پەکەکە دیوی ڕاستی خەباتی شۆڕشی کوردی
Monday, 16/01/2017, 0:10
کاتێک دێینە سەر خەبات و شۆڕشگێڕی ، کاتێک کوردبون دێتە بەرباس و سنگ دەرپەڕاندنی هەندێک خۆسەپێن ، دەبێت بە مێژووی چەندین ساڵەی خەبات و شۆڕگێری ئەوانەدا بچینە خوار ، هەنگاو بنێین بۆلای خاڵە و ڕەش و سپیەکانیان ، بۆیە خۆم لێرە دوردەخەمەوه ئەوە پێویستی بەتوێژینەوەی مێژووی زانستی ورد هەیە ،
بەڵام ئەوەی من دەمەوێت لەچەند ڕستەیەکدا ئەوە بخەینەی ڕوو ، گەریلا هێزێکی کاریگەری ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە و هێزێکی سەرتاسەریە لەهەر چوارپارچەی کوردستان ، لەهەموو قۆناغێکی مێژوو ، لە خەباتی چەکداری و سیاسی بەپێی پێگەو فەلسەفەی خۆی ، بەپلان و تۆکمەی هەنگاوی جدی بۆ ناوە .
ئەوەی ئێستا لە سیاسەتی دژایەتی لەباشور دەگوزەرێت دژی گەریلاکانی پەکەکە ، ئەوەمان پێدەڵێت خەڵکی کوردستان ، دوای شەڕی داعش باش گەریلاکانی pkk و فکری ئاپۆی و تۆکمەی لە شەڕدا و پەرتەوازەی و بێ ئەتەکێتی و بێ خزمەتی و پشگوێخراوی هێزەکانی پێشمەرگەیان بۆ دەرکەوت ، هەر لەم سۆنگەیەوە ئەم دژایەتیە بۆ بچوک کردنەوەی ڕۆڵی گەریلایە لەم نەبەردیانەی نواندویانە لە شەڕی دژی داعش و بەپاڵەوان کردنی ئەوانەی لەڕاکردن زیاتر هیچیتریان پێ نەبڕاوە
بۆچی دژایەتی گەریلا دەکرێت ؟ گەریلاکان بۆیە دژیەتیان دەکرێت ،
۱) دوای ئەوەی داعش خەریکە موسڵ لەدەست دەدات و هێزەکانی عیراق خەریکن کۆنتڕۆڵی دەکەنەوە ، هێزە هێنراوەکەی تورک لە باشیک ، هیچ پاساوێکیان بۆ نامێنێتەوە و دەبێت بڕۆن ، بۆ ئەوەی ئەم هێزە بمێنێتەوە پەکەکە کراوەتە بەهانەو دەیانەوێت جەنگێک لە پێناو مانەوەی تورک لەم دەڤەرە بهێڵنەوە ، بەڵام بیریان چوە کە گەریلاکان بەحەوت گەریلا لە چیای شەنگال ، بەهەزاران خەڵکی جێهێڵدراوی ئێزدیان ڕزگاریان کردن ، لەکاتێکدا هەڵاتوەکان سەدان کەس لەم دەڤەرەبوون
۲) بڕیاردان لەسەر شەڕی پەکەکە لەشەنگال ، دەیانەوێت ئەم دەڤەرە بکەنە گیرفانێکی گەورە ، بۆ دەست بەسەرداگرتنی کۆمەک و خزمەت گوزاری ئیزدیەکان ، چونکە بە بونی گەریلا ئەم گیرفانەی بۆی درووست کراوە ، بەبەتاڵی دەمێنێتەوە ، هەروەها دەشیانەوێت فکری شۆڕشگێڕی پەکەکە بسڕنەوە ، بەڵام ئەوهزرەی کوردبونی لە تورکیا لەلێواری وشک بون ڕزگار کرد ، گیانی کردەوە بەر ، هەر ئەم هزرە لەشەنگال وەک باران لە چیای شەنگال بەسەر ئەم خەڵکەدا باری و وەک سەوزای رۆحی کردەوە بەر خەڵکی غەدر لێکراوی شەنگال ، ئێستا شەنگال و شەنگالیەکان تێکەڵی ڕۆحی گەریلان
ئەم هەرایەی ئەوان لەشەنگال دەستیان پێکردوە سەرکەوێت ، ڕوەو قەندیل هەنگاو دەنێت و لەوێشدا گێچەڵ بەگەریلاکان بفرۆشن ، هەبوونی هێزی تورک لەم ناوچەیە ، بۆئەوەیە کورد بهێزبکەن ، کورد بەهێواشی بتوێنەوە دوای ئەوەی توانیان pkk ڕیشە کێش بکەن ، بەڵام ئایا pkkڕیشەکێش دەکرێت ؟
ڕیشە کێش کردنی pkk، هێندە ئاسان نیە ،pkk سەرای ئەوەی کاریگەر و پێگەیەکی گەورەی لە هەرشوێنێک کوردی لێبێت درووست کردوە ، بەڵام ئێستا لەتەوای جیهان بۆتە هێزێکی دیار و بەرچاو ، بۆتە ئەوهێزەی کەدونیا بە فکر و ئایدۆلۆجیەکەی سەرسامە ، بە قارەمانێتی گەریلاکانی کاریگەرە ، هەرئەمەشە تورکیا تۆقاندوە ، وای لەتورکیای کردوە هەڕۆژە و لەسەر پەتێک یاری بکات ،
وای لە تورکیای کردوە ،هەمیشە لەژاندابێت ، وای لە تورکیای کردوە دۆست و دوژمنی لێ ونبێ ، دەستبخاتە کونی ماریش لەپێناوی تێکشکاندنی pkk ، هەتا کارگەشیشتە ئەوەی ببێتە دۆستی هێزێکی گەورەی تیرۆرستی جیهانی وەک داعش ،
لەئێستادا تورکیا باش لەم ڕاستیە گەیشتوە کەناتوانێ pkk لە ناوبەرێت ، دۆستانی دووێنشی پشتیان تێکردوە و تێگەیشتون تورکیا ئەودۆستەنیە بۆیان ، بەڵکو سەرئێشەیەکی گەورەیە بەتایبەتیش بۆئەمەریکا ، چونکە خەریکە بەرژەوەندیەکانی لە خۆرهەڵات لەناو دەبات ، ئەوەی تورکیا دەیەوێت لە ئێستا بۆ ئەوەی ئەم خەونەی بێتەدی ، جیهان ڕوو لە pkk وەرگێرێت ، پێکدادانی پێشمەرگەیە لەگەڵ pkk ، هەم بۆ ئەوەی خەڵکی هەرێم ئەو سۆزەی بۆ گەریلا نەمێنێت و هەم جیهانیش هەنگاوی دژی بگرێتەبەر ،
لێرەوە دەگەینە ئەو ڕاستیەی خەباتی pkk خەباتێکی ڕاستگۆیانەیە لەخەباتی ڕەوای نەتەوەکەمان ، دەگەینە ئەو ڕاستیەی کەpkk هێزێکی دسپلین کراوی ڕاهێنراوی زۆر باشی گەلەکەمانە لەهەر چوارپارچە ، pkk خەباتی ڕاستەقینەی گەلەکەمانە ، باشترین نمونەش شەڕی شەنگال و بونی گەریلا بەدرێژای خاکی کوردستان لە دژی داعش و لەباکوریش دژی تورک و لە خۆرئاواش دژی هەموو ئەو هێزانەی دژی گەلەکەمان شەڕ دەکەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست