دەستگیرکردنی سەرۆک ئاپۆ لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ رێبەری زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، کە ١٩ ساڵ بەسەردەستگیرکردنیدا تێدەپەرێت لەوڵاتی کینیا و دواتریش رادەست کردنەوەی بەدەوڵەتی داگیرکەری فاشی تورکیا، ئەودەم بۆسەر دۆزی رەوای گەلەکەمان خەنجەرێکی کوشندەبوو لە کەمەری گەلی کورد. بەلای دەوڵاتانی هاوکار و بەشدار لەم گەلەکۆمەکیە ئومێدێکی گەورەبوو تابتوانن رەوڕەوەی دۆزی کورد لە باکور پەکبخەن، بەڵام دوای ١٩ ساڵ ئاراستەی کورد گەیشتە کوێ؟ کورد چەند توانیویە لە گەشە بوەستێ؟ئەگەر ورد لە روداوەکانی دوای دەستگیرکردنی...
ئێمەی کورد کەوتوینەتە نێوان دوو بەرداش، بەردەوام لە هاڕینداین، بەر داشێکی تیرۆریستی و بەرداشێکی کافربوون، ئەم ئاشە بەدرێژایی وەخت نەوەستاوە و ناش وەستێت، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خێراتر و باشتر ئەو گەلەی ناوی کوردە دەهاڕێت.بەرداشی تیرۆریستی کە لە ساڵانی هەشتاکان نەیارانی ئیسلام کردیانە بەری گەلانی ژێر چەتری...
تورکیا بە سەرکەوتنی کورد لەهەر شوێنێکی جیهان توشی دڵە خورپێ و تەنگە نەفەسی دەبێت، ئەوەی تورکیا توشی تەنگە نەفەسی زیاتر کردوە، کوردستانی خۆرئاوایە، ئەو بەشەی وەک چقڵ رۆچۆتە هەناوی دوژمنانی کورد و جاشەکانیان، ئەمرۆ عفرین بۆتە جێگای چاو تێبرینی گەورەترین دوژمنی گەلەکەمان، بە دابرینی عفرین و داگیرکردنی هەم...
کێ تێدەگات ئەم وڵاتەی ئێمە دەگات بەکوێ؟ چی بەسەر دێت؟ هەموومان لەچارەنوسێکی نادیاردا، ڕۆژ و شەوەکانمان بەڕێ دەکەین. ئەو ڕۆژانەی هەموو دەرگاکانی کامەرانی تیادا داخراوە، نوزەی ئازادیشی تیادانەماوە. ئیدی هیواکان بەهێواشی دادەماڵدرێن.هیچ شتێک و هیچ کەسێک بە ئەندازەی ئەمانە ژیانیان ناشیرین نەکردوە، بەئەندازەی...
ئەم باجانە بۆ ئەوەیە رۆژ لەدوای گوشارەکانیان لەسەر میللەتی کورد توندترکەنەوە، بۆئەوەی ئەو هەست و توانا یاخیەی هەیەتی نەی هێڵن، بەکورتی دەیانەوێت ئەم گەلە بخەسێنن، بۆئەوەی بۆیەک نان بەرامبەر بەم دەستەڵاتە ستەمکارە کرنۆش بەرێت، هەروەها دەیانەوێت بەتەواوی شیرازەی کۆمەڵاتی هەڵوەشینن و سەدان مناڵی ئەم وڵاتە...
بزوتنەوەی گۆڕان لەکاتی درووست بوونی بۆ ساتی ئێستای، بەچەندین هەڵچون و داچوندا هەنگاوی ناوە، یەکەم هەنگاوی ئەم بزووتنەوەیە هێنانەدی دادپەروەری بوو لەسامانی گشتی و بەدیهێنانی یەکسانی بوو لەنێوان چینەکانی کۆمەڵگای کوردیدا، ئەوکاتەی داهاتی گشتی دابەش دەبوو لەنێوان داهاتی سەدا ۱۷ی چەندین تریلیۆن دۆلار و داهاتی...
بە تەواوی شارستانیەتی مێژووی مرۆڤایەتیدا بچینەوە، هیچ دەستەڵات و فەرمان ڕەوایەک بە ئەندازەی ئەم دەستەڵاتەی ئێستای هەرێم خراپ نەبوە، تەواوی فەرمانڕەوایان له مێژووی مرۆڤایەتی جۆرێک لەیاسایان نوسیوەتەوە و کاریانپێکردوە و لەسەری ڕۆیشتون، بەڵام لەم هەرێمە لەسەردەمی پڕ زانیاری و تەکنەلۆجیادا، هیچ یاسایەک نیە،...
ئەوکاتەی هاواری خەڵکی ستەم لێکراو نەچو بەگوێتاندا، هەندێک هێزی سیاسی و خەڵکی ڕۆشنبیری ئەم هەرێمە پڕبە گەرو پێیان وتن: ئەم هەرێمە لەوەزیاتر تێک مەدەن بەریفراندۆم، نەگوێتان گرت لە گەل و نەبەقسەی دۆستانی ئەم هەرێمەتان کرد. تائەنجامی ریفراندۆمتان شکستێکی گەورەی پڕ لەشەرمەزاری بە دۆڕانی لە ٪٥۱ خاکی...
ئەو هێزانەی دوای شکست و داروخانی یەکجارەکی، دوای ئەوەی هەزاران کارەساتی جەرگ بڕیان لەم هەرێمە خولقاند، دەرفەت نەماوە بۆ ئەوەی جارێکیتر خاوەندارێتی لەگەل بکەن، بەڵکو کاتی ئەوەیە دادگای بکرێن و سزای هەموو ئەم شتانەیان لێوەر بگیرێتەوە کە بەرامبەر بەگەلەکەیان کردوە، زەمەنێک بەناوی کوردایەتی و نیشتمان و خوێنی...
وەکو هێگڵ دەڵێت: شارستانیەکانیش وەکو مرۆڤ وان لەدایک دەبن ، دەچنە موراهیقی و گەنجی و پیردەبن و دەمرن. هیز و لایەنی سیاسیش بەهەمان شێوە تەواوی قۆناغەکان دەبڕن و تاقۆناغی مردن، بۆیە ئەوکاتەی رەخنە سەرهەڵدەدات لە ئەنجامی کارێکە، کەئەم کارە لە ئەنجامدا نەچۆتە شوێنی خۆی، بۆ ئەوەی شوێنی خۆی بگرێت پێویستە...
ئەوانەی کە گوێناگرن و نایانەوێت راستیەکان بزان، لەگەڵ ئازارەکانی گەل ناژین و دەشیانەوێت لەگەڵ هاوڵاتیان بژن، لەدورە وە لە دوورەوە لە بەبێ تێگەیشتن لە کێشەکانی خەڵک کەوتنە لەخۆ بای بوون، چونکە بۆخۆیان ساد لەدوای سات ژمارەی حسابی خۆیان روو لەهەڵکشان بوو، هی خەڵکیش بەرەو داکشان،بۆیە واتێدەگەیشتن خەڵکیش...
دوای گەیشتنی یەکەم لستی ئۆپۆزسیۆن بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئەوکاتەبوو کەپەرلەمان کەوتە سەرپێ، پەرلەمان سیمای خەڵکی هەژاری لە خۆ گرت، توانی ببێتە داکۆکی مافی هاوڵاتی. ئەوکاتە بوو ویستی پەرلەمان بکات بەناوەندی یاسادانان و لەمرۆڤی خەوخۆش ڕزگاری بکات.دوای ئەوەی پەرلەمان جوڵەی تێکەوت بەهەموو سپی و ڕەشی دەسەڵات...
هەر کەلەبەرێکەوە دەمانەوێ قسە لەسەر باری حوکمرانیتان بکەین، لەوێ شەباقەیەک هەیە لە پۆخڵی و بارێکی لاری خوارو خێچە لە کەندەڵانی ستەمکاریدا، ئێوە هێندە خۆتان زیاد لە پێویست لە ژیری و کارامەی خۆتان دڵنیابوون، هیچ بیرمەندێکتان نەدەکرد بە خوێندکاری خۆتان، هێندە بەلوتێکی بەرزەوە دەتان ڕونیە گەلەکەتان و نەعوزبیلە...
رۆژ بەرۆژ بەناو سیاسیەکانی کوردستان، هەرجارە و بەجۆرێک خەرمانی دەستکەوتەکان کە بەخوێنی رۆڵەکانی گەلەمان هاتۆتە بەرهەم رادەستی داگیرکەرانیان کەنەوە، لەکاتی پرۆسەی ئازادی عێراق، لەبری یەکگرتوی و یەک هەڵوێستی لەسەر قەزیەی نەتەوەی گەلەکەمان، کە لەژێر حوکمی فاشی بەعسدابوون، هەڵستان بەکاری حیزبایەتی،...
بیری سزا ئەو بیرە بوو، کە دەسەڵاتدارانی کورد، لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو کەڵکەڵایان کەوتە مێشک و تاکی کوردیان پێ سزادا. ئەو سزادانە لەبەرامبەر ئەو دەنگە نارازایە بوو، کەخەڵک ئەودەسەڵاتەی ئێستا بەزۆر ئەنواع جۆر رێگای بۆ مانەوەی خۆی بەکار هێناوە بەتایبەتیش تەزویر و توندوو تیژی، بەڵام کاتێک زانیان ئەم...