بەرەو جەژن
Wednesday, 07/09/2016, 19:46
ژیان تادێت هەنگاوەکانی قورس دەبن ، رەنگی زەرد و کز دەبێ ، تامی تاڵ و بۆنی لە بۆنی پیسی ئەم بەر پرسانە دەچێ ، ژیان لەم هەرێمە لە بەر چاوچنۆکی دەسەڵاتی سلسار ، خەریکە رەنگی مردوو دەگرێت ، ئوێد وا ماڵ ئاوای دەکات ، ئیتر بەرەو چاڵی تاریک ملی رێگای گرتوە ، لە ئێرەوە کەژاوەی پیری ژیان خەریکە خۆی کۆدەکاتەوە دەست دەکات بەنمایشی خۆی ، سەردەم سەردەمی رۆچونی ئاواتەکانە بۆ ناخی زەوی ، هەڵکشانی تارمایی رەشە بەسەر ئەم هەرێمەدا .
ئەم هەرێمە بۆ دەسەڵاتێکی روح قورسی ، ناشیرینی ناحەز بۆتە سەرهەڵدانی خەونی جوان ، چرۆکرنی خەونی لە مێژینەی برسی کردنی میللەتێک ، لەم جەژنەدا کەمنین ئەو سفرانەی لەبەر سفرەی چڵێسی گەلە گورگی ئەم هەرێمە ، بێنازدەکەون ، گەلەگورگێک کە لەوەتەی هەن ، بیریان و هزریان لە خزمەت قرکردنی ئەمیللەتەدا بەکار هێناوە ، ئەوانە سەرچاوەی نەهامەتی و قاتی و ئافات بونە بۆ ئەم گەلە
ئەگەر دوژمنانمان لە درەنگانێکی بەرلەجەژن ، هەوڵی لەناوبردنی ئەم گەلەیان دابێت ، لە ناوەختێکدا تۆوی مەرگیان باراندبێت بەسەر ئەم گەلەدا کردبێ، ئەوا ئێوەی نا بەرپرس ، ئێوەی بەرپرسی داماڵدراو لە هەست و سۆز ، شۆراوە لە ویژدان ، تەپیو و رۆچو لە گەندەڵی ، سەد هێندەی داگیرکەری جەلاد خراپتر دەرحەق بەگەلەکەتان کردوە ، ئێمە بەرەو جەژن دەرۆین . بەهەزاران هەژاری ئەم گەلە لە بێجەژنیدا ژیان بەرێدەکات ، ئێوەش وەک هەمو جار ، سلسار سلسار دەکەونە فرێدانی کۆمەڵیک ووشە ، کە بەقەد خۆتان قێزەون ، بەقەد روتان ناشیرین و بەقەد هەموو عمرتان نەفرەتاوین ، بەناوی جەژن و شادی فرێدەدەن ، لە کاتێکدا جەژنتان کردۆتە دۆزەخ و شادیتان کردۆتە دەرد بۆمان .
چونە بەرەکانی پێشەوە بەناوی پیرۆزبای لە هێزی پێشمەرگە روی رەشتان سپی ناکاتەوە ، ئێوە بەم کارە نەک هەرجوانین بەڵکو هێندە ئێسک قورسن ، خەڵک لەسەر شاشەی تیڤیەکان هەموو تف بارانتان دەکات ، خەڵک لە چاوەروانی موچەکانیانن بۆ جەژن ، ئەوان وەک ئێوە حەزدەکەم خۆشیان و مناڵە کانیشیان لە بری قوڵپی گریانی ناخ هەژێنی دایک و باوک و رەنگ هەڵبزرکاوی مناڵەکانیان، وەک ئێوە لە گەشتی خۆشبونایە ، جلی ئاڵاو واڵە بەزەردەخەنەی پر لە هیواوە جەژندا بونایە ،
بەڵام ئەسەف بۆ ئەم ژیانە ، کەتیایدا مرۆڤ گەلێکی وەک ئێوە ، تیایدا بەمرۆڤ دەردەکەون ، لەناخیشدا گورگێکی برسی و لە هەیکەلیشدا چەتەیەکی پۆشتەن ، لەم سەریشەوە شۆرشگێرێکی وەک بایەقوش توخمی وێرانەن ، شورشگێرانێک ،کە بونەتە سەرچاوەی دەرد بۆ ئەم گەلە ، بونەتە هۆی وێرانکردنی ژیان لەم گەلە ئەبێ چ شۆرش گێرێکبێت ، دەوڵەتێک کە بتانەوێت دایمەزرێنن ، هەموو میللەت ئامادەبێ بۆ نانی جەژن بیگۆرێتەوە بە پارویەک نان بۆ مناڵەکەی ، چ دەوڵەتێکە ؟ ئەمانەش چ سەرکردەیەکن ؟
ئێمە بەرەو جەژن هەنگاو دەنێین ،هەموو میللەت چاوەرێ ئەو کەمە پارەیەی موچەیە ، تا تۆزێک دڵی مناڵەکانی خۆشکات ، کەس نابینم هەنگاوێک هەڵێنێ بۆ بەپیرەوە چونی نانی جەژنی هەژارانی وڵاتەکەم ، لەکاتێکە لەپێناوی کورسی وەزارەتێک ، کە بەدەنگی ئەم خەڵکە رەشو روتە بەدەست هاتوە ، چەند شەوێک خۆتان دەکەم بەماڵی ئەم و ئەو بەقەولی ئێوە دوژمن تا چاو لە گەندەڵیتان بپۆشرێت ،
ئێوە لەخەمی کورسی وەزارەتن لەوێ و لێرەش لە برسی کردن و دروست کردنی دەوڵەت ، هەر ئەوەندە دەڵێم ئەم گەل و خاکە نەبوایە ، نەکورسیتان دەبوو نەوەزارەت و نەپۆست ، هەر ئەو گەلەی ئێوە جەژنیان تاڵ دەکەن ، لە بێ موچەی چۆکی بەهەزاران ستەم کار داداوە ، ئەوەی دەبێتە هۆی تاڵکردنی جەژن ، دور مەچۆ رۆژگارێک ئاوات بەوە بخوازێ لەبەر دەستی گەل بۆ چاکردنی ئەم رۆژە ، کە ئەوکات داد نادات ، برسی کە تادەتوانی ، ببینە لاشەی کەوتوی ئێمە بەرسی لە بەردەم هەرچی درندەیە ، خۆشت بەدیاریەوە قاقا لێدا ،
دەقێکی شیعری مامۆستا (کاکەی فەلاح) هەیە کە بۆ مناڵانی نوسیوە لە ١٢ بەشدا بەناوی (( کەر بەپێستێ نابێ بەشێر)) چەند دێرێکی جوانی هەیە کۆتای وتارەکەم بەوەدێنم و دەڵێ :
ئەوەی پیشەی ئازاردان بێ
ئەبێ توشی مل شکان بێ
****************
هەرکەسێک درک بچێنێ
تاکو ماوە گوڵ نابینێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست