کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم ساتەی هێشتا لە خاڵی سفر داین

Sunday, 27/11/2016, 0:02


ئەم هەرێمە دوای ۲۵ ساڵ لە حوکم ڕانی هێشتا لەخاڵی سفرداین ، ۲٥ ساڵە ئێمە لە جوغزێکدا دەخولێینەوە بە ئومێدی گەیشتن بەو خەونە کە بەنیازین پێی بگەین ، ۲۵ ساڵە دەرگاکانی ئاسوودەی لەم هەرێمە داخراون و ژیان لەخاڵێکە کە پێی دەگوترێت خاڵی سفر تەجاوز  ناکات .
۲٥ ساڵە لەم هەرێمە ساتێک ئارامیمان لەدەستی ئەم مرۆڤانەی لەشاخەوە لەخەباتی چەکداریەوە ، بەکۆڵێکی بەتاڵ و دوونیای تاریک بینیەوە پێیان نایەوە سەر ئەم دەسەڵاتە، ئەم گەلەی ئێستا لەدەست چەپەڵی ئەم دەسەڵاتە هەراسان و نائومێد و بەقەد تاریکی ئەوسای ئەوان دڵی داگیر کردوە ، ئەوانیان هێنا و دەرگای ئومێد و شادیان بۆ کردنەوە ،
ئەوانیش پاداشتی شاخ و هەنگاوی بوێرانەی ڕاپەڕینی گەل و حوکمداریان دوای ۲٥ساڵ لەشەڕی ناوخۆ و کێش کردنی دەستی ئەم داگیر کەر و ئەو داگیر کەر ، بریتی یە لەم قەیرانەی کردیانە دیاری ئەم گەلە  ، کردیانە مەدالیاو بە بەرۆکی گەل و کەس و کاری شەهیدان و پێشمەرگەیانەوە خست .
ئەو سزا قورسانەی کاربەدەستانی ئەم هەرێمە خستویەتیانە سەرشانی خەڵک ، لە بڕینی مووچە و نەدانی سووتەمەنی و گرانی نرخی شت و مەک ، بۆ ئەوەی پابەندی دەستەڵاتێکی خراپ ببن و بەڕەش و سپیەکانتان سەربلەقێنن . بۆیە دەتانەوێ ئێمە لەخاڵی سفردابژین و ژیانمان  و ئایندەمان هەر لە کولەمەرگی بەسەر بەرین .
ڕەنگە شانازی بەوەبکات ئەم دەسەڵاتە ، کەخەڵکی کوردستان ، ژیان و گوزەرانیان خۆشەو پێوستی سەردەمی لەژێر دەستیانە ، ئەمە پیاوەتی و دەستکەوتانە هی ئێوەنین ، بەڵکوو بەشێکی بۆ سەردەمی پڕۆژەی نەوت بەرامبەر بەخۆراک و بەشەکەی تری بۆ ئەو بوجەیەیە کەلە بەغدادەوە دەهات و ئێوەش بەکەیفی خۆتان لێتان دەدزی و بەشەکەمەکەشی ئێمە دەماندیت .
شانازی و پیاوەتی و شاهامەتی ئێوە بەسەر میللەتەوە لە ۲٥ ساڵی ڕابردوو بریتی بوە ، شەڕی براکوژی و ئەشکەنجەو ئازاری هاونیشتمانیان و هێنانی دەستی بێگانەو تێکدانی پرۆسەی خوێندن و شێواندنی مەنهەجەکانی خوێندن ، لەسەردەمی نەوت فرۆشی و حوکمداری ڕاستەقینەی ئێوە بینیمان لە نیوە مووچە و نەبوونی کارەبا و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگا و گرانی نرخی سووتەمەنی ،
کەسیش کەش فووشی ئاوەدانی بەسەر میللەتەوە نەفرۆشێتەوە ، لەماوەی ۲٥ ساڵی ڕابردوو ئێوە جگەلە دزینی قوتی خەڵک یەک فلستان ، کە دەستی ئێوەی تیادابووبێ ، نەگەیشتۆتە گیرفانی میللەت ، ڕەنگە بڵێن بێ ویژدانیە ، بەڵام لەدوای ڕاپەڕین هەرکۆمەکێک لەچوارچێوەی هێڵی ۳٦ هاتبێ کاتێک هاوپەیمانان دابینیان دەکرد ، ئێوە شەڕی براکوژیتان پێکرد ، لە کاتی نەوت بەرامبەر بەخۆراک دزیتان ، ئەوە بە پارەو نەوتی بەغداد بوو ، دوای پڕۆسەش تا ساڵی ۲۰۱٤ کە  بڕیتان بەناوی ئابووری سەربەخۆ یەک فلسی پیاوەتی ئەم حکومەتە نەبوو ،
پیاوەتی ئەم دەسەڵاتە ، لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱٤ وە تا ئەمڕۆ پەرێزتان دیارە چیتان بۆ میللەت کردوە دوای ئەوەی دەستان دایە نەوت فرۆشی، جگەلەوەی خۆتان و خوا کەس نازانێ و چۆن و چەند دەفرۆشن و لەکوێ پارەکانتان دادەنێن ، پیاوی ئازا لەمەیدان ئەسپی تاودەدات ، مەیدان و پەرێزی ئێوە بریتیە لە دزی و فەرهوودی ئەم هەرێمە و برسی کردنی میللەت و پەکخستنی پەروەردە
ئیدی شانازیان لە چیدایە ، لەوەدایە ئێمەتان ئاخنیوەتە جەنگەڵێک ، کەکەس نازانێ چیتان لەم خەڵکەو لەم هەرێمە کردوە ، خەڵکەکەی لەخاڵی سفر و ڕێگاکانی هی سەردەمی ۷۰کانی سەدەی ڕابردوە ، ڕۆژنیە دەیان کارەساتی جەرگ بڕ ڕوونەدەن ،  بەداخەوە ئێمە لەوەختێکداین هێشتا لەخاڵی سفر نەجاتیمان نەبوە ، میللەت ڕاپەڕی و خزمەتی شۆڕشی کرد ، بەڵام نەڕاپەڕین سەرکەوت و نەشۆڕشیشیان وەفاو بەرهەمدار بوو ،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە