یەکێتی و گۆران ئاگری ئەو کۆدەتا یاسایەی پارتیان بەردەکەوێت

Saturday, 18/09/2010, 12:00


راگەیاندنە چەواشەکاریەکەی لیژنەی لێکۆلینەوە لەتیرۆی شەهیدی قەلەم سەردەشت عوسمان کە سەردەشت سەربە ئەنساری ئیسلام بوە وهەندی کاری بۆ جێ بەجی نەکردون بۆیە تیرۆر کراوە . ئەم گالتە جاریەی پارتی زەنگێکی خەتەرناکە لەسەر ئەزمونی هەرێمی کوردستان کەخراپ لەکەداری دەکات ، هەروەها تاکی کوردی سەدبارە ئاسا بێهومێد دەکات کە حزبی کوردی بەرەو حزبی یاسا و دادگا ناڕۆن . وە ئەگەر ئەم سیناریۆیە مەترسیدارەی پارتی تێپەڕیت ئەوا سبەی هەر کەسێکی نەیار یان رەخنەگرێکی جدی پارتی رەخنەی لێ بگرێت ، ئەوا بەڕێگای دادگا دەیکاتە (دز ، تیرۆریست ، پیاوی میت وئیتلاعات ، مرۆڤ کوژ ...... بەواتای بە دادگا ویاسا تاوان و ناپاکی دەکات کە زۆر مەترسیدارترە لە ناپاکی ٣١ی ئاب . چونکە سبەی لەململانێی سیاسی لەگەل یەکێتی کەزیاتر بێت ، ئەوا بەڕێگای یاسا (وەزارەتی ناوخۆ) کەلەبەردەستیتی مۆلەتی یاسایی لەیەکێتی نیشتمانی وەک حزب لێ وەردەگرتەوە ، کۆسرەت رەسول بەو تۆمەتەی بۆ دروستکردوە کە دەستی لەتەقینەوەی زاخۆ هەیە ،دەیداتە دادگا ، نەوشیروان مستەفا بەهۆی دەیان چیرۆکی جۆراو جۆر هەر پشت ئاشان و قرناقاوە تا تیرۆری کەسانیتر دەداتە دادگا . رۆژنامە و سەرنوسەرەکانی ئاوێنەو هاولاتی و رۆژنامە و لڤین بداتە دادگا کەسەر بە قاعیدەن و هەولی تەقینەوەی ...داوە

ئەگەر ئەو رەفتارە بۆپارتی بێ وەلامدانەوەی توند بچیتە سەر ، باکەس دلنیانەبێت لەخۆی هاکا تۆمەتێکی قێزەوەن و ناپاکیان خستە گەردەنی دەنگە رەخنەگرەکان ، کەئەگەر وا لەگەل شەهید سەردەشت بکەن کەئەو هاوسۆزیە جیهانی وناوخۆیەی هەیە کو لەبەرامبەر هەردەنگێکی رەخنەگرتنی تر نایکات بەتایبەتی کەدەرگای بۆ واڵا بکرێت وەک میدیای یەکێتی بۆی دەکەن ئێستا . ئەوەی لەهەموی قەشمەرترە ، کاوە مەحمود کەوەزیری ڕۆشنبیریشە لەپێناوی خۆشەویستی کورسیەکەی و ملیۆن دینارەکەی ، بیروباوەرو قسەکانی هەراج کرد کە ئەو لێژنەیە تەعبیر لەحکومەتیش دەکات لەوەختێکدا چەند کاتژمێر پێشوو تر رای گەیاندبوو کەئاگایان لەهیچ نیە بەمەش بۆ میژوو بەشدار بون لەو تاوانەی پارتی کردی و بەرهەم سالحیش پشتگیری کرد ، کەنازانم چۆن شەرم نایگرێت بەناوی حکومەتەوە پشتگیری لە شتێک دەکەن خۆیان وتەنی ئاگایان لەهیچ نیە
دەهۆل کۆتانی راگەیاندنی یەکێتی بۆ ئەولیژنەیە و بێدەنگی و کروزانەوەی راگەیاندنی گۆران لەبەرامبەر ئەو کۆدەتا یاسایەی پارتی ، سبەی بەو ئاگرەوە ئەوانیش دەسوتێنێ ، تەنیا ئەگەر وتە و هەلوێستەکانیان بکەنە بەڵی ئەزبەنی . رەنگ بیت بلێن نا ناگاتە ئەو ئاستە ، ئەوا دیتمان سەرەدشتی فیکری علمانی پارتی کردیە ئیرهابی . ئاخر پارتی حوشترە هێلکەش دەکات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە