کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).
لە کوردستانپۆست ڕۆژی ( ٤ / ٨ / ٢٠١٥ ) دا کاک ئازاد فایەق محەمەد پەردەی لە سەر کۆمەڵیک نۆکەر و کلک و ئەڵقەلەگویێ پارە و پارتی هەڵداوەتەوە، کە پەرۆشی دانانەوەی مەسعود بارزانین . یەکێک لەوانە (جەمال عەبدول)ە، کە چەند ساڵە وا خۆی نمایش دەکات، پیاوێکی سەرڕاستی پاکە و بە لای پارەی حەرامدا ناچێت و بە تەنگ دواڕۆژی میللەتەوەیە و بەمەش کەسانێکی زۆری هەڵخەڵەتاندووە . جا بۆ ئەوەی بزانن ئەم کەسە پارەپەرستە تا چ ئەندازەیەک کوژراوی پارە و سامان و سەیارەیە، لیرەدا ئەم نموونەیە باسدەکەم، خۆ ئەگەر ئەو خۆی بە پاکدەزانی...