تاکە هێزە لە هەرێمی کوردستان
Saturday, 11/02/2017, 21:57
بزوتنەوەی گۆران لەسەرەتای دروست بونیەوە تائەمرۆ، بە کۆمەڵێک قۆناغی هەستیار و دژواردا، گوزەری کرد، بزوتنەوەی گۆران پەردەی لەسەر هەڵوێستی تەواوی لایەنەکان هەڵماڵی، هەر ئەوەشە وای کردوە تەواوی هێز و لایەنەکان شەری گەورەیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆرانبێت، نەوەک دامەزراوە رزیوەکانی حکومەتی پەک کەوتوی هەرێم، لەبەر ئەوەی ئەم دامەزراوانە ئەگەر نوێبکرنەوە، ببنە خزمەتکاری خەڵک و ژیانی خەڵک خۆشبکەن. ئەوا ئەم هێزانە لە گۆرەپانی سیاسی هەرێمن لەناو دەچن و نامێنن،
هەر ئەوەشە لەبری ئەوەی خزمەتی خەڵک بکەن و گوزەرانی خەڵک خۆشبکەن، دەچنە خانەی دژایەتی بزوتنەوەی گۆران، ئەوان شەری مانەوە دەکەن، شەری هەستانەوەو خۆشگوزەرانی خۆیان دەکەن، نەک شەری بەدامەزراوەی کردنی دامەزراوەکانی حکومەت، شەری قوتی خەڵک، تاکەهێزێک کە شەری ژیان و هێنانەدەری پاروی خەڵکی هەژار لە قورگی تمساحی دەسەڵاتی ئەم هەرێم دەکات بزوتنەوەی گۆرانە،
لایەنەکانی هەرێم ئەوانەی رۆژانە لەژێر شەقی فاشیەتی دەوڵەتی کوردین، ئەم فاشیەتە بەهۆی گەندەڵ و فەسادی ئێداری بەهەشتێکی بۆخۆی دروست کردوە، لەپاڵیشدا، کۆمەڵێک لایەنی بە تموحی دەسەڵات و برێک پارەی ئەم هەرێمە تێر و پردەکات، کەچی ئەم لایەنانە لەبری ئامانجان هەرەس پێهێنانی ئەم دونیا فەسادیەبن، لەولاوە دێن دژایەتی بزوتنەوەی گۆران دەکەن، دژایەتی بزوتنەوەی گۆران مەسەلە ئەوەیە کە بزوتنەوەی گۆران تاکە هێزێکە لەم هەرێمە کەدژایەتی گەندەڵی دەکات. بزوتنە گۆران لە بەرئەوەی دژایەتی دەکرێت
یەکەم : دوای ئەوەی بزوتنەوەی گۆران هێزەکانی دابەشی سەر دوبەرەکرد، بەرەی دژەگەندەڵی و بەیاسا کردنی هەرێم کە بزوتنەوەکە خۆی قیادەی دەکات، بەرەی تری بەرەی پاوان خوازی و خۆسەپێنی و درێژەدان بەنایاسای و گەندەڵی کە پارتی قیادەی دەکات، بۆیە لایەنەکان نایانەوێت خۆیان لەم لەزەتی دیان درێتێ و ناشیانەوێت بزوتنەوەی گۆران قیادەیان بکەت، لەبەر ئەوەی هەڵگری گۆرانکاریەلەلایەک و لەلاکەی ترش ئەوەی دەستیان دەکەوێت دوای سەرکەوتنی پرۆژەی گۆران نەوەک هەر پێیان نادرت بەڵکوو ئەوەی لەسەر حیسابی میللەت بردویەتی دبێت بیگرێتەوە.
دووەم:- ئەم جۆرە هێزانە کۆنترۆڵی کارکردنیان لەدەست وڵاتانی ئیقلیمی دایەو ئامانجیان پاراستن و بەرژەوەندی باڵای ئەم وڵاتانەو دژایەتی خەڵکی کوردستان و ئامانجە بەرزو باڵاکانی گەلە، لەهەر شوێنێکیشبن دەیانەوێت خزمەتی داگیرکەران و هێرشە بۆسەر ئەوانەی خزمەت بەگەل و وڵات دەکەن هۆشیاری نەتەوەی بەرزدەکەنەوە، دژایەتی بزوتنەوەی گۆرانیش لە ئێستادا، لەچوار چیوەی ئەودژایەتیەدێت کە دوڵەتانی دەر و جیران بۆقەزیەی کورد هەیانە، لەناوەوەش دژی ئەوهیزانەی خزمەت بە گەلەکەیان دەکەن لەلایەن ئەو هێزانەی کۆنترۆلیان بەدەستی دەوڵەتانە.
سێ یەم:- دژایەتی کردنی گۆران بۆئەوەیە بزوتنەوەی گۆران وەک تاوانبار نیشانی کۆمەڵانی خەڵک بدەن، هەموو ئەو کارە قیزونانەی لەماوەی رابردوو، هەر لە گەندەڵی و دزینی داهاتی ئەم هەرێمە و برینی موچەی فەرمان بەران هۆکار گۆرانبێت و وەک چۆن لەرابردوو خەڵکی هەرێم سزای لایەنەکانیدا، ئەم جارەش خەڵک دەنگ بەگۆران نەدات.
بەڵام بزوتنەوەی گۆران تاکە هێزە، لە گۆراپانی ساسی تا ئەم ساتە دژایەتی گەندەڵی و فەسادی ئەم هەرێمەیە، تاکە هێزە کە لەماوەی رابردوو تائێستا دەیەوێت هاولاتیانی ئەم هەرێمە شکۆیان بۆ بگەرتەوە، دەیەوێت یاسا سەروەربێت و هاوڵاتیان بەشداربن لە خۆشی داهاتی ئەم هەرێمە، تاکە هێزە دەیەوت هاوڵاتی خاوەنی خۆیبێت و هەرێم لە زەلکاوی ئەم بەرەڵایەی تێی کەوتوە رزگاربێت،
بۆیەگۆران خاوەنی ئادیۆلۆژیاو بەرنامەی خۆیەتی، پەردەی لەسەر هەموو ئەو دەموچاوانە هەڵماڵی کەزەمەنێک لەسێبەری گۆراندا خۆیان بە هەڵگری خەمی خەڵک دەزانی لەسەردەمی ئۆپۆزسیۆندا و لەکاتی مەوقفی گرنگی نەتەوەی و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی هەرێم، لەدوایشدا دەچنەوە بەرەی ئەو هێزانەی کە ٢٦ساڵە خەریکی دزین، ئەوە ئەوەمان پێدەڵێت ئەم جۆرە هێزانە کە بایانداوەتەوە بەلای ئەو جۆرە مافیایانە یان ئەوەتە سیخور بونە، یان ئەوەتا ئەوانە بەدوای بەرژەوەندی شەخسیدان وەک مافیاکانی ئەم هەرێمە دین و گەل و نشتمان دەکەنە دروشمی سەرخستنی بەرژەوندی شەخسی خۆیان دواجاریش ئەوەی کە قوربانیە تەنهاو تەنها گەلە، ئەوەی تائیستاش پاریزەری میللەتە بزوتنەوەی گۆرانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست