یادگارێکی تاڵم لەگەڵ عەبدوڵڵا ئاگریندا هەیە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەشتاکان، ئەو ساڵانەی بەعس بەردەوام کارەساتی بە سەر میللەتەکەماندا دەهێنا. لێرەدا رووداوێک هەیە وەک خۆی بە پێویستی دەزانم بیگێڕمەوە کە من لەو کاتەدا خوێندکارێک بووم لە ئامەدەیی پیشەیی ١٧ی گەلاوێژ، (عەبدوڵڵا ئاگرین)یش مامۆستامان بوو مامۆستای پیشەیی (عملی) بوو. دروست ئەو کاتەش بوو کە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ رژێمی بەعسدا کەتبوونە گفتوگۆوە. لەو ماوەیەدا، گفتوگۆکان بەردەوام بوو، کەچی ڕژیم چەندین کاری لەناو شاردا ئەنجام...