سیستەمی پارێزگاری لای دزە پیرۆزەکان لە هەرێمی کوردستان(کلیک)


پێناسەی جنێودان بۆ روناکبیرە جنێوفرۆشەکان

Saturday, 23/09/2023, 22:18


جنێودان به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ شڵه‌ژانی ده‌روونییه‌ و چەکی دەستی بچوکترین مرۆڤە. جنیودان هه‌ڵچوونێكی نه‌رێنی ناخی كه‌سێكه‌، كه‌ ناتوانێت به‌رگری بوێرانه له‌ بابه‌تێك‌ بكات، ئەوەی جنێو دەدات هه‌ر كه‌سێك بێت له‌ هه‌ر پله‌ و پایه‌یەكی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسی و ئایینی بێت له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌دا ناكامڵە، ناتوانێت وه‌كو خۆی به‌ڵگه‌ بهێنیت ئه‌وا توشی گرێی ده‌روونی ده‌بێت. بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م گرێیه‌ ده‌روونیه‌ و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی هه‌ڵچوونی نه‌رینی جنێو به‌ كارده‌هێنێت، جنێو بوعدێکی مێژوویی هەیە و یەکێکە لە ئاکارە ناشیرینەکانی بزوتنەوە سیاسی و ئایدۆلۆژیاکان، کە لە پشتی جنێودانەوە تیرۆری کەسایەتی و زراندنی ناوناوبانگ ئامادەگی هەیە. لە دەیەی پەنجاکانەوە بزاوتی سیاسی کوردی هەلگری ئەم دیاردە دزێو و ناشیرینەیە و بە میراتی بۆ خەڵکانی دەروون نەخۆش ماوەتەوە. 
هەرچی لە بارەی سایتی کوردستانپۆست بوترێت ناهەقیی و بێ ویژدانیە، چونکە پێگەی کوردستانپۆست بەشێوەیەکی پیشەییانە و بە موراڵەوە بەردەوامە لە خەباتی خۆی دژ بە گەندەڵکاران و دژ بە هەموو جۆرە سەرکوتکارییەکی ئازادیی ئینسانەکان. کوردستانپۆست سایتێکی رەخنەگرانەی سیاسی، کۆمەلایەتی، ئاینی و کلتوری هەمەرەنگە، کوردستانپۆست ئازادە لە بیروباوەڕدا، ئازادیشە لە ڕووی دارایی و ئابورییەوە، کە منەتباری هیچ کەس و لایەنێک نییە و هاوکات سەکۆیەکیشە بۆ بیروباوەڕە جیاوازەکان و بڵندگۆی ئەو دەنگانەیە، کە رێز لە بەهاکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەگرن. 
لەبارەی فاروق رەفیق دەڵێم: جوانی ئینسانەکان هەقبێژی و راستگۆییە، ڕووڕەشیش کەسیکە، کە بەرد بگرێتە پێگەی کوردستانپۆست درۆ و بوختان هەلبەستێت. کوردستانپۆست ماڵی لە پۆڵایە و شەڕی گەورەتر لە تۆ و ئەوانەیش دەکات، کە کوردستانیان بەم مالوێرانیەی ئەمڕۆ گەیاندووە، بەلای خۆی جەنابتان خۆتان پێ ئەهلی فیکر و تیڕامان و کتیب و پێگەیاندنی هوشیارییە نابێ بکەویتە شوێنی شەپۆلی جنیودان و پەلاماری کوردستانپۆست بدەیت، کە ماڵێک بووە بۆ تۆ و هەموو ئەوانەی لە بواری ئازادیی و فیکرو تیڕاماندا کاریان کردووە. کوردستانپۆست میراتێکی گەورەی فیکری گەنجینەیەکی بەنرخە بۆ میللەتەکەمان وا باشترە تۆش سەرقاڵی جیهانە بچوکەکەی خۆت بیت، چونکە هەیبەت و جوامیری و میراتە فیکرییەکەت ناگاتە شانی کوردستانپۆست!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە