کەرکوک!
Monday, 24/10/2016, 20:27
لەجەنگی جیهانی دووەم ، ئەوکاتەی ژاپۆن پەلاماری ئەمریکایدا ، یەکەم کاری دەزگا ئەمنیەکانی ئەمریکا لە ئاگاداریەک بۆ تەواوی خەڵکی ژاپۆنی دانیشتوی ئەمریکا ئەوە بوە ، هەر چی چەک و کامیرا و ئامێرێکە کە پەیوەندی بە کاری سخوری و گواستنەوەی زانیاری هەیە ، ڕادەستی نزیکترین بنکەی پۆلیس بکەن و هەموو ژاپۆنیەک سەردانی بنکەی پۆلیس بکات و خۆی تۆمار بکات ، دوای ئەوە ئەمریکا هەڵدەستاوە بە پۆڵێن کردنی تەواوی ژاپۆنیەکان و دوایی لەکەمپەکاندا نیشتەجێی کردونە و دایبڕیون لە جیهانی دەرەوە
ئەم کارەی ئەمریکا لەوکات دەرسێکی گەورەیە بۆ ئێمەی کورد ، کوردێکی بێکەس ، کوردێک لە هەمووشوێنێک وجێگایەقوربانیە ، ئەگەر دەزگا ئەمنیەکانی کورد لە شاری کەرکوک و هەرێمی کوردستان ، خاوەنی پلانێکی نەتەوی و پاراستنی هاوڵاتیانیان لە ژێر دەستدا نەبوبێ ، جا ئەمپلانە هۆکاری سادەی و مرۆڤ دۆستی کورد خۆیەتی؟ یاخود پاڵەپەستۆی هەرێمیە لەسەر بەرپرسانی هەرێم بۆ ئەوەی ئاوارەکانی عەرەب بخزینرێته ناو شارەکان ؟ ، یاخود نەزانیە ! بەڵام بەرەنجامەکەی ئەوەیە ئەمڕۆ لەکەرکوک بینیمان،
بەڵام ئەم تیرۆرستانە چۆن هاتون ؟ کێ هێناونی ؟ کەی هاتون ؟ بەقسەی کێ بوە ؟ کێ لەپشتیانە؟ ئەمانە لەڕۆژانی داهاتوو پێویستە دەزگای پەیوەندیدار وەڵامی هاونیشتیمانیا بداتەوە ،
ئەوەی لەکەرکوک ڕوویدا ، بەتەنیا و بۆسەر کەرکووک نیە ، بەڵکو ئاگادار کردنەوەیەکی گرنگە بۆ دەزگا ئەمنیەکانی هەرێم ، تابتوانن بەچاوێکی کراوەتر بڕواننە ئاوارەکان ، پێویستە لەنزیکترین کاتدا هەموویان بخرێنە کەمپەکان و چاودێری وردی ئەندامانیان بکرێت ، چونکە هەموویان چەکی پێویستیان ڕەنگە لاهەبێت و خەڵکی نابەرپرس بۆدەست کەوتنی چەند قڕووشێ بۆیان بەردەست خستبن ، بەئاسانی دەتوانن لەکاتی خۆیدا خۆیان لەشوێنی هەستیار قایم بکەن و قوربانی گەورەش میللەت بیدات ،
ئەوەی ئەمریکا ئەوکاتە کردی ، توانی ئەمریکا لە مەترسی ناوەخۆ ڕزگاری بکات ئاسایشی هاوڵاتیانی بپارێزێت و کاریگەری خۆی بخاتە سەر جەنگی دەرەوە ، بەڵام بەداخەوە ئێمەی کورد باش دەزانین کە گەلی کورد هیچ دۆستێکی ڕاستە قینەو دڵسۆز و هابەشی خەمەکانی نیە ، بەڵکو ئەوەی هەیەتی دۆستی کاتیە ،ئەمەش بەهۆی بیر کزی سیاسیەکانی کوردە
ئەوکاتەی داعش کەوتە پەلاماردانی شارەکانی عیراق و گرتنی حەوزی سوونی ، ئاوەرەبوونی عەرەبێکی زۆر ، ئەوێ دەمێ زۆر ئاسان بوو هەموویان لەکەمپەکان بئاخنرابان ، ڕێگە لەجمووجۆڵی نائاسایان باشتر دەگیرا ، ئیتر ئاسایشی ناوخۆ زووتر و ئاسانتر لەحاڵەتی نەخوازراو دەستی بەسەر ڕادەگەیشت و کارەساتی کەمتر دەبوو، لەهەمان کاتیشدا دەتوانرا چاودێری تەواوی ئەو کەسانە بکرێ کە دەخزێنە ناوکەپکەوە ،
بەڵام بەداخەوە ، ئیدارەی کوردی بێباک بێباک لەدۆخی ژیان هاونشتمانیانی دەڕوانێ ، پێیان وایە سەخاوەت و مروەت بەرامبەر بەخەڵکی ئاوارە ئەوەیە ڕێگای بدەی بە ئارەزووی خۆی هەڵسووکەوت بکات ، کورد لەوەتەی هەیە قوربانی دەستی عەرەب و فارس و تورکە ، هەر ئەو عەەبانەن ئەمڕۆ کەرکوکیان خەڵتانی خوێن کرد ، هەر ئەوانەن دوێنێ شەنگالیان ئەتکرد ، هەر ئەوانەشن لەخۆر ئاوا ماندونابن لەکوشتنی کوڕانی ئێمە ، لە باکوریش هەرخوێنە ،
ئیدی دەزگا ئەمنیەکان و بەرپرسانی ئیداری ڕێگا بەعەرەب دەدەن تابڵێن کورد خاوەنی سەخاوەت و مروەتە ، نازانن هەرئەوانەن وەک ئەمڕۆی کەرکوک لە درزێکا دەرفەت بێت ، گورز دەوەشێنن ، ئەوەی لەکەرکوک ڕویدا بەتەنیا هەوڵی داگیر کردنی کەرکوک نەبوو ، بەڵکوو هەوڵێک بوو بۆ ئەوەی دەستیان ڕابگات بەتەواوی شارەکانی هەرێم ،
ئەوەی جێگای شانازی و سەر سوڕمان بوو ، ئەوەبوو خەڵکی شاری کەرکووک لەبری کۆچ و ڕاکردن و چۆڵکردنی شار ، خۆبەخشانە بەچەکی خۆیان هەتنە مەیدانی شەڕ ، ئەوە هەرچەندە لە ڕووی ناشارەزای سەربازی خەسارەتێکی گەورەو ڕێگری گەورەشە لە کاری دەزگا ئەمنیەکان ، بەڵام ئەم کارە پەیامێکی ڕوونیدا بەو گرووپ و تاقم و هێزە ناوخۆ و هەرێمی و جیهانیەکان ، کەبەئاسانی کەرکوک ڕادەست نابێ و ناتوانرێت بەئاسانی دەستی بەسەردابگیرێت ،
بەڵام ئەوەی کەگرنگە ئەوەیە بەرپرسانی هەرێم ، گەورەی و دڵسۆزی خەڵکی بەهەڵوێستی کەرکوکیان لەیاد نەچێ ، کە لەیەکەم ساتدا بەگیانیان کەوتنە پاراستنی شارەکەیان لەدەستی ڕەشی تیرۆرستانی داعش
هەر لەم ڕونگەیەوە بۆ دووژمنانی کەرکووک ئەوە باش ڕوون بوویەوە ، کە جارێکیتر پێ بۆ ئەم شارە ناتوانن هەڵدەن ، ناتوانن ئەم شارە بکەنەشارەکانیتر ، بەئاسنی دەستی بەسەردابگرن ، هەرچەند قوربانی گەورەی هەبێ بەڵام دواجار ڕێگا نادات کەرکوک بگیرێت ، کەرکووک شانیدا لەشانی کۆبانێ ، خەڵکی کەرکووک ورەی گەورەیاندایەوە بەر خەڵکی کوردستان و چاوی ئەوانەشی شکاند کە نیەتی وێرانەی شارەکانی تریان هەیە لەڕێگای چەتەکانی داعشەوە، جەماوەری دڵسۆز و پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزە ئەمنیە شۆڕشگێرەکان و گەریلا بەورەکانی نیشتیمان کەرکووکیان کردەوە بووکی کوردستان
کەرکوک ئەوەی پێوتین کە هەرچەند ڕەگەز پەرستیبێت بەڵام دواجار ناچارین هەرچی هاوڵاتی عەرەبە بەئاوارەیی هاتۆتە هەرێم هەوویان چاوساغی تیرۆرستانی داعشە ، یان خۆی داعشە و دەیەوێت سوود لە سەخاوەتی کورد وەردەگرێت دەبێت بخرێتەکەمپەکانەوە ، چونکە ئەمەی تیرۆرستانی داعش لەکەرکوک کردیان ئاگاداریەکی ڕوونبوو بۆئەوەی ئاسایشی ناوخۆمان بپارێزین ،
ئەوەی لەسەر دەزگا ئەمنیکانە بێ گوێدانەکەس ئاوارەی عەرەب ڕاپێچی کەمپەکان بکرێت لەبەر ئەوەی ئاسایشی هاوڵاتیان لەسەرووی هەمووشتێکەوەیە ،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست