دواییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی زۆر نزیکه
Tuesday, 25/08/2015, 19:06
له وته به نرخ و تهجروبهکراوهکانی پێشینانمان کە دەڵێن په‌ت له باریکیدا ئه‌پچڕێت، به‌ڵام په‌تی زوڵم له ئه‌ستووریدا. ئه‌و کاته‌ی زوڵم و سته‌م ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی و چڵه پۆپه‌و که‌س ئیراده‌ی گیانفیدایی ناکات ئه‌و کاته عه‌رشی دیکتاتۆره‌کان ده‌هه‌ژێت و جامی رق و غه‌زه‌بی میللهتییان به‌سه‌ردا ده‌ڕژێت، ئه‌مه خۆ خه‌ڵه‌تاندن نییه‌و خوڵ کردنه جاوی جهوساوهو مافخوراوان نییه‌و خۆ دڵخۆشکردن نییه، سه‌دام حوسێنیش له‌ماوه‌ی 24 ساڵی حوکمیدا 1979-2003 هه‌موو سه‌ر زه‌وی عێراقی له‌به‌رده‌ستدا بوو، که‌سیش نه‌یده‌وێرا خه‌ونێکی خراپ به‌سه‌دامه‌وه بگێڕێته‌وه له ترسی ئه‌وه‌ی ده‌یانگوت دیواریش گوێی هه‌یه، به‌ڵام کاتێك ئه‌ستێره‌ی به‌ختی کوژایه‌وه‌و گڵۆڵه‌ی که‌وته لێژی و دۆسته‌کانی پشتیان لیکردو بوونه دوژمنی له‌سه‌ر زه‌وی عێراقدا جیی نهبووهوهو له ژێر زه‌ویشدا هه‌ر جیی نهبووهوهو ته‌سلیمی دادپه‌روه‌ریی میلله‌ت بوو و بووه عیبره‌تی ده‌ورو زه‌مان. خاڵی لیکچوونی مه‌سعودی خائین و ده‌سته‌و دایهرهکهشی له‌گه‌ل سه‌دامدا ئه‌وه‌یه ؛ سه‌دام ده‌یگوت دوای خۆم ده‌بێت عێراقێکی کاول جێ بهێڵم وه‌ك ئه‌وه‌ی عێراق موڵکی باوکی بووبێت، مه‌سعودیش له په‌له‌قاژێی مه‌رگدا قاچی خه‌ڵکی سڤیل ده‌گرێت و له بازگه‌کاندا گه‌ڕ به خه‌ڵکی سلێمانی و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زۆنی زه‌رد ده‌کات، له فه‌رمانگه‌و بازاڕ و فڕۆکه‌خانه‌و پارله‌مان و هه‌ر جێیه‌ك گوویهکیان لێکردبێت به موڵکی باو‌و باپیرانی خۆی ده‌زانێت و به ناشیرنترین شێوه سوکایه‌تی به تاکی کورد ده‌کات، له ده‌ره‌وه‌ی عه‌شایه‌ره‌که‌ی خۆی هه‌موو که‌سانی تر به جاوی دوژمن ته‌ماشا ده‌کات، ڕه‌بایه کۆنه‌کان که مۆنۆمێنتی تاوانه به‌دناوه‌کانی بارزانی و تاله‌بانی بوون ئاوه‌دان کراونه‌ته‌وه‌و ئاماده‌یه له پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیدا به تۆبزی هه‌موو خه‌ڵکی سڤیل و ناڕه‌زاکانی خه‌ڵتانی خوێن بکات، هه‌ر ئه‌م هستریایه بوو وای له چاوچیسکۆو قه‌زافی کرد جێ به خۆیان نه‌گرن و هێشتاش جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بوو، خاك و وڵات بۆ هاونیشتیمانهکانیان جێ بهێڵن و وه‌ك راستگۆیه‌کی قاره‌مان سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرن و خۆیان به دوور بگرن له نه‌فره‌ت و رقی میلله‌ت، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناحاڵییهی به پاره‌و جاوسوورکردنهوهو ڕشتنی خوێنی سه‌رده‌شت عوسمانه‌کان چه‌که‌ره‌ی کردووه و گه‌وره بووه، نه‌وه‌یه‌کی زۆڵ ده‌خاته‌وه که نه وه‌فاو نه مرۆڤایه‌تی و نه ویژدان ناناسن و وه‌کو به‌نده‌یه‌کی سوك و بێ شه‌خسییه‌ت له ده‌وری کڵاورۆژنهکهی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌کو مه‌یمون سه‌ما ده‌که‌ن و هه‌ر له ناکاوێکیشدا که هه‌ره‌س و رووخان و داڕمان و تۆڵه‌ی خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش و مه‌زڵوم ده‌ستی پێ‌کرد کونه مشکیان لێ ده‌بێته قه‌یسه‌ری و ئه‌وساش لاپه‌ره‌کانی مێژوو په‌رده له‌سه‌ر تاوانه به‌دفه‌ڕه ئاشکراو شاراوه زۆروزهبهندهکانیان هه‌ڵده‌داته‌وه‌و به‌ر له‌عنه‌تی کۆمه‌ڵگاو مرۆڤایه‌تی و جیهان ده‌که‌ون، ده‌بوو مه‌سعوود زۆر باش قه‌دری عافێتی بزانیایه‌و رۆژانی نه‌هامه‌تی له بیر نه‌چووایه که په‌نای بۆ پوشکهیهك ده‌بردو ته‌نانه‌ت له سه‌روبه‌ری شه‌ڕی خواکورکدا چه‌ند جارێك ویستی کوردستان جێ بهێڵێت و رووی دههندهران بگرێته به‌ر، به‌ڵام ئێستا وه‌ك نه‌بای دی بێت نه بۆران، ئه‌و ڕاپه‌رینه‌ی خه‌ڵکی سڤیل و ره‌نجده‌ری کوردستان کردیان و به هاوکاری کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی پارێزگاری لێ‌کرا، مه‌سعوود بارزانی خۆی کرد به خاوه‌نی و ده‌زگا داپڵۆسێنهرو زیندانه‌کانی پته‌وتر کرد بۆ ئه‌شکه‌نجه‌دان و سزادانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی په ثێچهوانهی ئه‌وه‌وه بیر ده‌که‌نه‌وه‌و خواستیان هه‌یه، ئه‌م مه‌نتیقه ته‌نیا له دارستاندا په‌یڕه‌و ده‌کرێت و له‌م دنیا پێشکه‌وتووه‌ی ئه‌مڕۆدا هه‌ر زوو به خاوه‌نه‌که‌یه‌وه له گۆڕی نه‌فرین ده‌نرێت، ئه‌مه راستییه‌که ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی دێته دی و ئه‌وسا هه‌موو میلله‌ت له‌گه‌ڵ قانیعدا به‌یه‌ك ده‌نگ ده‌ڵێن:
ئه‌گه‌ر میلله‌ت ده‌ستی بڕوا به سه‌رتا سه‌ر زلی مل پان
ده‌بێ ڕیشــــــــهت له بن ببڕێ و ببیته عیبره‌تی ده‌وران
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست