هوشیاری و یاخیبون ئەوەیە بە تاکی تەنیا دژ بە ستەمکاری بجەنگیت

Monday, 04/03/2024, 10:53


ئەو ناونیشانەی سەرەوە قسەیەکی تۆدۆرۆڤ)ــە کە وا دەڵێت ؛  بۆیە لێرەوە دەتوانم بڵێم، کە خەباتکردن بۆ ئازادی، ئەرکی ئەخلاقیی ئینسانە، بەڵام ئەبێ سەرەتا مرۆڤ خۆی ئازادبێ، ئینجا ئەتوانێ بەردێك بخاتە سەر دیواری ئازادی گشتی، بەڵام جاری وایە دەرئەنجامی ڕەخنەگرتن لە حیزبێکی سیاسی ئەحمەقێکت بۆ پەیدا دەبێت و دێت لەژێر قەمسەڵەی فڵان شەڕی شەخسیت لەگەڵ ئەکاو وائەزانێ تۆ قسەت بەو وتووە!  ئەمە پێی دەڵێن زیادە کۆیلایەتی ! جا کۆیلایەتی خۆی ناشیرینە  و زیادە کۆیلایەتیش بێئەندازە قێزەون و تەحەمول نەکراوە !  
من لە ویژدانی خۆمەوە شەڕی پارتی دەکەم، نەك لە پەنای یەکێتی و گۆڕان و پەکەکەو  …هتد هەرکەسێکیش لە ویژدانی خۆیەوە رەخنە بگرێت پەیامەکەی باشتر ئەگات ( تۆدۆرۆڤ گوتەنی ؛ هوشیاری و یاخیبون ئەوەیە بە تاقی تەنیا دژ بە ستەمکار بجەنگیت و رۆڵێکی تەندروستت هەبێت لە فەزای گشتی دا . سەنگەری ویژدان بەشێک نیە لە دابەشبون و بەرژەوەندی حیزبەکان بەڵکو تۆ بەتەنیا خۆت بە فکرەکانت بە هیزو ئیرادەو بوێریت ڕوبەڕوی ستەمکاران دەبیەوە وئەو بتانە دەشکێنیت کە کۆیلەکان تەماهیان لەگەڵیدا هەیە . 
وەکچۆن سەردەشت عوسمان  شەهیدی قەڵەمە بەهەمان شێوەش  شێروان شێروانی سیمبولی ئازادیخوازانە ، شێروان شێروانی هەر وەکو سەردەشت ڕاستگۆیانە ئەژی  و لەبەرەی هیچ هێزێکی سیاسی نەبووە دژ بە ستەمکاری  ، خۆئەگەر لە سەنگەری یەکێتی یان گۆران و پەکەکە بوایە  دەستی پارتی پێ نەدەگەیشت ، شێروان تەنیا مرۆڤێکی ئازادیخوازەو لە ویژدان و ئاگایی خۆیەوە ئەدوێ لە سەنگەرو بە ئاوازی هیچ هیزو جەمسەرێکی سیاسی ناخوێنێ . 
هوشیاری و ئەخلاق و ئازادی تەواوکەری یەکترین ، نەبوونی هەر یەکێک لەمانە وێرانکردنی ئەویتریانە ، یەکەمین هەنگاوی پارتی تێکشکاندنی هوشیاری ئینسانەکانە ، چونکە هیچکات ئینسان لە ئاگایی و هوشیاریدا هەڵناخەڵەتێ ،هوشیاریش ئەوەیە کە خۆمان بە ئەخلاقەوە لە ناو ڕێڕەوەکەو لە ناو سنورەکودا بین نەک لە دەرەوەی سنورەکە ، سنورەکەیش چاکەی گشتی یە کە پارتی هەوڵ ئەدات دەرمانبهینێت و باز بدەین بۆ ئەودیوی ئەخلاق ، ئەودیوی ئەخلاقیش ڕووبەرێکە بۆ بێ متمانەی و بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەلک و درۆکردن لەگەڵ خۆت و دونیادا کە هیچکام لەم رەفتارانە نامان باتەوە ناو هوشیاری وئەخلاق و ئازادی .   

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە