کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژەهراوی

Monday, 31/10/2016, 20:41


ئەوەی لە کوردستان بەگشتی و لەهەرێم بەتایبەتی دەگوزەرێت ، ژەهراوی بونە دۆخی هەرێمە بەهۆی سیاسەتی پیسخۆری سیاسیە ژەهر ڕێژەکانی کورد لەم هەرێمە ، ئەمەش بەهۆی لە ڕێ دەرچون ، لەهەرشوێنێک سیاسیەک سیاسەتی خستەخزمەت بەرژەوەندی خۆی و داگیرکەرانی بیانی ، ئەوا لەوێ دۆخی ئەم گەلە ژەهراوی بوە ، خۆپاراستن و دەربازبوون لەم ژەهراویە پێویستی بە پاک  کردنەوەی ژینگەی گەلە لەسیاسی پیسخۆر.
کاتێک دێینە سەردۆخی کورد لە کوردستان بەگشتی بەدۆخێکی زۆر ناخۆش و قورس داگوزەر دەکات ، دۆخێکە لەهەموو بەشەکان ڕۆڵەکانمان لەجەنگدان و لەژێر تانکو تۆپی دووژمندان ، ئاسودەییان بۆ تەشین ، پشوودانیان بۆتە بەرگریکردن و خوێندان ، گەشت و سەفایان بۆتە هەڵمەت بردن بۆسەردووژمن  ، ئەمەهەمووی لەئەنجامی بیر نەزۆکی و فکرە ڕقبوی دوونیای ژەهراوی سیاسیەکانە بۆسەر میللەت.
لەباکوری کوردستان ، دووساڵە دوای شکستی یەکەمی ئۆردۆغان لەهەڵبژاردندا و دەسپێکردنەوەی جەنگ  ، پەکخستنی پرۆسەی ئاشتی و گەمارۆدانی چەندین شار و کۆمەڵ کوژکردنی هەزاران ڕۆڵەی ئەم گەلە ، بەڵام ئەسەف بەهۆی هەستی خۆ بەگەورە زانین بەسەر گەلەکەیدا و مل شۆڕکردن بۆ داگیر کەران ، کەوتنە دژایەتی ڕۆڵەکانی کورد لەم بەشە و چونە قۆناغی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئۆردۆغان و دژایەتی سەرنەکەوتنی کورد بۆ لە ۱۰٪ پەرلەمان لەلاین هەندێ هێز ڕاگەیەنرا ،
دواکاری تورکیا دەست گیرکردنی هەردووک سەرۆک شارەداری ئامادە ، لەکاتێکدا کەدووسیاسەت مەداری گەورەی کوردن دەگیرێن ،  بەهۆی سیاسەتی ژەهراوی سیاسیەکانی کوردە ، کەدەرفەتی گەورەی داوەتە تورکیا بۆ ئەوەی کورد قڕبکات ،
لە خۆرئاواش بەهەمان شێوەی باکور کەوتۆتە ژێر گوشاری تورکیا و باشوری کوردستان سەرەڕای شەڕێکی قورسی لەگەڵ هێزەکانی ڕژێمی سوریاو هێزە بەکرێ گیراوەکانی تری سوریا لەناوهەمووشیانە داعشی تیرۆرستە ، لەئێستاشدا تورکیا بەداخڵ بوونی لەسوریا و هێرشکردن بۆسەر چەندین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی YPG و شەهید کردنی چەندین هاوڵاتی و شەڕڤان  لەسوریا و لە ئایندەشدا دەستەوەستان نابێت تورکیا و دووژمنانی کورد لەم بەشە ، سەڕای ئەمەش لەباشوریش بەهۆی سیاسەتی ژەهراوی بەرامبەر کورد ، گەمارۆدان و برسیکردنی خەڵکی کوردی خۆرئاوابوە ،
بەڵام ئەوەی جێگای تێڕامانی گەورەیە لە باشوری کوردستانە ، ئەوباشورەی بەهۆی سیاسەتی پیسخۆری و هەڵڕشتنی ژەهر بەرامبەر بە گەلی کورد ، ئەو ژەهرە سیاسیەی لەکوردستان دەرخواردی تاکی کورد دەدرێت ، ژهرێکی کوشندەیە ، ژەهرێکە تەواوی کۆمەڵگای کوردی پەکخستوە ، نوزەی بڕیوە لەتەواوی جومگەکانی ژیان لەم هەرێمەدا کاریگەری گەورەشی کردۆتەسەر بەشەکانی کوردستان لەباکور و خۆرئاوە،
ئەو سیاسەتە پیسخۆرەی لەم هەرێمەدا هەیە ، وایکرد شەنگال تەسلیم بکرێت و ڕۆڵەکانی بکرێنە کۆیلە و لەبازاری عەرەبی دۆستدا مامەڵەیان پێوەبکرێت و لە چیاکانیش لەبرسان و لە تێنان سەدانیان گیان بدەن ، هەرئەم سیاسەتە ژەهراویەش بوو ، وەک ژەهر چوە قوڕگی فەرمانبەران و مووچەیان بڕین و بەچەندین مانگ جارێک مووچەیان بدرێتێ ، ئەم ژەهر ڕێژیەی ئەوانبوو بەسەر جەستەی دیموکراسی و ئازادی و مافی دەنگی گەلدا وایکرد پەرلەمان پەکخەن و ڕێلە بە دامەزراوەی هەرێم بگرێت ،
لەهەموو تەماشاکردنەکانمانەوە دەگەینە ڕاستیەک ، لەپێناو کورسی ژێریاندا ، سیاسەتی مارئاسا پەیڕەو دەکەن لەهەڵشتنی ژەهر بەرامبەر بەگەلەکەیان لەدرووست کردنی شەڕ و داڵدەدانی تیرۆرستان ، ئیهمال کردنی داوای خەڵک و گوێنەگرتن و دەست درێژی بۆسەر مافەکانیان ، بەڵام بەرامبەر بەداگیرکەرانی کورد سیاسەتی هەنگوین ئاسا پەیڕەودەکرێ ، دەست لەناو دەستن لە دابەشکردنی داهاتی خەڵکی ئەم هەرێمە ، هێنان و ڕاکێشانی دەستیان بۆ سەرخاکی هەرێم ، بەمەبەستی مانەوەیان لەسەر کورسی
قەت داگیرکەران تاسەر سەرینی ژێر سەری دکتاتۆر و ستەم کارەکان نەبونە بۆ ئەوەی خەوێکی خۆشی پێببەخشێ ، بەڵکو لەگەرمەی خەودا ، بونەتەمار و داویانە لەشادەماری ملیان ، بەڵام هەموو سەرکردەیەکی باش لەناو گەلەکەیدا ئاسوودە بوە، ئەوکەسانەی لەبری خۆشبەختی خۆی ژەهر ڕێژبوە ڕۆژێک سەری پانکراوەتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە