کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا ڕیفۆرمى بانک بەپۆلیسێکى گومرک دەکرێت؟

Sunday, 09/08/2015, 20:21


نامەیەکى ئاوەڵا بۆ نەوشیروان مستەفا؟
نکوڵى لەڕۆڵى بزوتنەوەى گۆڕانى ئۆپۆزیسیۆن  ناکرێت ، لەهوشیارکردنوەى کۆمەڵانى خەڵک و ناساندنى مافەکانیان و  بەگژداچونەوەى گەندەلى و سیستەمى حوکمڕانى جوت حیزبى ، بەهەمو کورتبینی و نەشارەزاییەکەوە ناهەقى  و ناسیستەمى  و ناڕەزایى لەکوێ بوایە گۆڕان لەوێ بووە ، ئەمەش وایکردوە کە ببێتە بزوتنەوەیەکى کۆمەڵایەتیو جێ متمانە .
بەدروشمى لە حکومەتیشا تاقیمان بکەنەوە،  چاوەڕوانیەکى گەورەى خستە ڕوو ، لانى کەم لاى کەسانى بەئاگا ئەوە دروستبو کە گۆڕان ناتوانێت سیستەمى حوکم بگۆڕێت بەلام خۆ ئەکرێت ئەلگۆیەکى نایاب لەو پۆستانەى وەریئەگرێت پێشکەش بکات ، وەرگرتنى پۆست ودانانى ئەوکەسانەى (کە ئێستا دەست بەکارن ) لەوەزارەت خانە و ستافەکانى دور لەو هەمو ئەو پێودانگەى کەپێشترگۆڕان کۆمەڵانى خەڵک و و هەوادارانى خۆى  پێوە سەرقاڵکردبوو، کە ئەوە  یەکەم زەبرى گورچکبڕبو بەر پەیکەرى گۆڕان کەوت ، لەنێو ئەوانەدا وەزارەتێک پەیوەندى بە ژیان و گوزرانى هاوڵاتیانەوە هەیە و وەزارەتى دارایى و ئابوریە ، ئەگەر پۆستى وەزیر وەکو وەزارەتێکى سەروەر(سیادی )کێ دائەنرێت وەلا نێین–  کەباشترە وا نەبوایە – ئەبێت ستافى وەزارەت لە کەسانى شارەزاوخاوەن تەجروبە بوێر پیشەیی پێکبهێنرێت ، سەیر ئەوەیە گۆڕان باسى شەفافى ئەکات بێجورئەتە لە دەرخستنى ستافی ئەم وەزارەتە ، ئەگەر تۆزێک شۆڕبینەوە ئەبینین ، لە بێکەسیا بەڕێوەبەرى گشتى بانکە بازرگانیەکان قوتبۆتەوە، ئەم پۆستە ئەتوانێت هاوبەشێکى کاریگەر بیت لە وێناى سیاسەتى وەزارەت و جێبەجێکارێکى گرنگ و دیار ، بەڵام ئەم پۆستە بەکەسێکى هەرزەگۆ دراوە ، بێشەخسیەت و لەنەزانیدا لوتبەرز ، لە سلێمانى پڵنگێکى کارتۆنى و لەهەولێرنەک  ملکەچى بنەماڵەى بەرزانى بەڵکو پاسەوانەکانیان ئیمزاکەى لەدەرگاى ژورەکەى زیاتر تێناپەڕێت .
     ئەم بەڕێزە ئێستاش بە پسوڵە لەگەڵ وەزیرەکەیدا مخاتەبە ئەکات، وتمان وەزیرقەیناکات سەرقاڵى میللەت بینینە لە پارکەکانى هەولێر خۆ شارەزایەک لە وەزارەتى دارایدا نیە پێیبڵێت ئەوە شێوازى مامەڵەى مەڵبەند و لقە ، ئێستا ئەو پسوڵانە بەدیکۆمینت بکرێت  ئەبێتە دۆسیەیەکى گەورەو ئەنتیکەى سەردەمى بەسیستەمکردن .
    ئەم کاکەیە شکۆى بەڕێوەبەرى گشتى بەشێوەیەکى وەها شکاندوە هەر ڕۆژەى لەسلێمانى سەر بە بانکێکدا ئەکات بەبێ هۆیەکى وەزیفى خۆدەرخستنى ناو ژنە فەرمانبەرەکانى لێدەر بچێت ، لەگەل ئەوەى بانکەکان لەژێر چاودێرى دارایو لیژنەى چاودێرى بانکەکانن ، لیژنەى نا یاسایى لە پەڕپوتترین فەرمانبەران پێک ئەهێنێت وەزارەتیش نقەى لێوەنایەت ، کۆبونەوەى بێمەبەست بە بەرێوەبەرەکان ئەکات وهەرەشەى پارتى ئاسا ئەکات ، بەحسابى خۆیى ئەیاندا بەداواکارى گشتى ئەگەر چەک خەرج بکەن ، لەکاتێکدا ئەوانە کاتێک بەڕێوە بەر بوون ئەم بەڕێوەبەرى گشتیە ، پۆلیسى گومرگ بوو خۆى بە ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکاندا هەڵئەزناو داواى شیرینى ئەکرد ئەکڕوزایەوە ئەیوت کوڕە شەهیدم ، ئەم بەڕێوەبەرە کە سوارەى مەیدانەکەیە جارێک لەترسى بەڕێوەبەرى  گشتى گومرگ لەئاودەستى وەزارەتەکەى شێخ بایز خۆى حەشاردا ، لەبەرنامەى لەگەڵ ڕەنج ئەوپەڕى داماوى پیشەیى پیشاندا ، کارو پیشەى بۆتە ڕیکلامى فەرمانێکى نێچیرەوانى کابینەى پێشو ژمارە ١٠١٨ ، لەو بەرنامەیە ، لەرۆژنامەى ئاوێنە، دواترگشتاندنى بۆ ئەکات حورمەت بۆ وەزارەتەکەى دانانێت وێنەى ناداتێ ، فەرمانەکە کەمکردنەوەى هەندێک خەرجیە لە یەکەم خاڵیدا هاتووە (یەکەم : جێبە جێکردنى ئەم خاڵانەى خوارەوە تاوەکو پەسەند کردنى بودجەى ٢٠١٤ى عێراقى فیدراڵ ) ئاخر لەو وەزارەتە خوێندەوارێکى تیانیە بۆى ڕونبکاتەوە ، کەئەو بوجەیە  پەسەند کراوەو ئەو فەرمانە کارایى لەدەستداوە . 
    بڕیارێکى نایاسایى وەزارەتى دارایى  دەروازەى بازاڕی چەک فرۆشى لە بانکێکدا وا ئاوەڵا کردووە کە داخستنى مەحاڵە خودى جەنابى بەڕێوەبەرى گشتى چاوى نزمە لەئاستیدا چونکە هاوڕێى باخ و دانیشتنى بەریوەبەرى ئەو بانکەیە جگە لەوەش ئەویش شەوانە کۆمینتى پڕلەماستاوى بۆ ئەکات ، ئەفسوس تەلەفیزیۆنى کەى ئێن ئێن بەبێ هیچ دیسپیلینێک بۆتە بەشێک لە ڕیکلام بۆ ئەم زاتە و قسە لێکترازاوەکانى ئەوەشێنێ ، نمونەى ئەوەش ناحەقی بەرامبەر بەڕێوەبەرى بانکى قەزایەک ئەکرێت  .
    هەڕەشەیەکى مۆدیرنیشى هەیە کە هەرکەسێکى نەوێت ئەڵێت زانیاریت لەسەرکۆ ئەکەمەوە و ئەیدەم بە پەرلەمانتارەکانمان هەتا لەهۆکانى ڕاگەیاندنەوە بلاویبکەنەوە ، بۆ ئەو مەبەستە لەهەر بانکێکدا کەسانى ڕاپۆرت نوسى دۆزیوەتەوە سەرقالى  ڕاپۆرت کۆکردنەوەیە  ، لەسەر ئەمو ئەو ، هەمو کارەکەى تەنها بەڕێوەبەرێکى  زیرەک و وخۆشەویستى ناو فەرمانبەران هەبوو ئەویشى بۆ بانکێکى مردوو نەقڵکرد ، بەلام ترسنۆک بەرامبەر بەڕێوەبەرە یەکێتیەکان دڵنیا بن ناتوانێت قەلەم بەکاغەزادا بهێنێت دژیان ، لەسێ بانکى سلێمانى بێرەقیب پارە خەرج ئەکات وگوژمەى قەبەشى بۆ هەولێر ئەبرێت .
بەڕیز کاک نەوشیروان :
ئێستا لەسایەى وەزارەتى گۆڕان نەشکۆى فەرمانبەر نەشکۆى بانک و دەزگاى حکومەتى وەکو جارانى نیە  ، من نازانم تاچەند ئاگادارن یان زانیارى دروست بەدەستت ئەگات  بەڵام ئاگادارى چەند کەسانێکى گۆڕان کراوە ، بە کەسەرەوە ئەوەندە لەخۆیان ڕازین و توشى غرورێک بون کە کەوتنێکى کەمەر شکێنى لێ چاوەڕی ئەکرێت .
    ڕەنگە نەتزانیت قسەى سەرجەم فەرمانبەرانى بانک چیە ؟ ئەڵێن : سەد خۆزگە بە شێخ بایزو ستافەکەى ، بەس نیە ڕێزى فەرمانبەرو دەزگاى حکومەتیان لەلابوو ، خۆ بەعس ئەگەر ڕێزى لە فەرمانبەر نەگرتایە , بەڵام دەزگاى حکومەتى و بەرژەوەندى گشتى هێڵى سوربوو . ئەم بەڕێوەبەرە ئێوە ، ئەگەر سیاسەت نەبوایە لە خەوى پایزیشدا ئەم پۆستەى نەئەبینى نازانم هەتا چەند ئەم زانیاریتانەتان لێشاردراوەتەوە کە  بەرپرسى یەکێتى نەماوە لەدەرگاى نەدابێت و نامەى واسیتە کردنى بۆ شێخ بایزى وەزیرى پێشو لێوەرنەگرتبێت و ئەنجامەکەشى بەدەرکردنێکى رەزاقورسانە کۆتایى هاتووە لەوانەیە دەگمەنترین کەسى بێچاورو بیت هەتا ئێستا .
    هەندێک ناوەند لە گۆڕان ، ئەڵێن بەرێز عومەرى سەید عەلی ئەم ئەلگۆیەى داناوە ، ئەم بەڕێزە کاتێک لێپرساوى مەڵبەندى سلێمانى بوو ، بەبەرچاویە وە سلێمانى وێران و داگیر ئەکرا هیچى نەکرد ، جارێک هونەرمەندێکى ناسراوى شارەکە ئەچێت بۆلاى دەستبەجێ هاوار ئەکات ئابڕۆن پینج دینار بکەن بەباخەڵیا ، ئیستاش ئەم نمونەیە بە باخەڵى سلێمانیدا ئەکات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە