ئەو حیزبانەی کە ئازادی ئینسانەکان لە قاڵب ئەدەن و هیزی مانەوەیانلە تیرۆری ڕۆژنامەنوسان و دەستگیرکردنی چالاکوانەکاندایە ، با دەنگ نەدەین بە کاندیدی ئەو حیزبانەی کە چاوساغی تورکن و فەرشیسور بۆ سوپای تورک رادەخەن ! وەرن با ڕۆحمان ئاسودە بکەین و چیتر دەنگ نەدەین بە نوینەری ئەو حیزبانەی کە بانگەشەی کوردستانێکی بەهێز و ئارامی و هەلیکاروموچەی کابانی ماڵیان دەکرد ، بادەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە ناتوانن موچەی فەرمانبەران دابین بکەن و قوماریان بە چارەنوسی خەلکەوەدەکرد لە ریفراندۆم دا ، بادەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە بانگەشەی ئابوری سەربەخۆیان دەکرد و خەلکی کوردستانیان کرد بە ژێر قەرزیملیۆنان دۆلارەوە ، بادەنگ نەدەین بە بکوژانی "سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە و کاوە گەرمیانی و ویداد حوسێن و عبدالستارتاهیر و چەندینی تر ، وەرن بادەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە ساڵێکە ٨١ مرۆڤی ئازادیخواز لە چالاکوان و ڕۆژنامەنوسی پاک و جوانیانبەبێ هیچ بەڵگەیەک زیندانی کردووە ، با دەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە ڕیشی مامۆستایانی ئاینی یان دەسوتاندو مامۆستایانی وانەبیژیانشەقباران دەکرد لەشەقامەکاندا، وەرن با دەنگ نەدەین بە قاچاخچییەکانی نەوت و دەرمان ئێکسپایەرو هێلکەو دووگ، با دەنگ نەدەین بەوحیزبانەی کە خەلکیان نانبڕاو کرد خۆشیان خاوەنی مەزرەعەو ڤێلای شاهانەن و شەوڕۆژیان لە شوقەو سیتییەکاندا قومارو شاباش کردن وجەوگۆڕینەوەیە ، دەپێم بڵێن چیتر ماوە تا باسی کەم ؟! بەڵێ زۆر ماوە هێشتا کۆمپانیا و تەندەرو درۆی کوردایەتی و زۆریترماوە ، ئەم هەویرە ئاوی زۆر دەکێشی و خوێ بۆگەنی کردووە، راستەهەموو هەلبژاردنێک تەزویرکردن سیمای هەڵبژاردنەکانی ناشیرین کردووە ، ئەم مۆدێل و فوڕمە داهێنانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووکە لە دوای ڕاپەڕینەوە پەنای بۆ بردو دواتر یەکێتی بە نەتیجەی هەڵبژاردن ڕازی نەبوو شەڕی ناوخۆ هەلگیرسا ، لە دوای پرۆسەی ئازادیعیراق و نەمانی ڕژێمی بەعس پارتی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەنگاوی پراکتیکی ناوە بۆ گۆڕینی سندوقەکانیدەنگدان و گۆڕینی کۆد و جیهازی دەنگدان بەجۆرێک کە هەڵبژاردن بووەتە گاڵتەجاری ! ئیستا هەر بەڵین و مژدەیەک بەربژێرەکان دەیدەن نە دێتەدی نەتوانای بەدیهێنانیان هەیە ، هیچ هەلبژاردنێک مژدەو بەڵێنی "لایەنەکان ! " نەبووەتە کردارو هیچی نەگۆڕیووەو لە خراپەوە خراپتر بووە ، وەک ئاشکرایە هەموو هەلبژاردنێک سەنگەر گواستنەوە پەرلەمانتاران لەدوایهەڵبژاردن دەست پێدەکات ، لەناو ئەم مۆدێلەدا بیروباوهڕ کراوهته قوربانی و کڕین و فرۆشتن بە پەرلەمانتارانەوە لەپێناو مەرام و پاوانکردنیکایەی سیاسی دەکرێت، پارتی وەک هیزێکی خێڵەکی هەژموونخواز زۆرترین سودی لەم کڕین و فرۆشتنە بینیووەو نایەوێت پارچەیەکیبچوکی کێکەکەیش لە دەستبدات و کەڵکی لە گەندەڵەکانی نێو کایەی سیاسی وەرگرتووەو ئامادەیە وەک حیزبێک بازرگانی بە خەلک وپەرلەمانتارانەوە بکات ،ئەم ژینگە سیاسییە زەمینەیەکی لەباری سەنگەر گواستنەوەو بازرگانی سیاسی ڕەخساندووە کە دواجار لەسەرحسابی ماڵ و داهاتی گشتی خۆیان خۆشگوزەران و میللەت لە نائومێدیدا بووە .
ئەگەر بێی و باسی دێمۆکراسی بکەین مومکین نییە هەڵبژاردن وەک بناخەی دێموکراسی پێناسە نەکەین ، دیموکراسیەت لە واتا گشتییەکەیدامانای حکومەتی خەڵک بۆ خزمەتی خەڵک ، هەلبژاردنیش لە ناو سیستەمی دیموکراسی دا کۆڵەکەی سەرەکی سیستەمەکەیە خەلکیش ئازادەلە خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردن و بەشداری سیاسی یان متمانە بە کێ...
پارتی بە مەبەستی ترساندنی خەلکی بادینان، لە پرۆسەیەکی نا یاسایی و نا دیموکراسیدا لە مانگی ٨ی پارسالدا بەدەیان رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان رفاندو ئێستا ماوەی ساڵێکە بەناهەق زیندانی کراون ، لەکاتێکدازیندانییەکان ھیچ بەڵگەیان لەسەر نییە بۆ ئەو تومەتانەی دەخرێنە پاڵیان ، زیندانییەکان بە شێوازێکی ناشارستانی...