ناوی نوێنه‌ره‌‌ پارێزه‌ره‌ ده‌رچوه‌کانی سلێمانی !

Friday, 18/06/2010, 12:00




هه‌ڵبژاردنی 15 نوێنه‌ر له‌ پارێزه‌رانی سلێمانی بۆ به‌شداری کردن له‌ کۆنفراسی گشتی پارێزه‌رانی کوردستان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی یاسا له‌ کوردستاندا که‌ له‌ به‌رواری 15 / 7 /2010 له‌هه‌ولێر ده‌به‌سترێت ئه‌م نوێنه‌رانه‌ زۆر ترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه‌ .
(1) کاروان که‌مال . (2) ئاری جه‌زا . (3) لاجان محمه‌د . (4) هه‌ڵمه‌ت عه‌بدوڵا . (5) شۆخان ڕه‌زا (6) هاوکار مسته‌فا . (7) شوان ڕه‌فیق . (8) هێمن محه‌مه‌د . (9) عزیز عومه‌ر . (10) چیا ووریا . (11) عه‌بدول سه‌میع بدیع . (12) ئاریان بورهان . (13) لاوه‌ند فه‌ره‌یدون . (14) فه‌رهاد عه‌بدوڵا .

تێبینی / بۆ ته‌واوکردنی ژماره‌ی 15 له‌ نێوان دوو که‌سدا ماوه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌ر دووکیان یه‌ک ڕێژه‌یان به‌ده‌ست هێناوه‌ که‌ ئه‌م دوو ناوه‌ن (سه‌یران عه‌بدولڕه‌حمان و ده‌رسین محمه‌د) .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی یه‌ له‌ پارێزه‌ران ڕکابه‌رایه‌تی یه‌کی ته‌واو له‌ نێوان چوار کوتله‌ی سه‌ره‌کی به‌ڕێوه‌ چوو بوو که‌ ئه‌مه‌ش کوتله‌کانن (یه‌کێتی ، پارتی ، گۆڕان ، سه‌ربه‌خۆکان) . به‌پێ ی ئه‌و زانیاریانه‌شی که‌ ده‌ستمان که‌وتوه‌ . یه‌کێتی و پارتی که‌ هاوپه‌یمانیه‌کی ته‌واویان پێکهێناوه‌ هه‌موو هێزو توانای به‌کارهێناوه‌ به‌ پاڵپشتی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی یه‌کی ته‌واوی کوتله‌ی سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ڕێگربن له‌ ئاست به‌شداری بوونیان له‌و کۆنفراسه‌ و کۆنفراسه‌که‌ له‌ چوار چێوه‌ی حزبیدا به‌ڕێوه‌ به‌رن . ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ شکایه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌ر سێ کوتله‌که‌ی یه‌کێتی و پارتی و گۆڕان نوشستێکی ته‌واویان هێنا له‌ به‌رده‌م کوتله‌ی سه‌ربه‌خۆکان . سه‌ربه‌خۆکان توانیان 10 نوێنه‌ریان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن ، پارتی و یه‌کێتی 5 نوێنه‌ر به‌ده‌ست بهێنن و گۆڕان ته‌نها یه‌ک نوێنه‌ریشی به‌ ده‌ست نه‌هێنا .
بۆ زانیاری / سه‌ربه‌خۆکان کۆمه‌ڵێ پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆن ، باوه‌ڕیان به‌حزبی بوون نیه‌ داکۆکیکارێکی ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نین به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان یاسا سه‌روه‌ر بێت و دوور بێت له‌ ده‌ستێوه‌ردانی حزبی ، له‌سه‌ره‌تاشدا لایه‌نگری گۆڕان بوو به‌ڵام له‌ دوای ئیعلان کردنی گۆڕان وه‌ک حزب ئه‌مانیش بڕیاری سه‌ربه‌خۆ بوونی خۆیان داوه‌ ئێستا کوتله‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیان پێک هێناوه‌.
(هه‌ر وه‌ک خۆیان وه‌ته‌نی له‌وڵاتێک یاسا له‌ ژێر ده‌ستی حزبی زاڵدا بێت شه‌رمه‌ پارێزه‌ر حزبی بێت) .
سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پارێزه‌ره‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا مانای ئه‌وه‌یه‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بێزار و ماندوه‌ له‌ عه‌قڵ و ئه‌دای حزبی و ده‌یانه‌وێت له‌ بازنه‌ به‌رته‌سکه‌ حزبیه‌کان ده‌ربچن و خۆیان له‌ سه‌ربه‌خۆ بووندا ببینه‌وه‌ ، بۆیه‌ ئێمه‌ش وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی ڕووناکبیرانی سه‌ربه‌خۆی کورد له‌ به‌ریتانیا پیرۆزبایی یان لێده‌که‌ین و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین پشتگیری ته‌واویان لێده‌که‌ین . به‌و هیوایه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه‌ بۆ ته‌واوی پارێزه‌رانی شاره‌کانی تریش بگوێزدرێته‌وه‌ خۆیان له‌ سه‌ربه‌خۆیدا ڕابگه‌یه‌نن ببێته‌ یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ سه‌رجه‌م سه‌ندیکاکانی تر تا بتوانن خاوه‌نی بڕیاری جه‌ریئانه‌ی سه‌ربه‌خۆ بوونی خۆیان بن .
له‌ کۆتایدا ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی ڕووناکبیرانی سه‌ربه‌خۆ زۆر سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و سایت و میدیا یانه‌ ده‌که‌ین که‌ هاوکاریان کردین بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی پشتگیریمان بۆ ئه‌و پارێزه‌ره‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ی سلێمانی .
18 / 06 / 2010
[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە