کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەنگی نەوت

Friday, 16/09/2016, 20:37


لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو ، باس لەجوڵەی هێز و لێدان دەکرێ لەسەر بیرە نەوتەکانی کەرکوک، هێشتا داعش چەند گەزێک دورە، سێبەری هەر لە سەر کوردستانە ، بڕیاری جەنگ دەدرێت لەسەر تاڵانی نەوت و هەڕاجی خوێنی تاکی کورد، جەنگی ئەم جارەی نەوت ڕێک ، لەجەنگی ۲۲ساڵ بەر لە ئەمڕۆ دەچێ کاتێ ، لەقەڵادزە یەکەم زەنگی نەگریسی ناوخۆمان بیست ، ئیتر برایم خەلیل لەو ڕۆژەوە بوە مەدالیای خۆشی بۆ کەمێک و جەنگ و ماڵوێرانی بۆزۆرینە ، خاڵێکی ڕەشە بەتەوێڵی گەلی کورد ، نیەتی شەڕی ئەم جارەی نەوتی کەرکوک ڕێک مێژووی ڕابردوو هەڵدەداتەوە و سیناریۆکانی ئەوێ ڕۆژێ بەبەرگێکیتر خۆیان نمایش دەکەن.
لێرەدا و لەماوەی ڕابردوو لەچەندین بۆنەو مناسەبەدا ، ئەوەمان لە لایەنێک بیستوە کە دووئیدارە و شەڕی ناوخۆ ئامادەن دووبارە بکەنەوە ، ئەم قسانەی گوێبیستمان بوو ، ئەم هێزە لەدوای سیناریۆیە بۆ دوای جەنگی داعش ، کوردستان جارێکیتر ، بخزێنێتەوە شەڕێکی تری ناوخۆ ، جەنگێ کیتر بخاتەوە ماڵەکانمان .
لەم جەنگەدا بۆنی سیناریۆکانی ۳۱ی ئاب دەکەین ، دەنگی نەیارانی ئەو سەردەم دەبیستین ، کە چۆن شەری نەگریسی ناوخۆیان گەرم دەکرد ، ئەمڕۆش لەم یاریانە و هێزگەل هەیە ، سازە بۆئەم دۆخە کەبیکات لەپێناو مانەوەی خۆیان چوونی وەفیدی هەرێم بەناوی چارەی کێشەکانی هەرێم لەگەڵ بەغداد و فرۆشتنی نەوتی کەرکوک و جوڵاندنی هێز بۆ ئەم ناوچەیە ڕێگەی چەند سیناریۆیەکی داگیرکەرانمان پێدەڵێت ، کەقوربانی گەورە  ئێمەی کوردین ، خوێن و گیان لە ئێمە و ئاسودەیش بۆ داگیرکەرانی کوردە ، سیناریۆکانیش بم شێوەیە دەبینم.
۱ ؛ درووست کردنی جەنگی  ناوخۆی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر نەوتی کەرکوک،  بەمەبەستی ئەوەی کەرکوک لەژێر دەستی پێشمەرگە  نەمێنێت و بگەڕێتەوە سەربەغداد دوای جەنگی داعش ، ئەمەش دڵنیایی دەداتە وڵاتانی تورکیا و عەرەبی و ئێران  ، بەناوی پاراستنی ئارامی هێزی پێشمەرگە دوربخرێتەوە ، دواجار هێزی ئاشتی پارێزی نێودەوڵەتی وەک قوبرس نیشتەجێ بکرێت ، ڕەنگە ئەم هێزەش ، هێزەکانی تورکیابێت ، ئاواتی لەمێژینەی تورکیایە، یان هێزی حەشدی شەعبی بێت و بۆئەوەی بکرێته دوز خورماتوو کورد کوژی دەست پێبکات، بەمەش کەرکوک بۆهەتاهەتایە دەبێتە بەشێکی گەورەی دەوڵەتی عراق و چیتر هێزێک ترسی ئەوەی نابێ نفوزی کەم بکات بەگەڕانەوەی کەرکوک بۆسەر هەرێم
۲ ؛ جارێکیتر هەرێم دەکەوێتە ناوجەنگی ناوخۆ ، هەرێم دەبێتە ناوەندی ململانێ شەڕێکی خوێناوی بۆ ئەوەی تەنیا هەندێک کەس بمێننەوە لەکورسی دەسەڵات ، لەکاتێکدا نەیان توانی شەڕی ناوخۆ بەهۆی پەکخستنی پەرلەمان و حکومەت سازبکەن ، دەیەوێت هەرێم بەهۆی جەنگی نەوتەوە بخزێنێتە ئەم جەنگە نەگریسە ،
۳ ؛ ئەم ململانێ پێدەچێت فرۆشتنی کەرکوک بێت ، دانەوەی بەبەغدابێت ، لەپێناو هێشتنەوەی وشیار زێباری لە کورسی دەسەڵات ، دوای ئەوەی کورد خوێنێکی گەورەی ڕشت لەپێناو پاراستنی کەرکوک ، بەڵام ئێستا پێدەچێت بفرۆشرێتەوە بە پۆستی کەسێک لە وەزارەتێک ،
ئەمەش پێویستی بە درووست کردنی شەڕێکە بۆ ئەوەی ڕەوایەتی بە چۆڵکردنی بدرێت ،  بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان گلەی گازندە نەکەن ، وەک چۆن لە پلانی جێبەجێ نەکردنی ماددەی ۱٤۰ شەڕی نێوان مالیکی و بارزانیمان بینی بەناوی شەڕی نەوتەوە ، لە ئەساسیشدا یاریەک بوو ، بۆ نەگەڕانەوەی کەرکوک و داپۆشینی کێشەکان ،
پێویستە خەڵکی کوردستان باش لەو یاریە بگا ، کە هێزێکی کوردی  دەیکات بۆ ئەوەی دڵی دۆستانی ڕابگرێت ، دەبێت کەرکوک لە پێشمەرگە وکورد چۆڵبکرێت ، کێشەی خۆی لەپۆستی سەرۆکایەتی هەرێم بێڵێتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە